چه‌ند شیعرێکى (لندى) ئه‌فغانى
6 ساڵ لەمەوپێش
له فارسیه‌وه: جه‌بار سابیر
تاقه گوڵ
له‌به‌ر خاتری تاقه گوڵێك
كچان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن
تا سڵاو له باخه‌وان بكه‌ن.
دڵم
دڵم مینا منداڵێكه
ئێستا ده‌گری و
گوڵه‌كانی باخی ئه‌و نامۆیه‌ی ده‌وێ.
ده‌رمان
هه‌ر په‌ڕه گوڵێكی ته‌نیشت كانییه‌كه،
ده‌رمانی هه‌موو ده‌رده‌كانه.
چمكی له‌چكی كچه‌كان
نه‌وازشیان ده‌كا
كاتێك سه‌تڵه ئاوه‌كانیان
پڕ ده‌كه‌ن.
دوعا
بڕوانه له یارم!
خه‌ریكه له‌وپه‌ڕی ڕووباره‌كه دوعا ده‌كا.
به دڵنیاییه‌وه خودا قبوڵی ناكا،
پرچه ڕه‌شه‌كه‌ی قوڕاوی كردووه.
ئه‌ستێره‌كان
یارم گوڵه‌كانی وه‌رنه‌گرت لێم!
باڵیۆزگه‌لێكی له ئه‌ستێره‌كان بۆ ده‌نێرم
تا ڕازی بكه‌م.
دز
په‌له‌كه!
ده‌مه‌وێ لێوه‌كان به تۆ ببه‌خشم،
ئێستا كه مردن
له ده‌وری گوند ده‌گه‌ڕێ و
ده‌توانی بمدزێ.
لێوه‌كانم ماچ كه
دیواره‌كه كون بكه و
لێوه‌كانم ماچ بكه!
مێرده‌كه‌م وه‌ستایه و
نۆژه‌نی ئه‌كاته‌وه.
بخۆره‌وه
لێوه‌كانم هیی تۆیه، بیخۆره‌وه!
له هیچ شتێك مه‌ترسه،
شه‌كر نییه،
ناتوێته‌وه.
سوور
یارم،
حه‌زی له چاوانی سووره،
له كوێ ده‌توانم چاوه ڕه‌شه‌كانم بگۆڕم؟
له‌به‌ر خودا
له‌به‌ر خودا، ئه‌ی مانگ!
تیشكی ڕووناكیت
مه‌خه‌ره نێوان دوو عاشقه‌وه!
هێی مانگ
هێی مانگ!
په‌له بكه و وه‌ره سه‌رێ
یارم
موسافیری شاخه به‌رزه‌كانه.