ترسێکی تر گەمارۆی کەمپی مەخمور دەدات

ئاوارەکانی باکوری کوردستان لەمەخمور گوماندەکەن هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا ئامادەکاریەک بێت بۆ پەلامارێکی ئامادەکراوی داعش

ئەندامێکی یەژاستار لە کەمپی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور لەکاتی ئێشکگریدا

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، سەروەر خەلیل

دانیشتوانی کەمپی شههید رۆستهم جودی لە مەخمور کەپێکدێن لەخێزانەکانی باکوری کوردستان لەبەردەم مەترسی نوێی داعشدان لەناوچەکە، گوماندەکەن جموجوڵەکانی ئەو رێکخراوەو هێرشەکانی تورکیا بۆ سەریان پەیوەندیان بەیەکەوە هەبێت.

بێوار ئهمین، ئهندامی کۆمیتهی پهیوهندییهکانی کهمپی شههید رۆستهم جودی ئهو دهڵێت «ئێستا خهڵکی کهمپ لهژێر ههڕهشهیهکی زۆر گهورهو ترسناکدایه، ئهردۆغان رۆژانه ههڕهشه دهکات و بهڕاستی خهڵکی کهمپهکه گومانی زۆریان ههیهو ترسی ئهوهیان ههیه کههێرشی تورکیا بهردهوام بێت».

هەروەها وتی «جگه لهوه ئێمه دهزانین که دهوڵهتی تورک ههماههنگی زۆر گهورهی لهگهڵ داعش ههیه و ئێستاش لهڕۆژههڵاتی کهمپهکهو لهچیای قهرهچوغ ژمارهیهکی زۆری چهکداری داعش ههیه، لهچهند رۆژی رابردوو داعش لهناوچهی مهخمور جموجۆڵی زیاتر بووه، ئێمه پێمانوایه ئهو دوو بابهته گرێدراون پێکهوه«.

هەفتەی رابردوو چوار کەس لەبۆردومانی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر شههید ڕۆستهم جودی لە مەخمور گیانیان لەدەستدا کەهەموویان ژنن و یەکێکیشیان منداڵێکی کچە.

کهمپی شههید رۆستهم جودی لهساڵی 1994 دروستکراوهو ئهو خێزانه کوردانهی باکووری کوردستان لهخۆدهگرێت که لهسهروبهندی شهڕی پهکهکهو تورکیا ئاوارهی باشووری کوردستان بوون و لهئێستادا ژمارهی دانیشتووانهکهی نزیکهی ١٢ هەزار و ٥٠٠ کەسن. نزیکهی 70%ی ئهوانەش ژن و منداڵن و تهواوی خێزانهکانی ناو کهمپهکهش لهلایهن وهزارهتی ناوخۆی عێراقهوه وهک پهنابهر تۆمارکراون.

بهوتهی بهرپرسانی کهمپهکه لهسهرهتای دروستبوونی کهمپی ناوبراوهوه تاکو ساڵی 2014 رێکخراوی نهتهوهیهکگرتووهکان سهرپهرشتی کهمپهکهی کردووهو لهدوای رووداوهکانی داعشهوه رێکخراوی ناوبراو ئۆفیسی خۆی لهکهمپهکه کشاندووهتهوهو تهنها لهدورهوه و لهڕێی پهیوهندی تهلهفۆنییهوه چاودێری دۆخی کهمپهکه دهکات.

بێوار ئهمین، ئهندامی کۆمیتهی پهیوهندییهکانی کهمپی ناوبراو، به‌‌هاوڵاتی وت «ئێمه لهکهمپی ناوبراو جۆرێک لهسیستهمی خۆسهریی و شارهوانیمان ههیهو بهیارمهتی خهڵک خزمهتی کهمپهکه دهکهین».

دوای هێرشەکانی داعش لەهاوینی ٢٠١٤ بۆ سەر مەخمور، دانیشتوانی کەمپی شەهید رۆشتەم کەوتنە بەردەم بەترسی پەلاماردانی رێکخراوەکەو ناچاربوون ژن و منداڵهکانیان لهشار ببهنه دهرهوهو کۆمهڵێک گهنج هێزێکی پاراستنی جهوههرییان دروستکرد.

بێوار ئهمین وتی «ئێستاش هێزه عێراقییهکان و هێزی پێشمهرگهش لهناوچهکه ههن، بهڵام ئهوهی له 2014وه تائهمڕۆ ئهو خهڵکهی پاراستوه هێزی گهریلایه، ئێمه که تائێستا رووبهڕووی کوشتارو هێرشی گهوره نهبووینهتهوه بههۆی ئهو هێزهوهیه«.

ئهندامهکهی کۆمیتهی پهیوهندییهکانی کهمپی شههید رۆستهم جودی نیگهرانه لهوهی کهحکومهتی ههرێم و حکومهتی عێراق نهیانتوانیوه رێگری لههێرشهکانی تورکیا بۆ سهر کهمپهکه بکهن.

لای خۆیهوه رێبوار کهریم، ئهندامی لیژنهی پهیوهندییهکانی دهرهوهی پهرلهمانی عێراق جهخت لهوه دهکاتهوه کهئهوان داوایان لهحکومهتی عێراق کردووه کهگفتوگۆ لهگهڵ وڵاتانی تر بکات بۆ پاراستنی سهروهری خاکی عێراق، ئهو دهڵێت «ئێمه لهکوردستان و عێراق پێویستمان بهوڵاتانی دراوسێیهو ئاسایشمان پێکهوه بهستراوهتهوه«

رێبوار کهریم بە هاوڵاتی وت «ئێمه بهفهرمی داوامان لهحکومهتی عێراق کردووه که ههموو ههنگاوێک بنێت بۆ پاراستنی سهروهری خاکی عێراق، جگه لهوهش چهند رێککهوتننامهیهکی دووقوڵی و پهیماننامهی نێودهوڵهتی ههن لهنێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ بۆ رێزگرتن و لهخاک و سهروهری ههر یهکێک لهم دهوڵهتانه«.

وتیشی» بهڵام ئهو رێککهوتننامانه پێویستیان بهجێبهجێکردن ههیهو ئێمه لهپهرلهمان ئامانجمانه که پهیوهندی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ پهیوهندییهکی دۆستانه بێت».

ئهمه لهکاتێکدایه کهمانگی 12ی ساڵی رابردوو فڕۆکهیەکی نهناسراو هێرشی کرده سهر کهمپهکهو بەهۆیەوە ژمارهیهک هاوڵاتی کوژران و برینداربوون و هەروەها دوای ساڵێک و لە 13ی ئهم مانگهشدا فڕۆکه تورکییهکان چهند شوێنێکی کهمپهکهیان بۆردومان کرد چوار کەس کوژران کە ژن و منداڵن.

دوای ئەو رووداوە هێزه عێراقییهکان سهردانی کهمپهکهیان کردووهو لێکۆڵینهوهیان لهڕووداوهکه کردو رێکخراوی نهتهوهیهکگرتووهکانیش لهڕێی پهیوهندی تهلهفۆنییهوه لهههواڵی خهڵکهکهیان پرسیوهو زانیارییان لهسهر دۆخهکه وهرگرتووه.

بێوار وتی «بۆردومانکردنی شوێنی جیاجیا لهکهمپهکه لهبهرئهوهیه که دهخوازن داعش هێرش بکاته سهر کهمپهکهو لهو رێیهشهوه ئاسانکاری بۆ جموجۆڵی داعش بکهن، بۆیه ئێمه ئهوه بهمهترسی دهزانین، لهمهخمور ترسێکی ئهمنی لهڕووی داعشهوه ههیه«.

مه‌ترسییه‌کانی دانیشتوانی مەخمور له‌هێرشی داعش پێشینه‌ی هه‌یه‌و پێشتر له‌ساڵی رابردوودا داعش هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر که‌مپی ناوبراو و دوو هاووڵاتی که‌مپه‌که‌ی کوشتوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار