مستەفا ساڵح کەریم: ڕۆژمێرەکەی ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردی
لە ماوەی ٦٠ ساڵی تەمەنی وه‌ک نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس خاوەنی زیاتر لە ٢٠ کتێب بووه بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی – لۆڤە محەمەد
شەوی ١٥ی ئەم مانگە، نوسەر و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری کورد (مستەفا ساڵح کەریم) لە تەمەنی (٨٥)ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد. کۆچکردنى ئه‌م نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسه، بۆ هاوڕێ و هاوپیشه‌کانى و ڕۆژنامه و میدیاى کوردى خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌بوو. (کاروان ئەنوەر)، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لەسەر کۆچی ئەو نوسەر و ڕۆژنامەنووسە بۆ هاوڵاتی ووتى:" مامۆستا لە ڕۆژنامەی (ژین)دا، گۆشەی هەبووە و لە گۆڤارى (گەلاوێژ)ەوە بابەتی بڵاوکردوەتەوە و یەکەم ڕۆژنامەنووسی کوردە کە خاوەنی گۆشەی خۆی ببوێت، لە کۆمەڵێک گۆڤار و ڕۆژنامەدا کاری کردووە و دەستێکی باڵای هەبووە لە چیرۆک نوسین و توانیوێتی تەکنیکی نوێ بهێنێتە ناو ڕۆژنامەگەری کوردیەوە، مستەفا ساڵح یەکێک لەو قەڵەمانە بوو کە خوێنەری تایبەت بە خۆی هەبوو لە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، کەسێک بوو زۆر تایبەت دەینووسی، هه‌ر ئه‌مه‌ش واى کردووه که نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسه عەرەبەکان زۆر پێی سەرسامبن".
کاروان ئەنوەر، وتیشی:"کورد بە شێوەیەکی گشتی زەرەرمەند بوو لە کۆچەکەی، لەبەرئەوەی ئەم پیاوە خاوەنی هۆش و بیر و مێژووی گەلی کورد بوو، کە هەموو ڕوداوەکانی ساڵانی چلەکانی تاوەکو پێش کۆچی بە ڕۆژ و سەعات لەبیر بوو، بۆ بابەتە مێژوویەکان پشتمان پێی دەبەست و وەک ڕۆژمێرێک بوو بۆ کورد و ئێمە".
مسته‌فا ساڵح که‌ریم له ساڵی 1933 له‌دایک بووه.
- له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه واته له قۆناغی خوێندنی دواناوه‌ندییه‌وه چووه‌ته ریزی حزبی شیوعی عیراقه‌وه.
- له مانگی 11ی ساڵی 1948 له قۆناغی چواره‌می ئاماده‌یی به‌شی زانست له‌سه‌ر چالاکی سیاسی بۆ ماوه‌ی ساڵێک فه‌سڵکراوه، دوای ته‌واوبوونی فه‌سڵه‌که‌ی به‌پێی بڕیاری ته‌حقیقات – ئه‌من له ئاماده‌یی وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه چووه‌ته – خانه‌ی مامۆستایان- له به‌غدا.
- له‌بواری په‌روه‌رده‌دا ماوه‌ی 32 ساڵ مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی بووه له قه‌ڵادزێ و سێوسێنان و دارۆخان و چوارتاو سلێمانی و فه‌لوجه‌و رومادی.
- ساڵی 1973 له کۆرسی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده له زانکۆی موسته‌نسریه به سێیه‌می عیراق ده‌رچووه.
- له‌ژیانی مامۆستایه‌تیدا چه‌ندینجار توشی دوورخستنه‌وه بووه چ له‌ناو پارێزگای سلێمانی و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی، دواجاریان ساڵی 1975 بوو بۆ رومادی دوورخرایه‌وه‌و سێ ساڵ له‌وێ مایه‌وه.
-له‌بواری ئه‌ده‌بیدا نیو سه‌ده زیاتره ده‌نووسێت و هه‌میشه قه‌ڵه‌می له‌خزمه‌تی گه‌لدا بووه، چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌چاپ گه‌یاندووه، له‌بواری نووسین و چیرۆک نووسین و وه‌ڕگێڕاندا به کوردی و به عه‌ره‌بی رۆڵی دیاری هه‌بووه.
له‌بواری رۆژنامه‌نووسیدا:
- سه‌ره‌تا وه‌ک خۆبه‌خش دوو ساڵ له‌ڕۆژنامه‌ی (ژین) کاریکردووه. بۆ یه‌که‌مجار له‌و رۆژنامه‌یه‌دا (ستونی رۆژنامه‌نووسی) داهێنا. - دوای رێککه‌وتننامه‌ی ئازاری 1970 بووه به لێپرسراوی راگه‌یاندنی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان، هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌رو یه‌که‌م سکرتێری گۆڤاری (ده‌نگی مامۆستا) بووه که به‌پێشنیاری ئه‌و ده‌رچوو.
- له 1970-1974 له چوار کۆنفراسی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد دا چوار جار به سکرتێری لقی سلێمانی یه‌کێتی نووسه‌ران هه‌ڵبژێردراوه‌و ساڵی 1978 دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له رومادی به سه‌رۆکی لق هه‌ڵبژێردراوه‌و به‌شداری له‌هه‌موو چالاکییه‌کانی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد دا له سلێمانی و به‌غداو که‌رکوک و هه‌ولێرو له سه‌ری ره‌ش و سه‌ڵاحه‌دین و دهۆک کردووه.
- له‌ساڵی 2001 تا 2011 له کۆنگره‌یه‌کی سلێمانی و دوو کۆنگره‌ی هه‌ولێردا به جێگری نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له کۆنگره‌ی سێیه‌م 2011 خۆی نه‌پاڵاوته‌وه.
شەوی ١٥ی ئەم مانگە، (مستەفا ساڵح کەریم) لە تەمەنی (٨٥)ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد ڕۆژى یه‌کشه‌ممه 16-12-2018 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سایه‌تی و رۆشنبیر‌و به‌رپرسانی حزبی و حکومی له گۆڕستانی شێخ مارفی نۆدێ له‌سلێمانی به‌خاکسپێدرا.