ویڵیه‌م فۆکنه‌ر: هیچ کتێبێکی باش شک نابه‌م، له به‌رخاتری پاره و سامان نووسرابێت
6 ساڵ لەمەوپێش
له عه‌ره‌بیه‌وه: زانیار عه‌لى
ئه‌م دیمانه‌یه، خانمه‌ڕۆژنامه‌نووس (جین ستین)، بۆ ڕۆژنامه‌ی پاریس ڕیڤیو، سازیکردووه.
* باسی ویڵیه‌م فۆکنه‌ری نووسه‌رمان بۆ بکه.
- ته‌نانه‌ت گه‌ر منیش له‌دایکنه‌بووبام، که‌سێك هه‌ر ده‌بوو، ئه‌وه‌ی من و هه‌مینگوای و دۆستۆیڤسکی گێڕامانه‌وه، بیگێڕێته‌وه. به‌ڵگه‌یش ئه‌وه‌یه؛ سێ نووسه‌ر هه‌ن، وا گومان ده‌کرێت یه‌کێک له‌وانه نووسه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی شانۆکانی شکسپیربن. به‌هه‌رحاڵ، گرنگ ئه‌وه‌یه که‌سێک هه‌یه شانۆی (هاملێت) و (خه‌ونی نیوه‌شه‌وێکی هاوین)ـی نووسیوه. نووسه‌ر چ به‌هایه‌کی نییه، ئه‌وه‌ی ده‌ینووسێت به‌هاداره. شکسپیر، به‌لزاک و هۆمێر له‌سه‌ر هه‌مان شت دواون و نووسیویانه، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ت، یان دووسه‌ت ساڵی تر ژیابان، وه‌شانخانه‌کان نووسه‌ری دیکه‌یان پێویست نه‌ده‌بوو و هه‌ر ئه‌وان به‌س بوون!
* هیچ په‌یڕه‌وێک هه‌یه نووسه‌ر بیگرێته‌به‌ر، تا ببێته ڕۆماننووسێکی باش؟
- نووسين له 99% به‌هره، 99 % پێگیریی*، 99 % کارکردن. ئه‌وه مه‌رجه نووسه‌ر، هه‌رگیز له‌وه‌ی نووسیویه‌تی قاییل نه‌بێت. نووسه‌ر ده‌بێت دوور بڕوانێت و بنمیچی خه‌یاڵدانی به‌رز ڕۆبنێت. گه‌ره‌که هێنده بڕوای به خۆی هه‌بێت، وای دابنێت له نووسه‌ره هاوچه‌رخه‌کانی خۆی باشتره، بگره ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بدات، له خۆیشی باشتر بێت! نووسه‌ر بوونه‌وه‌رێکه، ئه‌هریمه‌ن دنه‌ی ده‌دات. زۆرجار نازانێت بۆچیی کراوه‌ته په‌یامبه‌ری نووسین و، له‌به‌ر چ هۆیه‌ک ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێڕاسپێردراوه، به‌رده‌وام مژووڵی کارکردنه و بواری بیرکردنه‌وه‌ی له‌و بابه‌ته نییه.
*نووسه‌ر ده‌بێت دڵڕه‌ق بێت؟
- تاکه په‌یڕه‌وێک نووسه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانی بیگرێته‌به‌ر؛ دڵڕه‌قییه. ئه‌گه‌ر بۆی لوا نووسه‌رێکی باش بێت، بێگومان ده‌بێت دڵڕه‌قتر بێت و به‌زه‌یی به خۆیدا نه‌یه‌ته‌وه. ئه‌و خه‌ونێکی هه‌یه، به‌رده‌وام به‌رۆکی ده‌گرێت و خه‌و و خواردنی لێ حه‌رام ده‌کات، ده‌بێت ئه‌و خه‌ونه بێنێته‌دی، هه‌تا هه‌ست به ئارامیی بکات. به‌خاتری نووسین، هه‌موو شتێک ده‌وه‌ستێت؛ شانازییکردن، ڕێز، ئارامیی و خۆشنوودیی. ته‌نانه‌ت گه‌ر نووسین وات لێبکات دایکت له خۆت زویربکه‌یت، نابێت لێی سڵبکه‌یته‌وه و دوودڵ بیت!
*بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر بتوانێت بنووسێت، پێویستی به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ماددیی هه‌یه؟
- نه‌خێر؛ پێداویستییه‌کانی نووسه‌ر، ته‌نێ پێنووس و ڕووپه‌لن. هیچ کتێبێکی باش شک نابه‌م، به‌خاتری پاره و سامان نووسرابێت. نووسه‌ری باش، بۆ خه‌ڵات و پاره نانووسێت، ئه‌و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی نووسینه و بواری پاره‌بژاردنی نییه! به‌ڵام بێگومان گه‌ر نووسه‌رێکی پله یه‌ک نه‌بێت، هه‌ر زوو به‌و شتانه ده‌خه‌ڵه‌تێت و ده‌که‌وێته ژێر ڕکێفیانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئابووریی سه‌رچاوه‌ی نووسینی باش بوایه؛ ئه‌وا دز و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌کان، له باشترین نووسه‌ره‌کان ده‌بوون! خه‌ڵک له هه‌ژاریی ده‌ترسێت و نایکاته سه‌رچاوه‌ی داهێنان. هیچ شتێک ناتوانێت نووسه‌ری باش بڕووخێنێت. تاکه شتێک بتوانێت بیگۆڕێت؛ مه‌رگه. نووسه‌ره باشه‌کان، کاتیان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سامان و خه‌ڵات نییه. سه‌رکه‌وتن و خه‌ڵات وه‌رگرتن، وه‌ک ئافره‌ت وان؛ گه‌ر خۆتی بۆ ده‌سته‌مۆ بکه‌یت، به‌ویستی خۆی مشتوماڵت ده‌کات! بۆیه ده‌بێت به‌ساده‌یی خۆتی پیشانبدهیت، هه‌نگێ نووسین خۆی به‌خشکه بۆ باوه‌شت هه‌نگاوده‌نێت.
*چ ته‌کنیکێکی نووسین به‌کارده‌به‌یت؟
- ئه‌گه‌ر بڕیار وابێت نووسین ته‌کنیکی هه‌بێت، ده با نووسه‌ر بیناسازێک بێت و ته‌واو! ئاخر نووسین چ په‌یڕه‌و و ته‌کنیکێکی نییه، گه‌ر نووسه‌رێکی لاو په‌یڕه‌وی ته‌کنیکی کرد، گه‌مژانه دێته پێش چاوان. نووسه‌ر ده‌بێت له هه‌ڵه‌کانی خۆی که‌ڵک و وانه وه‌ربگرێت، هه‌مووان له هه‌ڵه‌وه فێرده‌بن. نووسه‌ری باش ده‌بێت باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێت، ده‌قی هیچ که‌سێک نییه بێ هه‌ڵه و په‌ڵه بێت و که‌س ناتوانێت ده‌ستی بگرێت، چونکه نووسه‌ر که‌سێکی خودئه‌ڤینه. هه‌رچه‌نده نووسه‌ر سه‌رسامی نووسه‌رانی دیکه بێت، سه‌رئه‌نجام هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وه ده‌دات، له‌وان باشتر بێت.
*که‌واته نکۆڵیی له هه‌بوونی ته‌کنیک ده‌که‌یت؟!
- نه‌خێر؛ هه‌ندێک ته‌کنیک هه‌یه، به‌ویستی خۆی نووسه‌ر ئاڕاسته‌ده‌کات و خه‌یاڵی ده‌بزوێنێت. کرده‌ی نووسین وه‌ک ته‌لارسازیی وایه، خشت له سه‌رخشت ڕۆیده‌نێیت و بۆ ئاسمان بڵندی ده‌که‌یته‌وه. زۆرجار نووسه‌ر، پێشئه‌وه‌ی یه‌که‌م وشه به‌ڕووی کاغه‌زدا بسره‌وێنێت، هه‌موو ڕووداوه‌کانی له ئاوه‌زی خۆی مشتوماڵ کردووه. که سه‌رقاڵی نووسینی ڕۆمانی (کاتێک سه‌رده‌نێمه‌وه) بووم، ئه‌وه‌م به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی. نووسین ئاسان نییه، به‌ڵام نووسینی ئه‌و ڕۆمانه بۆ من سانا بوو. که له‌سه‌ر کاره دوازده کاتژمێرییه‌که‌م ده‌گه‌ڕامه‌وه، له کاتی پشوومدا مژووڵی نووسینی ئه‌و ڕۆمانه بووم و ته‌نێ شه‌ش هه‌فته‌م پێویست بوو تا تهواومکرد. ڕووداوه‌کان به‌به‌رچاومدا هاتوچۆیان بوو، هه‌ندێک کاره‌کته‌رم درووستکرد و تووشی چه‌ند ڕووداوێکی سرووشتیی وه‌ک لافاو و ئاگرم کردن. نهێنیی کاره‌که ئه‌وه بوو؛ خۆم بۆ ته‌کنیک ده‌سته‌مۆ نه‌کرد، که ته‌کنیک خۆی هه‌ڵنه‌قورتانده نووسینته‌وه، بێگومان ئاسان ده‌بێت. بڕوام وایه له سه‌روه‌ختی نووسیندا ده‌گه‌یته خاڵێک، ئیتر کاره‌کته‌ره‌کان خۆیان هه‌ڵده‌ستنه سه‌رپێ و جڵه‌وی گێرانه‌وه‌که ده‌گرنه‌ده‌ست، وه‌ک چۆن له لاپه‌ڕه‌ی دووسه‌ت‌وحه‌فتاوپێنجی ئه‌و ڕۆمانه‌دا ڕوویدا. نازانم چیی ڕوویده‌دا، ئه‌گه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی دووسه‌ت‌وحه‌فتاوچوار ڕۆمانه‌که ته‌واوبوایه! تاکه ته‌کنیکێک نووسه‌ر له‌پاڵ ڕاستگۆیی و بوێرییدا په‌یڕه‌وی بکات، ئه‌وه‌یه جڵه‌وی گێڕانه‌وه‌که‌ی بگرێته‌ده‌ست. مادام هێشتا نه‌گه‌شتووم به مرازی خۆم، ده‌بێت زیاتر هه‌وڵی جڵه‌وکردنی ده‌قه‌کانم بده‌م، چونکه تووشی وه‌ڕسبوون و ئازاریان کردووم، وه‌ک ئه‌و دایکه‌ی؛ منداڵه دز و بکوژه‌که‌ی، له منداڵه له‌خواترسه‌که‌ی زێده‌تر خۆشده‌وێت!
*ئیلهام کەرەستەیەکی گرنگی نووسینە؟
- نازانم ئیلهام چییه، بیستوومه، به‌ڵام نه‌مدیوه!
*ده‌قی هاوچه‌رخه‌کانت ده‌خوێنیته‌وه؟
- نا، ئه‌و کتێبانه‌ی ده‌یانخوێنمه‌وه، ئه‌وانه‌ن که له تافی لاوییدا سه‌رسامیان بووم و خۆشم‌ویستن. له‌وانه؛ (په‌یمانی کۆن)، کاره‌کانی دیکنز، کۆنراد، ڕۆمانی (دۆن کیشۆت)ـی سێرڤانتس. هه‌موو ساڵێک ئه‌مانه ده‌خوێنمه‌وه، وه‌کچۆن ئینجیل ده‌خوێندرێته‌وه. هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه؛ فلۆپێر، به‌لزاک، دۆستۆیڤسکی، تۆڵستۆی و شکسپیر، ناوه‌ناوه‌یش هێرمان مێلڤل ده‌خوێنمه‌وه. به‌نسبه‌ت شاعیره‌کانه‌وه؛ کریستۆڤه‌ر مارلۆ، تۆماس کامبیان، جۆنسن، ڕۆبێرت هێرک، جۆن دۆن، کیتز، شیلی و هاوسمان ده‌خوێنمه‌وه.
*هیچ قسه‌یه‌کت له‌سه‌ر داهاتووی ڕۆمان هه‌یه؟
- تاکوو خه‌ڵک بخوێنێته‌وه، نووسه‌رانیش ڕۆمان ده‌نووسن، پێچه‌وانه‌که‌یشی هه‌ر ڕاسته. ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وامده‌بێت و ئه‌ده‌ب پێشده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر گۆڤاره وێنه‌داره‌کانی پڕ له قسه‌ی به‌تاڵ، چێژ و سه‌لیقه‌ی خوێنه‌ر نه‌کوژن و له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیان دوانه‌خه‌ن!
*ئه‌ی ڕۆڵی ڕه‌خنه‌گر؟
- نووسه‌ر کاتی ئه‌وه‌ی نییه گوێ له ڕه‌خنه‌گر ڕادێرێت. خوێنه‌ران لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی ده‌خوێننه‌وه، پێویستیانه، به‌ڵام نووسه‌ران بواری خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان نییه. ڕه‌خنه‌گرانیش بۆیه ڕه‌خنه‌ده‌گرن، تا بڵێن ئێمه‌یش هه‌ین! ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌گر ئاراسته‌ی نووسه‌ر ناکرێت، چونکه نووسه‌ر له ڕه‌خنه‌گر باشتره، ئاخر ئه‌و به نووسینه‌کانی، ڕه‌خنه‌گر ده‌بزوێنێت و بۆ ڕه‌خنه دنه‌ی ده‌دات، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌گر، هه‌موو که‌سێک ده‌جووڵێنێت، نووسه‌ر نه‌بێت!