چەند ساتێکی لە بیرنەکراو لەگەڵ رەحیم زەبیحی
6 ساڵ لەمەوپێش
ئەردەڵان عەبدوڵڵا
پێش پێنچ ساڵ لەمەوپێش هونەرمەند و دەرهێنەری ناسراوی گەلەکەمان رەحیم زەبیحیم ناسی، ئەوکاتە من لە رۆژنامەی هاوڵاتی کارم دەکرد، بە مەبەستی سازدانی دیدارێک بۆ رۆژنامەکە، سەردانی کاک رەحیممان کرد. کاک رەحیم کەسێکی زیرەک و هۆشیار و بە توانا، لە هەمووشی گرنگتر، کەسێکی خاکیی و رۆح سووک. لەگەڵ برای هێژام کاک " ئاکۆ کەریم" کە ئەوکاتە فۆتۆگرافەری رۆژنامەی هاوڵاتی بوو، بەداخەوە ئەویش بەجێیهێشتین و ئێستا لە بەریتانیا دەژی. لە سیتی سینەما لە سەرچنار، ئەم دیدارە تایبەتەمان لەگەڵ کاک رەحیم سازکرد، نزیکەی سەعات و نیویک پێکەوەبووین، لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک قسەوباسی زۆرمان لە بارەی هونەر بە گشتی و سینەمای کوردی بە تایبەتی کرد، لەو ماوە کورتەدا زیرەکیی و بلیمەتی ئەم پیاوەم بۆ دەرکەوت. بەداخەوە لەو کاتەدا میدیای کوردی زۆر کەم گرنگیان بەم هونەرمەندە مەزنە دەدا و کەسیش باسی کارەکانی نەدەکرد، بەڵام من هەر زوو توانا و بلیمەتی ئەم دەرهێنەر و سینەماکارە مەزنەم بۆ دەرکەوت و ئەم دیدارەم لەگەڵدا سازکرد.
بە داخێکی زۆرەوە لە ماوەی پێشوودا ئەم هونەرمەندە مەزنە ماڵئاوایی لێ‌کردین، چەندە کۆچەکەی پڕ ئازار بوو، شێوازی مەرگەشی بێزارتری کردم. وەکو وەفایەک بۆ ئەو چەند ساتە خۆشەی کە پێکەوەبووین کە هەمیشە لە یادەوەریمدا وەکو ساتێکی خۆش دەمێنێتەوە، پێمخۆشبوو دووبارە ئەو دیدارە لە رۆژنامەی هاوڵاتی ئازیز بڵاو بکەینەوە، کە تاڕادەیەکی زۆر ژیان و مەینەتییەکانی خۆی باسکردووە، بە تایبەتی ئەو ئاستەنگە گەورانەی کە لەو کاتەدا رووبەروی کارەکانی بۆتەوە. رەحیم زەبیحی کۆمەڵێک خەونی گەورەی بۆ سینەمای کوردی هەبوو، لێ بەداخەوە مەرگ رێگەی پێ نەدا ، ئەو خەونانەی بهێنێتە دی.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاک و بێگەردی ئەم هونەرمەندە مەزنە.
رەحیم زه‌بیحی: خه‌ونی گه‌وره‌م بۆ سینه‌مای کوردی هه‌یه
ده‌رهێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان رەحیمی زه‌بیحی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی هاوڵاتی تیشک ده‌خاته سه‌ر کار‌و چالاکیه‌کانی له‌سه‌ر دوایه‌مین به‌رهه‌می "به پێی ده‌ستور" که یه‌که‌مین فیلمی کۆمیدی سیاسیه، لە هەمانکاتیشدا نیگه‌رانی خۆی نیشان ده‌دات که تا ئێستا هاوکاری هونه‌رمه‌ندی کورد ناکرێت و به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی بێگانه سه‌یاره‌ی به‌دوا ده‌خه‌ن.
هاوڵاتی: سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی کاری هونه‌ریت چۆن بوو ؟
رەحیم زه‌بیحی: من سه‌ره‌تا وێنه‌گری ئاهه‌نگ وشاییه‌کان بووم له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و ڕێگه‌یه‌وه کامێرام ناسی، له دوای بینینی فیلمی یه‌ڵماز گۆنای به‌ناوی "مێگه‌رد" ئه‌م فیلمه کاری تێکردوم وام کرد کامێراکه‌م له خزمه‌تی سینه‌ما به‌کار بهێنم . من له شانۆ خوێندوومه، یه‌که‌مین فیلمی سینه‌مای که به‌رهه‌م هێنا به ناوی "ژیانی دابڕانی ئه‌به‌دی" بوو که ماڵه‌که‌ی خۆم بۆ فرۆشت بۆ دروست کردنی فیلمه‌که، به‌رده‌وام بووم له فیلم دروست کردن له رێگه‌ی ئه‌وه‌ی من باگراوندێکی شانۆیه‌م هه‌بوو چونکه له‌شانۆ خوێندوومه‌و زیاتر ئاشنا بووم به‌سینه‌ما، هه‌تا ئێستاش چه‌ندین فیلمم به‌رهه‌م هێناوه به‌شداری چه‌ندین فیسفاڵی نێوده‌وڵه‌تیم به‌فیلمی کوردی کردووه.
هاوڵاتی: ئایا له‌کاتی نمایش کردنی فیلمه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هیچ کێشه‌ت بۆدروست بوه؟
رەحیم زه‌بیحی: چه‌ندین جار فیلمه‌کانم قه‌ده‌غه‌کراوه له ئێران‌دا و توشی کێشه بووم فیلمه‌کانی من له فیلمه‌کانی به‌همه‌نی قوبادی زیاتر قه‌دەغه‌کراوه، سێ ساڵ له‌مه‌و پێش فیلمێکم دروست کرد له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سانه کاری قاچاخ ده‌که‌ن دوایی له لایه‌ن پاسدارانه‌وه ده‌ستگیر کرام، فیلمێکی تریشم دروست کرد له ئێران له‌سه‌ر خۆسوتاندنی ژنان ئه‌م جاره له ته‌واوی ئێران فیلمه‌که‌م قه‌ده‌غه‌کرا به‌ڵێنامه‌م پێ پڕ کرایه‌وه که نمایشی نه‌که‌م، دوای چه‌ند ئه‌وه‌ی ڕێگرییان لێکردم ناچار بووم ئێرانم به‌جێ هێشت و هاتم بۆ سلێمانی، به‌ڵام ئێستا ده‌توانم بچمه‌وه ئازادم بۆ هاتوچۆ به‌ڵام کۆمه‌ڵێك هێڵی سور هه‌یه ناتوانی کاریان له‌سه‌ر بکه‌یت.
هاوڵاتی: دواین فیلمی سینه‌مایت له‌کوردستان فیلمی "به پێی ده‌ستوره"، بیرۆکه‌ی ئه‌م فیلمه چۆن بوو؟
رەحیم زه‌بیحی: سه‌ره‌تا فیلمی" بابه خانم" به ده‌سته‌وه بوو که ئه‌ویش کۆمیدی بوو، هه‌وڵم دا فیلمێکی کۆمیدی دروست بکه‌م، چونکه ئێمه فیلمی کۆمیدیمان که‌مه ناچنه ژانری کۆمیدیه‌وه، خۆم زیاتر له کۆمیدیدا ئه‌زمونم هه‌یه، له لایه‌ن ماهیر حه‌سه‌نه‌وه ئاگادار کرامه‌وه که ده‌قێک هه‌یه د. شێرکۆ عه‌بدوڵڵا نوسیویه‌تی ئیزنمان لێ وه‌رگرت بیکه‌ین به فیلم ، له کاتی کارکردن ماهیر حه‌سه‌ن پێی وتوم که ئه‌و ده‌قه فیلمێکی میسریه کوردانویه‌تی بۆ کوردی به ناوی (عایز حقی) من پێم خۆش نه‌بوو ئه‌و فیلمه وه‌رگرمه ده‌قاو ده‌ق دروستی بکه‌مه‌وه، پاشان من بیرۆکه‌ی ده‌قه‌که‌ی د. شێرکۆم وه‌رگرت و ته‌واو ده‌ستکاریم کرد گۆشه‌ی جیاوازم لێ دروست کردوه کارم له‌سه‌ر کردوه. ئه‌م فیلمه تایبه‌ت نیه به میسر من تا ئێستا ئه‌و فیلمه‌م نه‌بینیوه من حه‌ز به‌فیلمی عه‌ره‌بی ناکه‌م، توانیم به شێوه‌یه‌کی جیاواز کاری له‌سه‌ر بکه‌م. بیرۆکه‌که‌ی هی د. شێرکۆیه و من نوسین و ده‌رهێنانم بۆ کرد و،فیلمه‌که بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵکه که چۆن داوای مافه‌کانیان ده‌که‌ن له ڕێگه‌ی ده‌ستوره‌وه بۆیه ناومان نا به پێی ده‌ستور.
هاوڵاتی: چۆنیه‌تی کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م فیلمه چۆن بووه؟ هێڵه‌کانی چین؟
رەحیم زه‌بیحی: ئه‌م فیلمه یه‌که‌مین فیلمی ژانری کۆمیدی کوردییه، که هاوکات فیلمێکی کۆمیدی سیاسیه که چه‌ند هێڵێکی جیاواز کاری له‌سه‌ر کردووه هێڵی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمیدی و کێشه‌ی که‌می خوێندنه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، چه‌ندین ئه‌کته‌ری ترمان هێناوه بۆ ناو فیلمه‌که، له شاره جیاوازه‌کانی کوردستان و هه‌ولێر و سلیمانی ڕۆژهه‌ڵایی کوردستان، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو شاره‌کان خۆیان تێدا بینه‌وه، جیاوازی ئه‌م کاره نواندنێکی جیاوازه‌و ڕۆڵبینێکی تر له کاره‌کانی تریان نه‌چێت، به‌داخه‌وه هه‌تائێستا له کوردستان فیلمی ژانری کۆمیدیم نه‌بینیوه فیلمه‌کان له یاده‌وەر‌ی خه‌ڵکدا نامێنێته‌وه، چونکه تایبه‌تمه‌ندی سینه‌مایی تێدا نییه ئه‌م فیلمه ده‌ستپێکێکی باشه بۆ دروست کردنی ژانری کۆمیدیمان له ناو کوردا.
هاوڵاتی: ماوه‌ی وێنه‌گرتنی فیلمه‌که چه‌ند بوو؟ ستافی فیلمه‌که کێبوون؟
رەحیم زه‌بیحی: له مانگی 11 ی 2012 ده‌ستیمان به‌کاری وێنه‌گرتنی کرد و ماوه‌ی 37 ڕۆژ له سلێمانی سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی فیلمه‌که بوین، قۆناغی مۆنتاژ ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌کو هاوکار و کاریان کردوه 2000 که‌س ده‌بن و 10 ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیش کاری نواندنیان بۆ کردوه، ستافی وێنه‌گرتنی ئێرانی بون کاری و مۆنتاژ و ده‌نگدانان له ئێران کراوه له لایه‌ن کۆمپانیای "کوچه سینه‌ما"وه کراوه، دیارترین ئه‌کته‌ره‌کانی بریتین له : ماهیر حه‌سه‌ن و عه‌بۆ و دایکی ئاریان و چه‌ندین ئه‌کته‌ری تر به‌شدارییان کردوه.
هاوڵاتی: له فیلمه‌که‌دا هێڵکی تێدایه باسی نه‌خوێنده‌ورای کۆمه‌ڵگه ده‌کات به شێوه‌یه‌کی کۆمیدی نوێ چۆن ئه‌مه‌ت دیاری کرد؟
رەحیم زه‌بیحی: کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ئاستی خوێندنه‌وه زۆر دابه‌زیوه بۆیه له فیلمه‌که‌دا کاری تێدا کردوه هه‌وڵم داوه که ده‌ستپێشخه‌ربم، ئه‌وه پێوستی به هۆشیاری میدیا هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه بێژه‌رەکان و ڕۆژنامه‌نوسه‌کان ناخوێنه‌وه. که‌سێک خه‌وتبێت چۆن ده‌توانێت خه‌ڵکی به‌خه‌به‌ر بێنێت، تیراژی کتێبه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که کاره‌سات له‌م ووڵاته هه‌یه، تا ئێستا خوێندنه‌وه و بینینی سینه‌مان نه‌بۆته‌وه به‌شێک له ژیانمان، بۆیه له فیلمه‌که‌دا باسی ئه‌وه‌ی کردووه که کتێب فرۆشێک ده‌چنه لای په‌یکه‌ره‌که‌ی ئه‌حمه‌دی خانی باسی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌کات و ده‌ر‌ده‌ڵی خۆی بۆ په‌یکه‌ره‌که باس ده‌کات. ئه‌م کتیب فرۆشانه چۆن ده‌ژین چونکه که‌س کتێبیان لێ ناکڕن، خه‌ڵکی به‌هۆی نه‌خوێندنه‌وه‌یان ئاگان له‌مافه‌کانی خۆیان نه‌ماوه،ئێمه دواکه‌وتوین به هۆی باو پایرانمانه‌وه پێوسته قه‌ره‌بوی دواکه‌وتووی خۆمان بکه‌ین، هه‌موو پێکه‌وه بێن کار بکه‌ن هۆڵه‌کان پڕ بکه‌نه‌وه ناو کتێبه‌کان خوێنه‌ریان زیاد بێت، ئێمه نه‌مان توانیوه یه‌ک بگرین ته‌نها له‌سه‌رچۆپیدا کورد پێکه‌وه‌ن ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له کۆتاییدا شه‌ڕ دروست نه‌بێت.
هاوڵاتی: ئایا له کوردستان تا چه‌ند هه‌ل بۆ سینه‌ماکاران و هونه‌رمه‌ند‌ان فه‌راهه‌م کراوه تا کاری هونه‌ری بکه‌ن و هاوکاریان ده‌کرێت؟
رەحیم زه‌بیحی: به‌شداربووم له هه‌موو ناخۆشیه‌کانی ئه‌م وڵاته، وه‌کو کوردێک به‌رده‌وام هه‌وڵی ئاشته‌واینم داوه فیلمم دروست کردوه له‌سه‌ر نه‌هامه‌تیه‌کانی کورد، به‌ڵام زۆر بێکه‌سم کاتێک پرۆژه‌یه‌کی هونه‌ریم ده‌بێت، هاوکاریم ناکه‌ن، له به‌رامبه‌ر کاره‌کانم من داوای پاره ناکه‌م ته‌نها داواکارم یارمه‌تی بیرۆکه‌م بدده‌ن بۆ فیلم . پێشتر فیلمێکی دۆکۆمێنتم له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی دروست کرد، باس له نامه‌ی کوڕه شه‌هیدێک ده‌کات که نامه ده‌نوسێ بۆ مسعود بارزانی ، ئێمه کێشه‌ی نه‌ته‌ویمان هه‌یه من مه‌سعود بارزانی به‌سه‌رۆکی خۆم ده‌زانم ، به‌ڵام ئه‌و چووه پێشوازی له‌ڕاغب عه‌لامه کردوه، که تا ئێستا فرمێسکی بۆ کورد نه‌ڕشتوه، سه‌یاره‌ی به‌دوا ده‌خرێت، له ڕێگه‌ی فیلمه‌کانمه‌وه نه‌هامه‌تی کوردم گێڕاوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هاوکاری ئیشه‌کانیاین نه‌کردووم و تا ئێستا وه‌زیری ڕۆشنبیریم نه‌بینیوه، بۆیه کار کردن بۆ فیلمساز له کوردستان قورسه و ده‌بێت خۆت کاربکه‌یت له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆت.
هاوڵاتی: تێچوی فیلمی به پێی ده‌ستور چه‌ند بوه؟ کێ هاوکاری کردویت ؟
رەحیم زه‌بیحی: ئه‌م فیلمه له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆم به‌رهه‌مم هێناوه، 15 ده‌فته‌ری تێچوه ته‌واوی وێنه‌ی گرتنی له سلێمانی و کاری مۆنتاژ و ده‌نگی له ئێران بووه، له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فیلمه که‌س هاوکاری نه‌کردووم، ته‌واوی تێچوه‌که‌ی له ئه‌ستۆی خۆم بووه، له ماوه‌ی نمایشیدا له‌سلێمانی زیاتر 7800 که‌س بینه‌ر هاتوون بۆ بینی فیلمه‌که، ئێستاش له سیتی سینه‌ما به‌رده‌وامه له‌نمایش کردنی فیلمه‌که، هه‌تا ئێستا نه‌م توانیوه پاره‌ی فیلمه‌که ده‌ربهێنمه‌وه به‌ڵام خۆشحاڵم که بینه‌ری هه‌بووه. ئه‌م فیلمه بۆ ناوخۆ به‌رهه‌مم هێناوه، ئه‌گه‌ر کرا به‌شداری فیستیڤاڵی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی پێ ده‌که‌م.
هاوڵاتی: دواین پڕۆژه‌ی هونه‌رییاتن چیه؟
رەحیم زه‌بیحی: هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌رده‌وامبم خه‌ونی گه‌وره‌م هه‌یه بۆ سینه‌مای کوردی، من سینه‌مان له‌ڕێ به‌دبه‌ختی و ماندوو بونه‌وه ناسیوه، له‌ڕێگه‌ی پاره‌ی گشتیه‌وه نه‌بوه، سه‌رقاڵی کارکردنی سێ به‌رهه‌مم که له ئێستادا ڕاوێژ ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی کارییان تێدا بکه‌م، ده‌مه‌وێت کاری داهاتوو بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بێت، بینه‌ری فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی بێت، پێوسته هه‌وڵ بدرێت فیلمه‌کانی داهاتومان بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بێت، ئێمه کۆمه‌ڵێک نه‌هامه‌تیمان به‌سه‌ر هاتوه، که تائێستا نه‌مانتوانیوه بیگه‌یه‌نین به دونیا وه‌کو " ئه‌نفال و هه‌ڵەبجه و ته‌واوی ئازاره‌کانی ترمان "سینه‌ما هه‌نگاوێکی باشه بۆ ئه‌وه‌وی جیهان له نه‌هامه‌تیه‌کانمان تێبگات.