گەردوون و مرۆڤ، وەک هاوکێشە"

6 ساڵ لەمەوپێش




پێشەوا کاکەیی

نازانین مرۆڤ چی لە زانست دەوێت، 
خۆی پێ دەگۆڕدرێت، یان وەک خۆی دەیگونجێنێت
دەچێتەوە نێو گەردوون و، 
دەیەوێت ببێژێ: لۆ خۆم نەمایمە؛
بە حەیرانی ژیان، ڕێ دەکەمەوە، 
تا بڵێ: دەگەڵ گەردووندا دەتەقمەوە.
وەی بە میوانی زانست بم، 
هەی بە قوربانی هونەر و توانایی بم؛
بۆ خۆم نا، تا لە تەقینەوە ورد ببمەوە.
چاو خشێندرا بە ئەزەلدا، لە دیارەوە بۆ نادیار،
لە تەقینەوەی گەردوونەوە، تا هەڵاوسان.
گوێیان نەگرت لە لەرینەوە، 
ئاخۆ لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە.
لە گەردیلەیان نەڕوانی چۆن دروست بووە، 
تا خۆیان بوونە گەرد و، بە نێو گەردووندا بڵاو بوونەوە.
وای لە من، گەردیلە لە دوای گەردیلە، ئێژێ:
پێکهاتەی تاریکیی وەهایە،
لە جووتبوونی نێر و مێیەوە، 
ڕووناهیی لێ پەیدا دەبێ؛
وەختێک تێکەڵ دەبن، تیشکێک دێتە دەرێ،
گەردوون، درەوشانەوەی لێ پەیدا دەبێ.
گەر له گەردتتان قووڵ ببنەوە،
پێ دەنێنە، سەردەمی تاریکییەوە؛
بە کێ بڵێم: کوا ئەستێرە؟
ئەی گەلەئەسێرە، چۆن دەدرەوشێتەوە.
گەلەئەستێره، پەرەدەستێنێ،
تا هێشووەکانی ئاسمان دروست ببێ؛
کەچی مرۆڤ، هەموو هێشووەکان دەڕنێ،
تا شەڕابی لێ دروست بکا و، سەرخۆش ببێ.
ئاخر لە تەقینەوەی گەورەدا،
هەموو گەردوون بە بونیاد دێ؛
لە هی بچووکیشدا: مرۆڤ،
کەچی دەیهەوێ، دە خۆیدا گەردوون بزێ


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار