ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ: دهستگیرکردنهکانى ئه‌ندامانى یه‌کێتى و پارتى پێشێلکارى بووه
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤی هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت کهدهستگیکردنهکانى ئه‌ندامانى یه‌کێتى و پارتى له رۆژانى رابردوودا «پێشێلکارى» بووهه، هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و حاڵه‌تانه ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و به «گه‌ڕانه‌وه بۆ دوو ئیداره‌یى و شه‌ڕى ناوخۆ» ناوى ده‌بات.
له هه‌فته‌ى رابردوودا دواى ده‌ستگیرکردنى کادرێکى پارتى له گه‌رمیان له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه، پارتى چه‌ند کادرێکى یه‌کێتیان له‌هه‌ولێر ده‌ستگیرکردو ئه‌مه‌ش گرژى له‌نێوان هه‌ردوولادا دروستکرد.
زیا پترۆس، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له‌هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «وه‌کو ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌توندى ره‌تده‌که‌ینه‌وه هه‌ر حاڵه‌تێک گرتنى هه‌ر مرۆڤێک تاوانبار بێت یان نا به‌بێ فه‌رمانى دادوه‌ر سه‌رپێچى یاسا‌و سه‌روه‌ر نه‌بونى یاسا‌و پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماکانى مافى مرۆڤەو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه بۆ زه‌مه‌نى هێزه‌کانى حزبى و رفاندن و شێوازه‌کانى تری ئه‌م حاڵه‌ته ره‌تکراوه‌و قبوڵنه‌کراوه«.
رۆژى 3ى کانونى دووه‌مى 2019 تاریق نورى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئاسایشى هه‌ولێر رایگه‌یاند» تا کوڕه‌که‌ى ئه‌کبه‌رى حاجى رۆسته‌م چاره‌نووسى دیارینه‌کرێ و ئازادنه‌کرێت، ئه‌و کادیره‌ى یه‌کێتیش ئازاد ناکرێت».
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌دواداچونى له‌سه‌ر که‌یسى ده‌ستگیرکراوه‌کانى یه‌کێتى و پارتى کردووه‌و وتى «ره‌خنه‌م گرت قسه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێر که نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه قسه بکات کهوتبوى (هه‌تا ئه‌و به‌ر نه‌بێت ئازادى ناکه‌ین)، چونکه گرتنى که‌سێک له‌شوێنى که‌سێکى تر که په‌رله‌مانمان هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵاتى داوه‌رى و حکومه‌ت چۆن که‌سێک دهستگیردهکهیت هه‌تا ئه‌و به‌ر نه‌بێت ئازادى ناکه‌یت، ئه‌مه پێشێلکردنى زه‌قى مافى مرۆڤ و یاساکانه«.
رۆژى 3ى کانونى دووه‌مى 2019 تاریق نورى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئاسایشى هه‌ولێر رایگه‌یاند» تا کوڕه‌که‌ى ئه‌کبه‌رى حاجى رۆسته‌م چاره‌نووسى دیارینه‌کرێ و ئازادنه‌کرێت، ئه‌و کادیره‌ى یه‌کێتیش ئازاد ناکرێت».
زیا پترۆس جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که« داواى ئازادکردنى ئه‌و کادره‌ى یه‌کێتیان له‌هه‌ولێر کرد ئه‌وه‌ى سلێمانیشمان داواکرد، دیار بوو بۆ شه‌وى یه‌کشه‌ممه‌ى رابردوو گه‌شتبونه چاره‌سه‌ر بۆ ئازادکردنیان، چونکه ئه‌وه‌ى سلێمانى به‌فه‌رمانى داوه‌ر ده‌ستگیرکرابوو، به‌ڵام کادرهکهى یه‌کێتى به‌بێ فه‌رمانى دادوه‌ر بوو».
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ داواى لهپارتى و یه‌کێتى کرد جارێکى دیکه ئه‌و حاڵه‌ته دووباره نه‌بێته‌وه‌و وتى »خه‌ڵکى کوردستان به‌م ده‌ستگیرکردنه‌ى هه‌ردوولا زۆر نیگه‌ران بوون و ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ دوو ئیداره‌یى و شه‌ڕى ناوخۆ».
خالید گۆران ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ندى موسڵى یه‌کێتى له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ماوه‌ى دوو مانگه ده‌ستگیرکراوه‌و ئازاد نه‌کراوه، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له‌مباریه‌وه وتى «به‌دواداچونمان کردووه کادرێکى پارتى له‌قه‌زاى دوکانیش ده‌ستگیرکراوه‌و ئه‌و کادره‌ى یه‌کێتیش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام ئێمه به‌دواداچونمان کردووه ئه‌مانه پێشێلکردنى یاسایان کردووه‌و به‌بڕیارى دادوه‌ر ده‌ستگیرکراون و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و ئێمه ته‌ده‌خولى یاسا ناکه‌ین».
هه‌ر دوێنێ ئه‌ندامێکی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌کێتی له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه ئازادکرا، ئه‌وه‌ش دواى زیاتر له‌دوو مانگ له‌ده‌ستگیرکردنى.
غه‌یاس سورچی کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند، دوێنێ له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه خالید ئیسماعیل مه‌عروف ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌کێتی ئازادکرا.
وتیشی «ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌کێتی ماوه‌ی 2 مانگه له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتی به‌بێ هیچ هۆیه‌ک ده‌ستگیرکرابوو».
غه‌یاس سورچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، ئازادکردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌کێتی له‌دوای رێککه‌وتنی یه‌کێتی و پارتی بوو بۆ ئازادکردنی کادره‌کانیان.