58 منداڵى داعش لەزیندانه‌کانى هه‌ولێرن

«نووسراومان کردووه‌ بۆ به‌غدا تا ئه‌و مناڵانه‌ سزاکانیان له‌گرتووخانه‌کانى موسڵ ته‌واوبکه‌ن»

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

58 مناڵى داعش لهزیندانهکانى چاکسازى ههولێردان و حکومهتى ههرێم نوسراوی بۆ بەغدا کردووه تا سزاکانیان لهگرتوخانهکانى موسڵ تهواوبکهن ئهوهش لهسهر داواى کهسوکارهکانیان بووه.

زیا پترۆس، سهرۆکى دهستهى مافى مرۆڤ لهههرێمى کوردستان به‌‌هاوڵاتی وت «کاتێک که ئۆپهراسیۆنى موسڵ دهستى پێکرد کۆمهڵێک لهمناڵانی داعشیان دهستگیرکردبوو لهخواروى موسڵ بۆ کهمپى دیبهگه«.

رێکخراوى هیومان رایتس وۆچ، دوێنێ له راپۆرتێکدا حکومهتى ههرێمى کوردستانی  تۆمهتبارکرد بهوهى کهمنداڵه زیندانیکراوهکانی ئهشکهنجهداوه بۆ  ئهوهى دان بهپهیوهندیان لهگهڵ داعشدا بنێن.

زیا پترۆس وتى «ئهو مداڵانه لهلهلان هێزى شهعبى نیشتمانى (سوننهکان) ئهشکهنجه درابوون، دواتر تهسلیمى هێزهکانى ئاسایشى ههرێم کرابوون».

رێکخراوى مافهکانى مرۆڤ له راپۆرتهکهیدا که دوێنێ 8ى کانونى دووهمى 2019 بڵاویکردووهتهوه، نووسیویهتى «حکومهتى ههرێمى کوردستان، تا منداڵه زیندانیکراوهکان دان به پهیوهندیان لهگهڵ داعشدا بنێن، ئهشکهنجهیان دهدات، لهمنداڵهکان دهدرێت و کارهبایان لێدهدهن››.

رێکخراوهکه چاوپێکهوتنى لهگهڵ چهند منداڵێک ئهنجامداوه که ‹›بهتۆمهتى ههبوونى پهیوهندیان لهگهڵ داعش لهههرێمى کوردستان دهستگیرکراون و منداڵه دهستگیرکراوهکان ئاماژهیان بهوهداوه که لهزیندانهکان ئهشکهنجهدراون››.

ههروهها ئاماژه بهوهشدراوه 63 منداڵ لهزیندانییهکى ههولێر بهتۆمهتى ههبوونى پهیوهندیان لهگهڵ داعش دهستگیرکراون لهنێویاندا 43 منداڵ بهم تۆمهته تاوانبارکراون.

رێکخراوهکه ئاماژهى بهوهکردووه پهیوهندیان به دیندار زێباری، بهرپرسى لیژنهى وهڵامدانهوهى راپۆرته نێودهوڵهتییهکان کردووهو زێبارى پێى راگهیاندوون، ‹›هێزه ئهمنییهکانى کوردستان رێگهیان پێنهدراوه ئهشکهنجهى زیندانییهکان بدهن، ئهگهر زیندانییهکیش ئهشکهنجهدرابێت، زیندانییهکه مافى ئهوهى ههیه سکاڵا تۆماربکات».

زیا پترۆس، سهرۆکى دهستهى مافى مرۆڤ لهههرێمى کوردستان ئهوهى خستهڕوو پاش ئهوه راپۆرتێک بڵاوکرایهوه کهئهمانه توشى ئهشکهنجه بونهتهوه بهشێوهى جۆراوجۆر.

وتى «بۆخۆم سهردانى چاکسازى نهوجهوانان و ژنانم کرد لهههولێر، دیاربوو  هیومان رایتس وۆچ ئهو وهخته لهگهڵ حهوت مناڵ دانیشتبوو ئیفادهیان وهرگرتبوو، بهڵام بۆخۆم لهگهڵ زیاتر له 115 کهس دانیشتم یهک بهیهک که ژمارهیان 209 مناڵ بوون، بۆمان دهرکهوت ئهمانه لهحهشدى نیشتمانى سوننهکان ئهشکهنجه درابوون، لهکهمپیش توشى ئهشکهنجه بووبون».

ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد بهدواداچونیان کردووه لهو 209 مناڵه زۆربهیان دهرچوون و پهیوهندیکردنیان بهداعش لهسهریان نهچهسپاوه و رادهستى کهسوکاریان کراونهتهوهو تهنها 58 لهو مناڵانه ئهو تۆمهتهیان لهسهر چهسپاوه لهچاکسازى ژنان و نهوجهوانانن و لهناو چاکسازییهکان ئهشکهنجهدان نییه.

ههروهها وتى «ئهشکهنجهدان لهقۆناغى لێکۆڵینهوه ههیه لهئاسایش و پۆلیس، بهڵام پاش حکومدان ئهشکهنجهدان نیه«.

ناوبراو ئهوهشى رونکردهوه لهسهر داواى کهسوکارى ئهو مناڵانه نوسراویان کردووه بۆ بهغداو لهگهڵ کۆمسیۆنى باڵاى مافهکانى مرۆڤى بهغدا گفتوگۆیان کردووه که پێویست ناکات لێره بمێننهوه بهڵکو بگهڕێندرێنهوه بۆ گرتوخانهکانى موسڵ و لهوێ سزاکانیان تهواوبکهن، بهڵام نازانین »هیومان رایت وۆچ لهسهر چ بنهمایهک ئهم راپۆرتهیان نوسیوه، چونکه لهچاکسازییهکاندا ئهشکهنجهدان نییه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار