شێوەکارێک بهتابلۆکانى سهرنجى بینهران بۆ نهێنى جوانيهکانى ژنان ڕادهکێشێت
6 ساڵ لەمەوپێش
لۆڤە محەمەد
کچە شێوەکارێک، ژنان دەکاتە کاری لە پێشینەی تابلۆکانی و دەڵێت دەیەوێت بە تابلۆ نیمچە ڕووتەکانی جوانی ژنان دەربخات.
هونهرمهند بەفرین حمەڕەشید، لە دایکبووی شاری سلێمانیە و ماوەی ١٩ ساڵە لە وڵاتى بهریتانیاو له شارى لەندەن ژیان بەسەردەبات و خوێندنی هونەری شێوەکاری لە بەشی (Human figure tonalلە Royal college of art )لە لەندەن تەواو کردووە و لە ئێستاشدا بۆ بەشی پەیکەرسازی دەخوێنێت و دەیەوێت بە هەردوو جۆرى هونەرەکە خزمەت بکات.
بەفرین سەبارەت بەچۆنیەتی تێکەڵ بوونی لەگەڵ دنیای ڕەنگ و فڵچە بە هاوڵاتی وت "ھەر لە منداڵیەوە خولیای وێنەکێشانم هەبوو، بە بەردوامی وێنەم کێشاوە تابلۆکانم زیاتر باس لە جوانی و دڵخۆشی ژن دەکات لە ناو سروشتدا و تابلۆکانم بە بۆیەی ڕۆنی دروستی دەکەم".
ھونەر لای بەفرین جوانترین و خۆشترین بەشی ژیانێتی و وەها پێناسەی هونەری وێنەکێشان دەکات و دەڵێت "ئێدوارد هۆپەر، دەڵێت ئەگەر دەتوانی بە ووشە دەریببڕیت کەواتە هیچ هۆکارێکت نیە بۆ ئەوەی وێنە بکێشیت!! منیش ئەڵێم تابلۆکانم بەشێکە لە ناخم".
ئەو خاتوونە شێوەکارە خاوەنی یەک پێشانگای تایبەتە و لە ساڵی ٢٠١٢ لە ٨ی مارس بۆ ڕۆژی ژنان لە لەندەن کردوویەتیەوە و بەشداری دەیان پێشانگای ھاوبەشی کردووە و بەهەمان شێوە لەندەن بووە.