تابلۆ ئیرۆتیکییه‌که‌ى گه‌رمیان به‌بڕى 2700$ فرۆشرا
6 ساڵ لەمەوپێش
ئاماده‌کردنى: دیمەن اسماعیل
له ساڵى ڕابردوودا‌و به‌دیاریکراوى له به‌روارى (21/2/2108) له گه‌رمیان، پاشکردنه‌وه‌ى پێشه‌نگایه‌کى شێوه‌کارى بۆ کۆمه‌ڵێک له فێرخوازانی بەشی شێوەکاری سەنتەری چالاکی گەنجان له‌ناو زانکۆى گه‌رمیان، یه‌کێک له تایلۆکان که به‌رهه‌مى شێوه‌کارێکى کچى، په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌کانى کفربوو، ده‌نگدانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیداهێنا و مشتومڕى له میدیا و به‌تایبه‌ت تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا دروستکرد، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى که تابلۆکه وێنه‌ى کچێکى نیمچه ڕووته. به‌ڵام پاش چه‌ند مانگێک تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا، ئه‌وتابلۆیه به‌بڕى (2700)دۆلارى ئه‌مریکى فرۆشرا.
(بێریڤان محه‌مه‌د) ى تەمەن 21 سال، که خوێندکاری قۆناغی سێیه‌مى پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کفریە و خاوه‌نى تابلۆکه‌یه بۆ "هاولاتی" وتى: "ئەو تابلۆیەی من کێشاومە، تابلۆیه‌کى جیهانیه و من دووباره کۆپیم کردۆته‌وه، تابلۆکه خۆی کارى هونەرمەندی هۆڵەندی (ڤان کۆخ)ەو ناوی (مەینەتی)یە و باسی ئافرەتێک دەکات، که به‌هۆى خراپى دۆخى داراییه‌وه بۆته له‌ش فرۆش و وه‌ک یه‌کێک له قوربانیه‌کانى کۆمه‌ڵگا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. من ئه‌و کاره‌م وه‌ک پیشاندانى قوربانى (میینه) دروستکرده‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێک که‌س خوێندنه‌وه‌ى خراپیان بۆکرد، هه‌ر چه‌نده من هه‌رگیز ناوه‌ستم گوێش به‌و قسه‌و قسه‌ڵۆکانه ناده‌م، ئه‌گه‌رچیش تابلۆکه زۆر داواکارى له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام سه‌ره‌نجام فرۆشتم به هاوڕیه‌کى خۆم به‌بڕى (2700) دۆلار.