دڵشکان کتێبى دانپیانانهکانى شاعیرێکى دڵشکاو
6 ساڵ لەمەوپێش
شاخه‌وان سدیق
(1)
هه‌میشه که له دونیاى ئه‌زمونى نوسین و بڵاوکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نوسه‌رانى کورد ده‌ڕوانى، ده‌بینیت سه‌ره‌تا له شیعر خوێندنه‌وه و شیعر نووسینه‌وه یه‌که‌مین گه‌شته‌کانى ژیانى ئه‌ده‌بی و فکریان ده‌ستى پێکردووه، سه‌ره‌تا قه‌ڵه‌مه‌کانیان به‌شیعر نوسین پژاوه‌ته سه‌ر ڕوبه‌رى سپى و شیعر بۆته هۆکارى ئاشنابونیان به‌خۆیان و دونیا، دواتریش هه‌ر ئه‌مه وایکردووه له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌زمونه‌کانیانه‌وه جا له ههرکایهیهکى تر‌ى ژیاندابن و له‌هه‌ر بوارێکى تر‌ى ئه‌ده‌ب و فکرو سیایه‌تدا کاربکه‌ن، به‌ئاسانى جێپه‌نجه‌کانى شیعر به‌سه‌ر نوسین و ئاخاوتن و ته‌نانه‌ت ژیانى ڕۆژانهشیانهوه ببینینه‌وه. لێره‌وه ئه‌و پرسیاره دێته پێشه‌وه، که شیعر چیه‌و ئه‌و ئه‌فسونه گه‌وره‌و ئه‌و قودره‌ته مه‌زنه چیه، که ئه‌و هه‌موو توانا‌و سیحره فراوانه‌ى له‌خۆیدا حه‌شار داوه، مومکین نییه ئه‌وه‌ى ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌ستى قه‌له‌مى گرتبێت، جا به‌نهێنى بووبێت و ته‌نها هه‌ر بۆخۆى بوبێت، یان به ئاشکراو دواتر بڵاوى کردبێته‌وه، شیعرى نه‌نوسیبێت، یان هه‌وڵى نوسین شیعرى نه‌دابێت.
ڕه‌نگه بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره له کورترین سه‌رنجدا ئه‌وه‌بێت که شیعر هاوڕێ و ده‌ربڕى ڕاسته‌قینه‌ى ناوناخى مرۆڤه، ئه‌و ژانره‌یه که ده‌توانێت ڕاستگۆیانه ته‌عبیر له هه‌موو هه‌سته شاراوه‌کانى تاک بکات، وه‌ک مه‌ریوانى وریا قانع)ده‌ڵێت" به‌بێ شیعر زه‌حمه‌ته بتوانین شتێکى ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ساته‌وه‌ختى (دۆڕان، به‌جێمان، دڵشکان، بێئومێدبوون، به‌خته‌وه‌رى، ته‌نیایى، سه‌فه‌ر، که‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ى له‌پڕ، خیانه‌ت، گومان، عشق، مردن، منداڵى و چه‌ندان بابه‌تى دیکه‌ش بڵێین" ئیتر ئه‌مه ته‌لیسمى شیعره، که واده‌کات له‌پاش هه‌ر جێهێشتنێکى گه‌ر بۆ ماودایهکى زۆریش بێت پاشان هه‌ر دێیته‌وه سه‌رى و له چرکه‌ساته ته‌نیاکاندا خۆت ده‌که‌یته‌وه به ماڵه گه‌وره‌که‌یدا، (نیچه)واته‌نى" به‌ڕاستى ئه‌سه‌فه که ژیان شاعیرێک دروستى نه‌کردووه"
(٢)
ئێستا‌و پاش ئه‌م پێشه‌کییه پێمخۆشه که‌مێک له‌سه‌ر یه‌کێک له زیندووترین ئه‌و نمونانه بوه‌ستم که له‌و پێشه‌کییه‌ى سه‌ره‌وه‌دا باسمانکرد، له‌سه‌ر ئه‌زموونى قه‌ڵه‌مێک که له ئێستادا که‌ممان وه‌ک شاعیر ده‌ى ناسین و که‌میشمان هه‌ر ده‌زانین ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌و شیعرى نوسیوه، چونکه ساڵانێکه هه‌مووان به کتێب و توێژینه‌وه و نوسینه فکرى و تیوریی و کۆمەڵایەتیی و سیاسیه‌کانى، ئه‌و ده‌ناسین و له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕووداو گۆڕانکاریه‌کى نوێ‌دا به‌هه‌مه‌کانى ئه‌و له‌و بوارانه‌دا ده‌خوێنینه‌وه کە ھەوڵی شیکردنەوەی ئەو ئێستایە ئەدات کە ئێمە وەک تاکەکەس و میلەت دەکەوینە ناوی.
سەرەڕای ئەوەش کە نووسین لەسەر ئەدەبیات بەشێکی گرنگیی نووسینەکانی ئەم نووسەرەیە، جا چ ئەدەبیاتی کوردی باێت یان ئەدەبیاتی ناوچەکە یان ئەدەبیاتی جیھانی، کەچی زۆربەمان بێئاگاین له‌وه‌ى که ئه‌و سه‌ره‌تاو وه‌ک خۆشى ده‌ڵێت تا ئێستاش شیعر ده‌نوسێت و له‌هه‌موو چرکه‌ساته ته‌نیاکان و کێشە گەورەکانی ژیانیدا بۆ شیعر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و. بێگومان ئه‌و نوسه‌ره دکتۆر(مه‌ریوانى وریا قانع)ه. ئه‌و لەسەرەتای ھەشتاکانەوە شیعر دەنوسێت بەڵام بە دەگمەن نەبێت شیعر بڵاوناکاتەوە، تا دواجار له ساڵى (2005)دا یه‌که‌مین کتێبى شیعرى خۆى به‌ناوى (کتێبى دڵشکان) بڵاوکرده‌وه، که پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێک شیعرى کۆکراوه‌ى ئهئهو له ساڵانى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه تا ساڵانی دوو ھەزار. ئەو خۆی له پێشه‌کى ئه‌م کتێبهدار ده‌ڵێت" له‌مێژه ده‌زانم هه‌ندێک ئاڕاسته‌و دۆخ و ساته‌وه‌ختى تایبه‌تى ژیان هه‌ن ته‌نها شیعر ئه‌توانێت شتێکى ماناداریان له‌سه‌ر بڵێت، ته‌نها شیعر له توانایدایه ده‌ستیانبگرێت، بیانخاته سه‌ر ڕووبهڕبهرى لاپه‌ڕه سپییه‌کان، شیعر ئه‌توانێت له کپبوونێکى ئه‌به‌دى ڕزگاریان بکات."
خوێندنه‌وه‌ى (کتێبى دڵشکان) له ناونیشانه‌که‌یه‌وه، ڕاکێشانى خوێنه‌ره بۆ بهردهمکردنهوهى ده‌رگاکانى پرسێک که تاڕاده‌یه‌ک پرسێکى گشتییە و واتایه‌کى دیاریکراویشى هه‌یه، که ئه‌ویش واتا و پرسى (دڵشکان)ه. له ساده‌ترین پێناسهشدا دڵشکان بریتیه له ئامادەگیی پەیوەندییەکی سەخت و ناھاوسەنگ لەگەڵ دونیا و دەوروبەردا، کە دەشێت کردەی نا‌ئومێد بوون یان بێهیوابوون یان زویربوون و یان تەنیاکەوتنێکی تاکەکەسیی و وجودیانەی لێبکەوێتەوە. بەڵام ئەم ئەزموونە شیعرییە تەسلیم بە مانا قاموسیەی وشەی دڵشکان نابێت و خوێنەر دەباتە ناو دونیایەکی ئاڵۆزترەوە. وه‌ک چۆن مومکین نییه هیچ مرۆڤێک خه‌ون و خولیاى نه‌بێت، ئاواش مومکین نییه هیچ مرۆڤێک ھەبێت له ژیاندا چه‌ندینجار دڵى نه‌شکابێت، جا ئه‌و دڵشکانه له (خۆشه‌ویستى ئه‌وى دى و به دهستکهسى به‌رامبه‌ره‌وه بێت، یان له نیشتمان و ده‌سه‌ڵاتداران و ھاوڕێیانەوە ھاتبێت، یان لەڕێگای دین و خودا و کۆمه‌ڵگاوە یان.......هیتر) له پارچه شیعرێکى ئه‌م کتێبه‌دا دڵشکان پەیوەستە بە قابیلەتی گەورەی ژیانەوە بۆ تێکشکان، ژیان وەک شوشەیەکی ناسک کە بە ئاسانی بکرێت وردوخاش بکرێت:
توند عه‌شقم ئه‌نێم به‌سه‌رته‌وه و
ڕۆحم ئه‌نێمه نێو ڕۆحت
ئاى چه‌ن دیمه‌نێکى ترسناکه
تاقه فیشه‌کێک ئهتونێ
هه‌ردوکمان له ژیان ده‌ربکات و
له‌کاسه‌ى سه‌رماندا ساردبێته‌وه.!
ئەم ناسکییەی ژیان و ئەم توانایەی مرۆڤ بۆ تێکشاندن و بۆ وێرانبوون یەکێکە لەو ھێڵە سەرەکییانەی ئەم کتێبە بە تێمای دڵشکانەوە گرێئەدات
(٣)
بێگومان هه‌موومان هاوڕاین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى که شاعیر ده‌ى نوسێت به‌ته‌واوى وردەکارییەکانی ژیانى تایبه‌تى خۆى بێت و به‌ته‌واوى گوزارشت بێت له‌خودى نوسه‌ر، به‌ڵام هه‌موومان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که نوسین به‌شێکى گه‌وره‌ى دنیابینى نوسهرهکهیهتى بۆ ژیان، واته هه‌موو ئه‌و وشانه‌ى که نوسه‌ر ده‌یانخاته سه‌ر کاغه‌ز په‌نجه‌ره‌یه‌کن که لێیانه‌وه ده‌ڕوانێته ژیان و دەڕوانێتە ئه‌وه‌ى له‌ناویدا ده‌گوزه‌رێت، هه‌ر بۆیه نوسه‌ر که له‌م کتێبه‌دا ئه‌زموونى دڵشکانى خۆى له ڕێگه‌ى شیعره‌وه ده‌نوسێته‌وه، ئه‌وه دانپانانى ئه‌وه به‌و هه‌موو دڵشکانانهى که هه‌م وه‌ک (مرۆڤ و هه‌م وه‌ک پیاو هه‌م وه‌ک کورد و ھەم وەک کۆچبەر و بێماڵێک) توشى بووه، ئه‌وه‌تا له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ (توانا ئه‌مین) خۆى ده‌رباره‌ى دڵشکان ده‌ڵێت" ئەوەی پەیوەستە بە دڵشکانی منەوە و لەگەڵ منیش‌دا بە دڵشکانی ژمارەیەکی ھێجگار گەورەی مرۆڤ لە کۆمەڵگای ئێمەدا، کوردبوونە. کوردبوون ڕەچەتەیەکی گەورەیە بۆ دڵشکان. کە دەشڵێیت چەندجار دڵت شکاوە؟ لە وەڵامدا دەڵێم بێژمارە و بێحیساب، دڵشکان بەشێکی ناوەکیی ژیانی منە، بەشێکە لەو پەیوەندییە کە بەدونیا و دەوروبەروە گرێمئەدات، ڕەنگە زەحمەتبێت سەردەم و قۆناغێک بدۆزمەوە تیایدا ھەستم بە دڵشکان نەکردبێت. ئێستا ئه‌گه‌ر دانپیانانهکانى ”کتێبى دڵشکان) وه‌ک چه‌ند بوارێکى جیاواز وه‌رگرین ئه‌وا به‌ر چه‌ند گۆشه‌یه‌کى جیاواز ده‌که‌وین که من وا پۆلێنبه‌ندى بۆ ده‌که‌م.
یه‌که‌م/ دڵشکان وه‌ک ته‌کنیکى شیعرى:
یه‌کێک له گرنگترین ئه‌و بنه‌مایانه‌ى که ده‌سته‌واژه‌ى شیعرى له گفتوگۆ و قسه‌ى ئاسایى جیاده‌کاته‌وه، ئه‌و شێواز‌و و ته‌کنیکه جیاوازه‌یه که نوسه‌ر په‌ناى بۆ ده‌بات و له ڕێگه‌ى گه‌مه زمانیهکانیهوه تێماى سه‌ره‌کى شیعره‌که‌ى له‌سه‌ر داده‌ڕێژێت، چونکه شیعر گه‌ر ته‌کنیک و سه‌لیقه‌ى نوێى بۆ نوسین و داڕشتنى تێدا نه‌بێت جگه له پرته و بۆڵه دواجار هیچى تر‌ى لێنامێنێته‌وه و هه‌ر زوو له‌ناو خوێنه‌رانیشدا ون ده‌بێت. هه‌ر بۆیه شاعیر له‌م کتێبه‌دا په‌نا ده‌باته به‌ر ته‌کنیکێکى به‌هێز بۆ بنیاتنانى گوته‌زا شیعریه‌کانى ئه‌وه‌تا له پارچه شیعرێکى دی‌دا ده‌ڵێت"
به‌مناڵى یه‌که‌مین نیگاى پیربوونم له ئاوێنه‌یه‌کدا بینى
هه‌تا ئێستاش.......
ڕووخسارى ئه‌و ئاوێنه‌یه له خه‌یاڵم نابێته‌وه
دنیا خۆشى له ڕۆحمدا بۆته ئاوێنه‌یه‌کى گه‌وره.
مرۆڤ لێرەدا لە پەیوەندییەکی تەواو ئاڵۆزدایە لەگەڵ ئاوێنەدا. لەسەرێکەوە دیاردە فرەشێوەکانی ناو جیھانی تیادا دەبینێت، بۆ نموونە پیربوون، لەسەرێکی دیکەوە خۆشی دەبێت بە ئاوێنەیەک کە جیھان خۆی لەناو ئەودا دەبینێت.
دووه‌م/ چیرۆک وه‌ک تێما و وه‌ک که‌ره‌سته‌ى گێڕانه‌وه
هه‌موو تێکستێکى زیندوو ئیلهامى زیندوو بونه‌که‌ى له بوونى چیرۆکێکى به‌هێزه‌وه وه‌رده‌گرێت، چیرۆکێک که پاش بنیاتنان و دروستکردنى شیعره‌که، لانی کەم کۆمەڵێک لە خوێنه‌ران پاش خوێندنه‌وه‌ى به تێکست و چیرۆکى خۆىانی بزانن و واههستبکەن که ئه‌وه زمان و دید و خەونی دڵخوازى ئه‌وانه و نوسه‌ر بۆ ژیانى تایبه‌تى ئه‌وانى نوسیوه، چونکه شیعرى زیندوو شیعره له دڵه‌وه بۆ دڵ و له پاش نوسین و بڵاوکردنه‌وه‌ى ئیتر مافى به نوسه‌ره‌که‌یه‌وه نامێنێت و ده‌شێت ببێت بە شیعرى هه‌موو خوێنه‌رێک ته‌نها شاعیره‌که‌ى نه‌بێت، ئه‌م تێزه‌ش له پاش تێزه به‌ناوبانگه‌که‌ى (ڕۆلان بارت)ه‌وه له دایک بوو که به (مه‌رگى نوسه‌ر) ناونرا. ئه‌وه‌تا شاعیر له‌م پارچه شیعره‌ى تردا له‌ڕێگه‌ى ئه‌م چیرۆکه به‌هێزه‌وه ئاوا شیعره‌که‌ى بنیات ده‌نێت و ده‌ڵێت"
ده‌مزانى عشق دڵى هه‌یه
به‌ڵام زه‌حمه‌ت بوو بزانم ئه‌م دڵه تاکوێ لێئه‌دات؟
که‌ى ده‌وه‌ستێت؟
که‌ى سه‌ر له نوێ ده‌ست پێئه‌کاته‌وه؟
من ده‌مزانى به‌خته‌وه‌رى ماڵى هه‌یه،
به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مده‌زانى له‌کام ده‌رگاوه دێته‌ژوور.
یەکێک لەسەرچاوە سەرەکییەکانی تری دڵشکان لەم کتێبەدا لەو ڕاستییەوە سەردەردێنێت کە مرۆڤ ناتوانێت بەرامبەر بە ھیچ یەکێک لە مەسەلە جەوھەریی و سەرەکییەکانی ژیان دڵنیابێت، نە بەرامبەر بە عەشق نە بەرامبەر بە بەخەتەوریی
(٤)
(کتێبى دڵشکان) ئه‌گه‌رچى کتێبى دانپیانانهکانى شاعیرێکى دڵشکاوه، به‌ڵام ده‌کرێت وه‌ک یه‌کێک له کتێبه ناوازههکانى ناو دونیاى شیعرى ئێمه سه‌یر بکرێت، که هه‌موو کات و ساتێک بۆ خوێندنه‌وه‌ى خوێنه‌ر ده‌توانێت تاموو چێژى خۆى لێببینێت، چونکه چیرۆکى پشت بنیاتنان و هانده‌رى سه‌ره‌کى ده‌قه‌کان، چیرۆکى ئه‌زمونه‌کانى هه‌موومانه، وێناکردنێکی دونیایە کە بەشێکی لای ھەر یەکێکمان بوونی ھەیە، داڕشتنیشیەتی بە زمانێک کە دەشێت لە پشتی زمانی ھەر یەکێکمانەوە ئامادەبێت.
خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م کتێبه بۆ هه‌ر خوێنه‌رێک گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناوخۆی خۆی و بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى (ژیان و ته‌نیاى و خۆشەویستیی و ماڵ و بێماڵیی و دۆڕاندن و لەدەستدان و دڵشکان) ه‌کانى هه‌ر یه‌کێکمان. بۆیه کاتێک ئه‌م کتێبه ده‌خوێنیته‌وه جگه له شیعر و ئه‌ده‌ب به‌ر چه‌ندین چیرۆک و ژانرى تریش ده‌که‌ویت، کە ھەموویان بوون بە بەشێکلەو فەزا شیعریانەی ئەم کتێبە دروستیاندەکات. هه‌روه‌ک دکتۆر مه‌ریوان یش خۆى له پێشه‌کى ئه‌م کتێبه‌دا ده‌ڵێت" ئینسان کهدڵى له دنیا ده‌شکێت، شیعر ده‌بێته ئه‌و کلیلهى که ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ى دنیایه‌کى نوێى بۆ ده‌که‌نه‌وه، دنیایه‌کى دیکه‌ى ده‌ده‌نێ له‌م دیو ئه‌م دنیایه‌ى ئێستاوه، دنیایه‌ک سه‌ر به شوێن و سه‌رده‌م و زماتێکى تر، دنیایه‌ک که له مه‌حاڵ ده‌چێت، ده‌توانێت ببێته پڕۆژه‌یه‌کى ئیستاتیکى، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت ببێته ماڵێکى ڕاسته‌قینه، یان ئه‌و بۆ شاییه پڕبکاته‌وه که‌له ده‌ستدانى ماڵى ڕاسته‌قینه دروستده‌کات."
(٥)
ئەو ئەزموونە شیعریەی لەم کتێبە داڕێژراوە پێویستی بە خوێندنەوەی زیاتر و لەسەروەستانی زیاتر ھەیە. ئەزموونێکی شیعریی تایبەتە کە لە ھی ھیچ یەکێک لە شاعیرەکانی تر کورد ناچێت.
دڵشکان
کتێبى دانپیانانهکانى شاعیرێکى دڵشکاو
شاخه‌وان سدیق
(١)