کارزان فارووق "لەبیرمکە" بڵاودەکاتەوە.
6 ساڵ لەمەوپێش
لۆڤە محەمەد
کارزان فارووق: یهکێکه له گهنجه گۆرانیبێژهکانى ئێستاى شارى سلیمانى، که ماوهى چهند ساڵێکه دهستى به هونهرى مۆسیقاو گۆرانى وتن کردووه و له ئێستاشدا بهرههمێکى نوێى تۆمار کردوهو بڕیاره پاشکلیپ کردنى بڵاوبکرێتهوه، هونهرمهند سەبارەت بە کلیپی لەبیرمکە به هاوڵاتی ڕاگهیاند: هۆنراوەی گۆرانیهکه هى شاعیرى ناسراو (ئەحمەد محەمەد)ه، (ماردین بەختە) ئاوازی بۆ داناوە و کلیپەکەش لەلایەن (زانیار ستۆدیۆ) کارى بۆ کراوە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاری ڤیدیۆ کلیپی بۆ کراوە.
کارزان بەهۆی سەرسام بوونی بە هۆنراوەی (لەبیرمکە) بڕیار دەدات کە بیکاتە گۆرانی .سەبارەت بە کۆنسێرت و لایڤ میوزیک ئەو هونەرمەندە دەڵێت: کۆنسێرتم نەکردووە و لە خەیاڵمدایە کە لە ساڵانی ئایندەدا کۆنسێرتێکی کوردی زۆر جوان ڕێکبخەم و لەگەڵ هەوادارانم لە نزیکەوە ئاشنابم، وە لایڤ میوزیکم هەیە بە بەردەوامی و هەر شوێنێک لەگەڵم بگونجێت دەچم و لایڤ میوزیکی خۆم دەکەم.
کارزان فارووق لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و دواتر گەڕاونەتەوە بۆ شاری سلێمانی و هەر لە سلێمانی نیشتەجێ بووە، لە ساڵی ٢٠١٤ یەکەم کلیپی بڵاوکردووتەوە و تا ئێستا خاوەنی چوار کلیپە و هەشت تراکیشی ئامادەیە بۆ کلیپ کردن و بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا کلیپیان بۆ بکات.