له‌ سلێمانى پاسێک ده‌کرێته‌ دووکانى جل و به‌رگ

دوو هاوسه‌ر ئه‌و پاسه‌یان به‌بڕى یه‌ک ده‌فته‌ر دۆلار کڕیوه‌.

6 ساڵ لەمەوپێش



ئاماده‌کردنى: سه‌روەر محه‌مه‌د

له‌کاتى پیاسه‌کردنێکدا به‌ سه‌هۆڵکه‌ى شه‌قامى سالمى شارى سلێمانیدا، دیمه‌نى بازاڕێکى بچکۆله‌ ده‌بینیت، که‌ پاسێکى جیاوازو و ڕازێنراوه‌یه‌ له‌ هونه‌رى شێوه‌کارى و له‌ شێوه‌ى دووکانێکى گه‌ڕۆک دایه‌،  بۆ فرۆشتنى جلووبه‌رگى کوڕان و کچان.

ئه‌م دووکانه‌ گه‌رۆکه‌ له‌لایان (له‌رێ نه‌جمه‌دین) که‌ خوێندکارى قۆناغى چواره‌مى کۆلێژى هونه‌رى به‌شى شێوه‌کاریه‌ و ته‌مه‌نى 21 ساڵه‌ و (چیا جه‌مال محه‌مه‌د) ته‌مه‌نى  24 ساڵه‌ و خوێندکارى قۆناغى دووه‌مى به‌شى میوزیکه‌ و هاوسه‌رى یه‌کتر.

ده‌رباره‌ى چۆنێتى بیرۆکه‌ى کاره‌که‌یان

چیا جه‌مال وتى: "من پێشتر دوکانى جل و به‌رگم هه‌بوه‌و جۆرێک له‌ شاره‌زایم له‌ کاره‌که‌دا هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش هانده‌ربوو بۆ بیرۆکه‌ى ئه‌م ئیشه‌م، به‌ڵام به‌شێوازێکى جیاواز له‌ دوکانه‌که‌ى پێشووم، بۆیه‌ بیرمان کرده‌وه‌ ئیشَک بێت که‌ کریێیه‌کى زۆرمان نه‌یه‌ته‌سه‌ر، تا بتوانین نرخه‌کانمان جیاوازبێت له‌ بازارو کڕیارێکى زۆرمان هه‌بێت،  ئیتر ورده‌ ورده‌ بیرۆکه‌که‌ بوو به‌وه‌ى که‌ ئه‌م پاسه‌ گه‌ڕۆکه‌ دابنێین."وتیشى ماوه‌ى 23 ڕۆژه‌ ئه‌م پڕۆژه‌مان ده‌ست پێکردووه‌،

(له‌رێ نه‌جمه‌دین) که‌ هاوسه‌رى (چیا جه‌مال)ه‌ ده‌رباره‌ى کاره‌که‌یان وتى: له‌دواى ده‌وامى زانکۆمان له‌ کاتژمێر دووى پانیوه‌ڕۆوه‌ پاسه‌که‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ ڕووى کڕیاراندا تا 12 شه‌و.

وتیشى: ئێمه‌ پاسه‌که‌مان کڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى کرێ دوکان نه‌ده‌ین. بۆ وه‌ستانمان له‌م شوێنه‌دا مۆڵه‌تى شاره‌وانى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشمان وه‌رگرتووه‌ و تێچووى پاسه‌که‌ یه‌ک ده‌فته‌ر دۆلاره‌.

ئێستا له‌چاو ئه‌وه‌دا که‌ ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تاى کاره‌که‌مانداین، خه‌ڵکى زۆر سه‌ردانمان ده‌که‌ن. ئومێدێکى باش له‌ ئیشه‌که‌ماندا ده‌بینین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار