له سلێمانى شێوهکارێک لهگڵ بۆیه بۆ کێشانى تابلۆکانى دروستدهکات
6 ساڵ لەمەوپێش
لۆڤا محەمەد
گەنجێکی شێوەکار لهشاری سلێمانی خۆی بۆیە و فڵچەکانی دەستی دروست دەکات و هەوڵدەدات کە بینا و باڵەخانەکان بە کاری هونەری ڕەنگ بکات.
بەهرۆز جەزا ئەو گەنجە شێوەکارەیە و لە ساڵی ١٩٨٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، شێوەکارە و چالاکی بواری مافەکانی مرۆڤ و منداڵانیشە، هەروەها بەشی شێوەکاری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان و زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە.
لە ئێستادا ئهم شێوهکاره لە پانتایەکی گەورەی هونەریدا کاردەکات ولە بواری سینەماشدا وەک ئاڕت دایرێکت کاردەکات.نوێترین کارى ئهویش پرۆژەی دروستکردنی ڕەنگی کارکردنە لە گڵ، کە بە دەستەکانی خۆی دروستی دەکات، وە تەنانەت فڵچەکەی دەستیشى بە ماتڕیاڵی سروشتی دروستی دەکات کە دوو ساڵە سەرقاڵی ئەم کارەیە و بە نیازه لە پێشانگایەکدا کارەکەی بخاتەڕو.
له ئێستادا ئهم شێوهکاره سەرپەرشتیاری چەند تەلار و بینایەک دەکات تاوەکو ڕەنگیان بکات و وێنەیان تێدابکێشێت، بەمەش خوازیارە کە شێوازی بیناسازی دەرەوەی بیناکان بە شێوازی ئەکادیمی وێنەی تێدا بکێشن و خەڵک بیکات بە کلتور کە ئیتر وێنە لەسەر دیوارەکانیان بکێشێت.