لە فیستیڤاڵی ckf فلیمی (پێکەنین و بیرچونەوە) بووە براوەی سێ خەڵات
فیلمهکه له بوارى باشترین (بەرهەمهێنەر و دەرهێنەرو وێنەگرتن)دا خهڵاتهکانى بهدهست هێناوه
6 ساڵ لەمەوپێش
لۆڤا محەمەد
فیلمى (پێکەنین و بیرچونەوە) یهکێکه له کاره بهرههمهێنراوهکانى دهرهێنهر(ههوراز محهمهد) که لە هاوینی ساڵی ۲٠۱۸ لە شاری سلێمانی بەرهەمهاتوە وزیاتر لە 60 هونەرمەند لە پشتی کامێرا و بەردەم کامێراوە کاریان تێدا کردوە.
هەوراز محەمەد، دەرهێنەری فلیمەکە، بۆ هاوڵاتی وتی: فیلمەکە بۆ یەکەم جار لە شاری سلێمانی لەچوارچێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی نمایشکرا.
هەوراز ئاماژەی بەوەشدا: لەئێستادا فیلمەکە بۆ بەشێک لە فێستیڤاڵە جیهانیەکان نێردراوە، لە دواین بەشداریدا لە فێستیڤاڵی (CKF international film festival) لە وڵاتی بەریتانیا، بوە براوی سێ خەڵات کە ئەوانیش: باشترین بەرهەمهێنەر، باشترین دەرهێنەر، باشترین وێنەگرتن.
فیلمی (پێکەنین و بیرچونەوە)، فیلمێکی مێژویی سیاسی کۆمیدیە، باس لە روداوەکانی ساڵانی بیستەکان دەکات، ئەوکاتەی دەوڵەتی عیراق دروست دەکرێت و باشوری کوردستانی دەخرێتە سەر، لە فیلمەکەدا باس لە چایخانەیەک دەکرێت کە چای نیە بیفرۆشێت، ئەویش بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئینگلیزەکانەوە کە چەند مانگێکە هەموو جوڵهیهکى بازرگانیان بە ئامانج گرتوە، بەهۆی ئەم چا نەخواردنەوەیەوە خەڵکی شارەکە هەموی سەریان ئەیەشێت، بەڵام بەردەوام خەڵکەکە نوکتە ئەگێڕنەوە و پێ ئەکەنن، سەرەڕای ئەو ئازارەی کە هەیانە.