شێعری دەسپێک

6 ساڵ لەمەوپێش



  یاروسلاو سایفێرت (Jaroslav Seifert)

             و/له ئینگلیزییه وه: عه بدولخالق یه عقووبی

 

ئه وه تا شار

ره سمێکی ناقۆڵا له شار

که وه ک دەعبایەکی زەلام له بەرامبەر چاوانتدا خۆ دەنوێنێ

تۆ ئەی خوێنه ر!

ئەوه کتێبێکی بێ غه لوغه ش ده کەیته وه-

و ئەوه تانێ سترانەکانم باڵ دەگرن.

                                   ***

له مەزنیی شار دەڕوانم

که چی شان و شه وکەتی چ چاوم ناگرێ و دڵم نابا

من دەشێ بچمەوه باوەشی پڕ لەرازی هەساره،

باوەشی کانی و دارستان، باوەشی گوڵ و دەشت و دەر.

به ڵام تا ئەو چرکه ساتەی براکانم، تەنانەت تاقه برایەک،

به دەم ئازار بتلێنه وه

به ژەهری مارم بێ خۆشی و بەخته وەری

یاغی گەرانە رادەسێم له هەمبه ر هەرچی زۆر و نایه کسانییه

هەر وا کە پاڵ دەدەمەوه به دیواری کارخانە یەک

جاڕز له ره‌شایی و دووکەڵ،

من سترانی خۆم  دەبێژم.

بەو حاڵەوه چ نامۆیه ئا ئەم شەقامه لەگەڵ من

رێک هەر وەکو تیرێکی له کەوان دەرچوو بۆ داگیرکردنی جیهان.

هەرگیز لەگەڵ ریتم و رەوتی خوێنی من یەک ناگرنەوه

گوریسی پاراستنی گیانی شۆفیران

که دەست و باڵی من و هه زارانی تری به ستووه و

ئێمەش له کاتی هەڵچوونی هەست و هەناسەی دڵماندا

ناتوانین خۆشەویسته کەمان له ئامێزی خۆ بگرین.

به ڵا‌م ئەو کاتەی رادەکەم بەرەو دارستان و ئاسک،

به رەو گوڵزار و کانیاو،

خه م و خه فەت وا ته نگ به دڵم هه ڵدەچنن

که بێ ئه وەی ئاوڕ بدەمەوه لەو هەموو جوانی و بێدەنگی و عیشقه

به رەو شار دەگەڕێمەوه،

ئەو شارەی به خێر هێنانی سارد و سڕه،

ئەو شارەی تێیدا بولبول  رێ له خوێندنی دەگیرێ و

دره ختی کاژ بۆنی خۆشی بزر ده بێ،

شوێنێک که نەک ته نیا مرۆڤ،

به ڵکو گوڵ و په لەوه ر و ئه سپ و سەگیش دیل و به ندین.

تۆ ئەی خوێنەری میهرەبان

که ئەم دێڕا‌نه دەخوێنیته وه،

تۆزێک رامێنەو هەرگیز له بیری مەکه

که ئەم ره سمه ناقۆڵایەی خۆ له بەر چاوت ده نوێنێ رەسمی شاره.

چونکی مرۆڤ خۆی گوڵێکه که هەر ناشێ بچنرێت

و هه ڵوەرێت و پێشێل بکرێت.

 

ئاماژه :یارو سلاو سایفێرت (Jaroslav Seifert) ، شاعیری چیک، ساڵی 1901له پڕاگ له دایکبوو. سایفێرت له شیعره کانیدا لایەنگری چینی هه ژار و بێبه شانه. یەکه م کتێبی شیعری به ناوی "نوقمی فرمێسک" له تەمەنی 20 ساڵیدا بڵاو کردەوه.ساڵی 1937 کتێبی "هه شت رۆژ"ی چاپ کرد. سایفێرت ساڵی 1984 خه ڵاتی ئه دەبی نۆبێلی بردەوه و نێو و نێوبانگێکی فراوانی په یدا کرد. سایفێرت 10 جانوڤێری 1986 کۆچی دوایی کرد.

 

ژێدەر:

Iaroslav Seisert, A Bilingual Edition, 2005, pp. 25-29

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار