حه‌وته‌مین کۆنسێرتى ئۆرکێستراى لاوانى سلێمانى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

6 ساڵ لەمەوپێش



ئاماده‌کردنى: سه‌روه‌ر محه‌مه‌د

به‌ هاوکارى پاێزگارى سلێمانى و به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێشبردنى فه‌رهه‌نگ و کلتوورى کوردى، ئۆرکێستراى لاوانى سلێمانى کۆنسێرتى ساڵانه‌ى خۆى ئه‌نجامده‌دات، له‌ به‌روارى 8/2/2019 له‌ هۆڵى ڕۆشنبیرى سلێمانى, کاتژمێر(4:30) سه‌ر له‌ ئێواره‌.

ده‌رباره‌ى چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى کاره‌کانى ئۆکستراکه‌یان، ئاکۆ عه‌زیز عینایه‌ت سه‌رپه‌رشتیارى ئۆکستراکه‌ وتى: ئێستا جگه‌ له‌ کونسێرتى بچوک بچووک، ئه‌م کاره‌ حه‌وته‌مین کۆنسێرتمانه‌ که‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، ئه‌مساڵ 10 کارمان ئاماده‌ کردووه‌، هه‌مووى  کاره‌کان خۆم ئاماده‌مکردوه‌، جگه‌ له‌ یه‌ک کارییان، ئه‌ره‌نجى من نیه‌,  جگه‌ له‌وه‌ش دووکاریى ترم کردووه‌ به‌شێوه‌ى گۆرانى به‌ناوه‌کانى(خۆزگه‌ و ئه‌زدچم) که‌ هه‌ردووکى ئاباس له‌ ئازاره‌کانى میله‌ت ده‌کات، باسکردنه‌ له‌ ئه‌و دۆغه‌ ناخۆش و نا هه‌موواره‌ی که‌ به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ ته‌داهاتووه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند کارێکى جیهانى و فیلم و دوو کاریان  سۆڵۆى که‌مان و دووکارى تریشیان پیانۆیه‌. ده‌رباره‌ى پاڵپشتى کردنى کاره‌کانیشیان ووتى: تاکه‌ سه‌چاوه‌ى به‌رده‌وامیوو بژێووى ئه‌م ئۆرکێسترا ئه‌و فێرگه‌یه‌ که‌ لێره‌ کردوومه‌ته‌وه‌، ئه‌م" فێرگه‌یه‌ تاکه‌ هێزى پاڵپشتى ئۆرکێستراکه‌یه‌." ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ى ئه‌و خوێندکارانه‌ى که‌ دێنه‌ ئێره‌ بڕێک پاره‌یان لێوه‌ر ده‌گرم وه‌ک پاڵپشتییه‌ک یاخوود بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم کرێى فێرگه‌که‌ به‌م له‌گه‌ڵ دابین کرنى پێداویستیه‌کان.

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار