بیناى کارگه‌ى جگه‌ره‌ى سلێمانى ده‌بێته شارێکى کلتوورى
6 ساڵ لەمەوپێش
ئاماده‌کردنى: سه‌روه‌ت محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ساڵانى پێشوودا، کارگه‌ى جگه‌ره‌و پوخته‌کردنى توتن له شارى سلێمانى له‌کارکه‌وت و به‌رهه‌مهێنان تیایدا وه‌ستا و بیناکه‌ى به چۆڵى مایه‌وه. له ئێستادا کۆمه‌ڵێک گه‌نج به‌شێوه‌ى ئێکس لاین ڕۆژانه کارى هونه‌رى تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
(شێرۆ به‌هره‌دار) به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتارى پرۆژه‌ى(ئێکس لاین) ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌که وتى: ئه‌و ڕێخراوه‌ى سه‌رپه‌رشتى کارگه‌ى جگه‌ره ده‌کات، مه‌به‌ستیه‌تى ئه‌و شوێنه‌بکات به سه‌نته‌رێکى هونه‌رى و کلتوورى گه‌وره له داهاتوودا, ئێمه به‌شێکین له‌و هه‌نگاوه که ده‌یانه‌وێت پاش بینینى کاره‌کانمان پڕۆژه‌که‌مان ببیچت به به‌شێک له سه‌نه‌ته‌رى کلتورى ناو خۆى له ناو بیناى کارگه‌دا.
وتیشى: ئه‌و به‌شانه‌ى (ئێکس لاین) له خۆى ده‌گرێت بریتین له (هونه‌رى دانس، شانۆ، سینه‌ما،مۆسیقا،بزنس، شێوه‌کارى، زانسته‌کانى گه‌ردوون، زینده‌وه‌رزانى، کیمیا، فیزیا، ئه‌لیکترۆنیات، کافێ, کتێبخانه...هتد)
ڕه‌وه‌ند ئه‌حمه‌د که خوێندکارى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کانى سلیمانییه له به‌شى(شانۆ)، و یه‌کێکه له‌و گه‌نجانه‌ى که پڕۆژه‌ى هونه‌رى هه‌یه، ده‌رباره‌ى کاره‌که‌ى وتى: (ئێکس لاین) به‌کارهێنانى شوێنێکه بۆ کۆمه‌ڵێک ڕاهێنانى جه‌سته‌ى و فێربوونى کۆمه‌ڵێک ته‌کنیک له هونه‌رى (دانس) ئه‌وه‌ش له پێناوى ئه‌وه‌دا نا که ببمه دانسه‌ر، به‌ڵکو ئه‌مه‌وێت وه‌ک ئه‌کته‌رێک جه‌سته‌یه‌کى ئاماده‌کراوم هه‌بێت.
وتیشى: به‌هیوام ئه‌و پڕۆژه‌یه گه‌وره‌بکرێت و بتوانرێت سودێکى باش له شوێنى کارگه‌ى جگه‌ره وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته مالَى هونه‌رى گه‌نجان.