عومەر سەید رۆمانی (ئەسپەرە)ى بڵاوکردەوە
6 ساڵ لەمەوپێش
ئاماده‌کردنى: هانه شاخى
نوسه‌رو ڕۆمان نووس (عومه‌ر سه‌ید) له نوێترینکاریدا ڕۆمانێکى نوێى به‌ناوى(ئەسپەرە) چاپ و بڵاوکردوه. ئه‌م ڕۆمانه نوێییه‌ى نووسه‌ر لە دووتۆی ١٧٨ لاپەڕەی قه‌باره نیو ئەیفۆردایه بە تیراژی ٥٠٠ دانە که‌وته به‌ر ده‌ستى خوێنه‌ران. تەوەرى سه‌ره‌کى و چیرۆکی رۆمانەکە، تایبەتە بە ئەنفال و قوربانیانى ئێزدی دەستی داعش، ژمارە گەلێک لە ژنان و کچان و پیاوانی مێژوی دور و درێژی جینوساید چیرۆکەکانێ خۆیان دەگێڕنەوە. تا دواجار لە نێو دادگایەکی فەنتازیدا، قوربانییەکان دادگایی جەلادەکەیات دەکەن و مێژوی ستەم و داگیرکارییەکەی ریسوا و شەرمەزار دەکەن و ناچار بە دانپێدانەکانی دەکەن. (عومه‌ر سه‌ید) یه‌کێکه له ڕۆمانووسه جدیه‌کانى ناو ئێستاى ئه‌ده‌بى کوردى و ڕۆمانى (ئەسپەرە) سێیەمین رۆمانی نوسەرە کە سەرجەمیان تایبەتن بە جینوسایدی کورد.