شوان قەرەداغی (نیگا)کانی خۆى بڵاوکردەوە
هونه‌رمه‌ند به‌م زوانه دوو بەرهەمی دیکە بڵاوده‌کاتەوە
6 ساڵ لەمەوپێش
لۆڤا محەمەد
هونەرمەندی شوان قەرەداغی دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى (2004)دا گۆرانییه‌کى به‌ناوى (نیگا) بڵاوکرده‌وه، له ئێستاداو پاش (15) ساڵ له تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا دوباره‌و بۆ جارێکى دیکه، هه‌مان به‌رهه‌مى به ستایل و شێوازێکى نوێێ تۆمار‌و بڵاوکرده‌وه. وا بڕیاریشه له ماوه‌ى دوومانگى داهاتوودا ئه‌م هونه‌رمه‌نده دوو به‌رهه‌مى دیکه تۆمار‌و بڵاوبکاته‌وه. بە ناوی (ڕۆژانێ بوو)، که ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش بەهەمان شێوە بەرهەمەێکی عاشقانەیە و هۆنراوەی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تى.
بەرهەمی نیگا کە گۆرانیەکی عاشقانەیە و لە ساڵی ٢٠٠٤دا تۆماری کردووە و بڵاوی کردووەتەوە، بەڵام لەمساڵدا بە کلیپێکی نوێوە دیسان خستویەتیەوە بەر گوێی هەوادارانی، قەرەداغی سەبارەت بە بەرهەمەکەی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە لە هۆنراوەی ئەحمەد محەمەدی شاعیرە و ئەم بەرهەمە نوێیە ئاوازی (مهران جەمالیزادە)یە و کاری دەرهێنان و کامێرا (دیارمەهدی) ئەنجامی داوە و مۆنتاژکردنیشی لەلایەن هاوڕێ سەعیدەوە کراوە و کەناڵی(JSN)سپۆنسەری بەرهەمەکەیان کردوە، بەرهەمەکەم هێندە لا‌جوان بوو پێمخۆشبوو دوای ١٥ ساڵ دووبارە زیندووی بکەمەوە.
شیاوى باسه ئه‌م هونه‌رمه‌نده جگە لە گۆرانی به شێوه‌زارى سۆرانی بە شێوەزاری هەورامیش گۆرانی دەچڕێت و بڕیارە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا لە هەورامان گۆرانیەک بەسەر سروشتی جوانی هەوراماندا بچڕێت، کە هۆنراوە و ئاوازی فۆلکلۆری کوردیە.