ئەمەل سەعید کوردە گۆرانی بۆ ڤالانتاین دەڵێت
ئه‌م گۆرانییه بە هه‌ردووزمانی (کوردی و یۆنان)ی بڵاودەکرێتەوە

6 ساڵ لەمەوپێش
لۆڤا محەمەد
خانمە هونەرمەند (ئەمەل سەعید کوردە) له درێژه‌ى کاره‌هونه‌ریه‌کانیدا گۆرانی (پەلەمەکە) بە هه‌ردووزمانی (کوردی و یۆنان)ی بڵاودەکاتەوە.
سەبارەت بەم بەرهەمەش هونه‌رمه‌ند تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتی وتى: گۆرانی "پەلە مەکە"ئاوازێکی یۆنانیە و (زاغۆڕێۆس) کە ئاوازدانەر و گەورە هونەرمەندی یۆنانە لە ڕابردوودا ئه‌م گۆرانییه‌ى وتوه و هه‌ر خۆشى ئاوازى بۆ داناوه.
وتیشى: هەمان ئاواز لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو (ئاوات چالاک) به‌زمانى کوردى وه‌ک گۆرانى وتویەتی، ئه‌م هونه‌رمه‌نده یەکێکە لە خێزانی هونەرمەند (ڕەفیق چالاک)، هەروەها دواتریش هه‌مان گۆرانى و ئاواز هونەرمەند (نەجمەدین غوڵام)یش وتویەتیەتیەوە.
ئەمجارەیان ئەمەل کەڤەری کردۆتەوە بە هەردوو زمانی کوردی و یۆنانی و بە موزیک و هۆنراوەیەکی نوێ و ناسک و ریتمێکی خێرای وتوێتیەوە و لەلایەن هونەرمەند ڕۆژ کەریم ئاوازی بۆ دانراوە و هۆنراوەی بەڵێن سەنگاوییە.
جێگاى باسه: ئەم بەرهەمەى هونه‌رمه‌ند تا ئێستا کلیپى بۆ نەکراوە. تایبه‌ت به‌م پرسه‌ش ئەمەل دەڵێت: هێشتا بڕیارم نەداوە کلیپی بۆ بکەم.
