عەبدوڵا تاهیر بەرزنجی کتێبێکى نوێى بڵاوکرده‌وه
کتێبه‌که به‌ناونیشانى (هیشام تاهیر بەرزنجی دەنگێکی دیاری حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو)ه
6 ساڵ لەمەوپێش
ئاماده‌کردنى: هانه شاخى
نووسه‌ر و ڕەخنەگر (عەبدوڵا تاهیر بەرزنجی) له درێژه‌ى کاره‌کانیدا کتێبێکى ڕه‌خنه‌ى و لێکۆڵینه‌وه‌ى نوێى به‌ناونیشانى (هیشام تاهیر بەرزنجی دەنگێکی دیاری حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو) بڵاوکرده‌وه، کتێبه‌کە لە (166) لاپەڕە پێکهاتوه‌و چەند شیعرێکی (هیشام تاهیر بە رزنجی وچەند لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەیی، ڕەخنەگر عەبدوڵا تاهیر بەرزنجی وچەند نامە و یادگارییەکی لەخۆگرتووە). لێکوڵینەوەکان بریتین لە شوناس و پرسیار وگرفتی شوناس- دەروازەیەک، دەقی (جاران) وەک بەیاننامەیەکی شیعری بۆ شوناسێک لەنێوان ڕابردووگەرایی و ئایندەگەراییدا، سەر ئینجانەیەک بۆ جوانی مۆتیڤێک بۆ پرسیار و حەپەسان، شیکردنەوەی مۆرفۆلۆجیانەی دەقی خەون، گوتراوی کۆمەڵایەتی ڕۆژانە وەک دیدو پێکهێنەری شیعری، ده‌رباره‌ى کتێبه‌که نووسه‌ر وتى: نامەکراوەکانم بۆ هیشام، نامەیەک لە هیشامەوە، من و هیشام و هەندێک یادگاری، لەبری بێوگرافیایەک. به‌شێکى تر‌ى ناوکتێبهکهن.هیشام دەنگێکی دیاری حەفتاکان بوو، لە قۆناغێکی تەمەنمدا سوودم لێبینیوە، وتیشى: ڕەنگە ژمارە دووی ئەم پرۆژەیەم لەسەر کامەران موکری بێت. ئێستا ئه‌م کتێبهنوویه له زۆربه‌ى کتێبفرۆشیه‌کان ده‌ستده‌که‌وێت.