من هه‌قمه بمرم
6 ساڵ لەمەوپێش
ئیبراهیم هه‌ورامانی
(1 )
تۆ نیت و
گۆی زه‌وی،
خاڵی ...خاڵییه.
من هه‌قی خۆمهبمرم.
*** * ***
(2 )
هه‌ر له‌و خۆرهدهچیت
به‌یانیان،
له‌ئاسمانی شاره‌وه
هه‌ڵدێ.
ئه‌وه‌نییه،
كه‌ده‌تبینم ده‌دره‌وشێمه‌وه.
*** * ***
(3)
دوریت،
بارێكی چه‌ند گرانه؟!
به‌ڕاستی ماندوم.
*** * ***
(4)
ڕۆژ هه‌ڵدێ و
مانگ هه‌ڵدێ .
ئه‌م ديارده‌يه،
به‌رده‌وام دوباره‌ده‌بێته‌وه.
ژيان هيچ گۆڕانێكى به‌سه‌ردا نايه‌ت .
وه‌ك بڵێي:
ڕۆژه‌كان كۆپى يه‌كن.
بێ له‌و ڕۆژانه‌ى تۆ به‌ده‌م خه‌نده‌وه،
دهردهكهويت.
جياوازييهكهتۆيت.
*** * ***
(5)
له‌نێوان من و تۆ دا
شتێك هه‌یه،
تامی شیرین
شیرین.
پێی ده‌ڵێن: عه‌شق.
*** * ***
(6)
گرنگ نییه،
چ وه‌رزێك،
تۆ دێیت.
هه‌ر وه‌رزێك بێیت.
وه‌رزی به‌هاره !
*** * ***
(7 )
من دڵم دهكهمهتاقهوسان .
تۆ( شيرين)ى
*** * ***
(8 )
وێنه‌كه‌ت،
له‌چوارچێوه‌یه‌ك ده‌نێم .
بۆئه‌وه‌ی،
دڵنیا بم
لێرهناڕۆیت.
*** * ***
(9 )
حه‌زره‌تی ئیبراهیم،
هه‌میشه بیری لای خودا بوو.
ئه‌دیسۆن،
لای كاره‌با.
هیتله‌ر لای جه‌نگ و
منیش لای تۆ.
*** * ***
(10 )
كاتێ ڕۆشتی،
هه‌ستم كرد
ئه‌مشاره،
بۆ ژیانكردن كه‌ڵكی نییه.
*** * ***
(11 )
سنوری دۆزەخ،
هەرئەوەندەیە
دەگەمە لای تۆ.
لای تۆ
یانی بەهەشت.
*** * ***
(12)
خۆمم لێ ون ده‌بێت
كاتێك تۆ،
لێره‌نیت.