‎شادی ئارام لە شانۆگەری دکتۆر فاوست دەبێتە ئەستێرە

ئەم شانۆییە لەلایان تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزەوە ئامادەدەکرێت

6 ساڵ لەمەوپێش



لۆڤا محەمەد

تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە، شانۆگەری (دکتۆر فاوست) لە شاری سلێمانی نمایش دەکەن و شادی ئارام ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. شانۆیی دكتۆر فاوست دەرھێنان و دەقئاوێزانی (رێباز محەمەد جەزایە)و نوێترین به‌رهه‌می تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه‌یە، بڕیارە‌ لە ٢١ تاکو ٢٨ی ئەم مانگە لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایش بکرێت.

شه‌هێن سابیر، به‌رپرسی راگه‌یاندنی تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه‌، بە هاوڵاتی ڕاگەیاند: شادی ئارام دوای دوو ساڵ له‌ڕاگرتنی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی، له‌شانۆیی (دكتۆر فاوست) به‌كاراكته‌ری (مارگرێت – كچه‌ قه‌ره‌چ) كه‌ خولیای ناوبانگ و ده‌ركه‌وتنی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت ببێت به‌ئه‌ستێره‌ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌.

شەهێن، دەشڵێت: له‌و شانۆییه‌دا كه‌ به‌مزوانه‌ نمایش ده‌كرێت، هه‌ریه‌ك له‌ (دكتۆر سه‌ردار، لینا عوسمان ، شادی ئارام، گلێنه‌ حه‌مه‌ عه‌لی، محه‌مه‌د تاهیر، سه‌نگه‌ر محمد، ئه‌ژده‌ر سازگار، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن) وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵ ده‌بینن. ئاماژەی بەوەشدا: شادی جیاواز له‌ئه‌زمونه‌كانی ڕابردووی، ماوه‌ی دوو مانگه‌ سه‌رقاڵی پرۆڤه‌یه‌ و ده‌ڵێت، له‌م ئه‌زموونه‌دا جگه‌ له‌جیاوازی كاركردن، سه‌رله‌نوێ تازه‌بوونه‌وه‌و و وه‌رگرتن و فێربوونی شتی تازه‌بوو له‌ ڕووی نواندن و په‌یوه‌ندی ئه‌كته‌ر به‌ چیرۆكی ده‌قەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار