نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د ئه‌ده‌بى به‌بێ ره‌خنه‌یش هه‌ر هه‌یه‌و ده‌توانێت باشترین تێکسته‌کانى خۆى پێشکه‌ش بکات
6 ساڵ لەمەوپێش
یه‌کێک له نوسه‌رو لێکۆله‌ره دیاره‌کانى بوارى ره‌خنه له چه‌ند ساڵى پێشوودا، (د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د)ه. که جگه له چه‌ندین بابه‌ت له‌و بواره‌دا، چه‌ندین نووسینیشى بڵاوکردۆته‌وه، ده‌رباره‌ى ئه‌م پرسه وه‌ک بڵاوکراوه‌ى (په‌ڕاو) بهباشمانزانى ئه‌م دیداره‌ى له‌گه‌ڵدا ساز بده‌ین.
سازدانى: شاخه‌وان سدیق
*ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى چییه و چۆن ده‌توانین باس له گرنگییه‌کانى بکه‌ین بۆ به‌هێزبوونى بنه‌ماکانى ئه‌ده‌ب و پێشکه‌وتنى؟
-ئه‌گه‌ر بشێت له چه‌ند په‌ره‌گرافێکدا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى چه‌مکى ره‌خنه روون بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌ڵێین ره‌خنه بریتییه له پرۆسه‌یه‌کى مه‌عریفى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى تێکستێک (سا ئه‌و تێکسته ئه‌ده‌بى بێت یان فه‌لسه‌فى یان مێژوویى یان ئایینى یان که‌له‌پوورى) بۆ ده‌ستنیشانکردنى لایه‌نى ئه‌رێنى و نه‌رێنیى ئه‌و تێکسته، بێگومان ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بیش به‌شێکه له پرۆسه‌ى ره‌خنه‌یى که ره‌خنه‌ى ئایینى و کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى ده‌گرێته‌وه، سه‌باره‌ت به پرسیاره‌که‌ى ئێوه که تایبه‌ته به ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى، ئه‌وا هه‌مان چه‌مک و هه‌مان پێناسه‌ى بۆ ده‌گونجێت، واته هه‌ڵسه‌نگاندنى تێکستێکى ئه‌ده‌بى له‌رووى ئیستاتیکى و مه‌عریفییه‌وه (ئه‌گه‌رچى من له‌گه‌ڵ هیچ جۆره پێناسه‌یه‌کدا نیم، چونکه پێناسه ده‌بێته هۆى سنووردارکردن و چوارچێوهدارکردنى چه‌مکه‌که، به‌تایبه‌تى له زانسته مرۆڤایه‌تى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا)، وه‌ک ده‌بینیت هێشتا ئه‌م چه‌مکه تا ئهندازهیهکى زۆر چه‌مکێکى سنووردار‌و ته‌قلیدییه بۆ ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى. چونکه ره‌خنه زۆر له‌وه بهرینترو سهرجهمگیرتره که ته‌نها هه‌ڵسه‌نگاندنى تێکستێک بێت به چه‌ند پێوه‌رێکى دیاریکراو، له‌راستیدا ره‌خنه، له‌وانه ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى، جگه له پێوه‌رى مه‌عریفى، پێوه‌رێکى دیاریکراوى نییه، چونکه ره‌خنه چه‌شن و میتۆد و زاراوه‌و تیۆرى هه‌مه‌چه‌شنى هه‌یه، بۆ نموونه ره‌خنه‌ى سۆسیۆلۆجى، ره‌خنه‌ى سایکۆلۆجى، ره‌خنه‌ى مێژوویى، ئیستاتیکى و بونیادگه‌رى و ره‌وته جیاجیاکانى پاش بونیادگه‌رى، ئه‌مانه هه‌مووى ده‌چنه ناو میتۆد‌و تیۆره رهخنهییهکانهوه، که لێره‌دا میتۆد وه‌ک پێداویستییه‌کى گرنگى پرۆسه‌ى ره‌خنه‌یى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. بۆچى؟ چونکه میتۆد ده‌بێته هۆى سیستماتیزه‌کردنى ره‌خنه‌و دیاریکردنى جیهانبینیى ره‌خنه‌گره‌که، واته میتۆد ده‌توانێت هه‌م توێژینه‌وه‌که رێک بخات و سیستماتیزهى بکات، هه‌م روانین و جیهانبینیى ره‌خنه‌گر روون بکاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌مرۆ له ره‌خنه‌ى نوێ‌دا فره میتۆدى به‌کارده‌هێنرێت نه‌ک تاک میتۆدى، واته ره‌خنه‌گر ده‌توانێت له یه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌دا زیاد له میتۆدێک بۆ خوێندنه‌وه‌ى تێکسته‌که به‌کار بهێنێت، بۆ نموونه میتۆدى سایکۆسۆسیۆلۆژى، یان میتۆدى سۆسیۆمێژوویى، یان ئه‌م میتۆدانه له‌ته‌ک میتۆدى زمانه‌وانى و ههڵوهشاندنهوهیى و دیلالى و هیرمینۆتیکى. وه‌ک ده‌بینیت ئه‌م شێوه نووسینه‌ى ره‌خنه زۆر فراوان ده‌بێته‌وه، به‌چه‌شنێک ئه‌مرۆ به‌و پرۆسه ره‌خنه‌ییه ده‌وترێت (ره‌خنه‌ى رۆشنبیرى)، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌گر بتوانێت له‌هه‌موو لایه‌نێکه‌وه تیشک بخاته سه‌ر رووبه‌رى تێکسته‌که نه‌ک ته‌نها له یه‌ک لایه‌نه‌وه.
*زۆرجار دەوترێت(ڕەخنە) زانستەو زۆرجاریش وەک بەشێک لە ئەدەب خۆی سەیردەکرێت، مەبەستمە بپرسم ئەو بنەما گرنگانە کامانەن کە دەبێت کەسی ڕەخنەگر بۆ نوسینی ڕەخنە ڕەچاوی بکات؟
-بێگومان ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى زانسته، به‌و پێیه‌ى به‌شێکه له زانسته مرۆڤایه‌تى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ئه‌گه‌ر بشێت کۆمه‌ڵێ بنه‌ما بۆ ره‌خنه‌گر دیارى بکه‌ین، ئه‌وا ده‌توانین به پله‌یه‌کى تایبه‌تى ره‌چاوى مه‌عریفه‌یه‌کى هه‌مه‌لایه‌ن و ئینسایکلۆپیدیایى بۆ ره‌خنه‌گر بکه‌ین، له‌ته‌ک زانین و شاره‌زایى له میتۆده‌کانى ره‌خنه‌و له زاراوه‌و تیۆره ئه‌ده‌بییه‌کان، هه‌روه‌ها شاره‌زایى له مێژووى ره‌خنه‌و له زاراوه ره‌خنه‌ییه‌کان و ئینجا له ته‌کنیکه‌کانى تێکستى ئه‌ده‌بى، له‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که پێویسته ره‌خنه‌گر بابه‌تیبوون له‌به‌رچاو بگرێت، واته خۆى که‌سێکى بابه‌تى بێت، بابه‌تیبوون واته دانانى مه‌سافه‌یه‌کى مه‌عریفى له‌نێوان خۆى و تێکسته‌که، له‌نێوان بیروباوه‌ڕى خۆى و ئاراسته‌ى تێکسته‌که، بۆ ئه‌وه‌ى ئایدیاى خۆى به‌سه‌ر تێکسته‌که‌دا نه‌سه‌پێنێت و سۆز رۆڵى له هه‌ڵسه‌نگاندندا نه‌بێت، به‌ڵکو پێوه‌ره زانستییه‌کان رۆڵیان هه‌بێت.
*ھەندێک جار دەوترێت، بەرھەمی ئەدەبی زیندوو نییە تا نەچێتە بەردەم لێکۆڵینەوەو ھەڵسەنگاندنی کەسی ڕەخنەگر،بەمەبەستی شرۆڤەکردو دوبارە خوێندنەوەی ڕەھەندە قوڵکانی ئەو بەرھەمە، بەبڕوای بەڕێزتان تاچەند ئەو بۆچونە ڕاستە.
-به بڕواى من مه‌رج نییه ئه‌م قسه‌یه به ره‌هایى راست بێت. جاران ده‌مانووت تێکستى زیندوو و داهێنه‌ر ره‌خنه ده‌هێنێته قسه‌و به زه‌روره‌ت ره‌خنه ده‌خوڵقێنێت، چۆن ده‌بێ تێکستى باش به‌بێ ره‌خنه‌ى جدى تێپه‌ڕێت. مه‌رج نییه ئه‌م بۆچونه به‌ته‌واوى راست بێت، چونکه تێکستى وه‌ها زۆرن به‌بێ لالێکردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌ییش هه‌ر تێکستى زیندوو و داهێنه‌رن، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ به‌گشتى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى دوچارى هه‌ژارى و لاوازى بووه، واته به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک لهمهوپێش، ئه‌مرۆ که‌متر تێکستى ره‌خنه‌یى ده‌نووسرێت و که‌متر ره‌خنه‌گر سه‌رقاڵى ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێت، ژماره‌ى ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بیش زۆر که‌م بۆته‌وه، ته‌نها له بواره ئه‌کادیمییه‌کاندا ماوه‌ته‌وه، که ئه‌میش پتر له زانکۆکان‌دا پرۆسه ده‌کرێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى خوێندنى باڵا و بۆ ته‌واوکردنى بڕوانامه‌ى ماسته‌رو دکتۆرا.
*تاچەند بەرھەمی ئەدەبی بەبێ قسەکردن لەسەری و نەشتەرگەری کردنی ڕەخنە، بەرھەمێکی زیندووە، ئەو گرنگیەی ڕەخنە بە بەرھەمێکی ئەدەبی دەبەخشێت چییە؟
-وه‌ک له وه‌ڵامى پرسیاره‌که‌ى پێشوودا وتم مه‌رج نییه ره‌خنه رۆڵێکى کاریگه‌رى هه‌بێت له به‌خشینى به‌ها به تێکستێکى ئه‌ده‌بى، بگره زۆر جار ره‌خنه رۆڵێکى سه‌لبى هه‌بووه به‌رامبه‌ر به چه‌شنه‌کانى داهێنانى تێکستى ئه‌ده‌بى، واته زۆر جار تێڕوانین و ئایدیۆلۆژیاى ره‌خنه‌گر تێکسته ئه‌ده‌بییه‌که‌ى به ئاراسته‌یه‌کى تردا بردووه که دوور بووه له داهێنان و ئیستاتیکا، واته ئه‌گه‌ر تێکسته‌که له‌گه‌ڵ بۆچوونى ره‌خنه‌گردا ته‌با بوایه ئه‌وا ره‌خنه‌گر ئاستێکى به‌رزى له داهێنان پێده‌به‌خشى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئایدیۆلۆژیاى ره‌خنه‌گر پێچه‌وانه‌ى ناوه‌رۆکى تێکسته‌که بووبێت، ئه‌وا هه‌وڵى داوه وه‌ک تێکستێکى لاواز ده‌ریبخات، بۆیه پێویسته ره‌خنه‌گر دوور بێت له ئایدیۆلۆژیایه‌کى دیاریکراو و ده‌بێ پتر بابه‌تى بێت، واته بتوانێت مه‌سافه‌یه‌کى مه‌عریفى له‌نێوان باوه‌ڕى خۆى و پرۆسه رهخنهییهکهدا دابنێت. بۆیه ده‌شێت (ره‌خنه‌ى رۆشنبیرى) باشترین جۆرى پرۆسهکردنى کارى ره‌خنه‌یى بێت، چونکه لێره‌دا ره‌خنه‌گر بوارێکى مه‌عریفیى فراوانترى له‌به‌رده‌مدایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى تێکسته‌که.
*ئێمە وەک کورد کەسی پسپۆڕی ڕەخنەگرمان ھەیە؟ بەرھەمە ئەدەبیەکانی ئێمە بۆ بە فلتەری ڕەخنەیدا ناڕۆن؟
-وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا ئه‌مرۆ ره‌خنه‌گرى پسپۆرمان نییه به‌و مانایه‌ى له چه‌ند ده‌یه‌یه‌کى پێشوودا هه‌بوون، ته‌نها چه‌ند که‌سێک هه‌ن ئه‌ویش له ناوه‌ندى ئه‌کادیمییه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه نه‌بووه به پرۆسه‌یه‌کى ره‌خنه‌یى سه‌رجه‌مگیر، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێکى زۆر ئاساییه، واته من به مانا سهلبییهکهى ئه‌مه ناڵێم، چونکه ئه‌مرۆ بوارى مه‌عریفى به راده‌یه‌ک گه‌وره‌و فراوان بۆته‌وه، خوێنه‌ر چاوه‌ڕێى نووسینى ره‌خنه‌یى ناکات، جاران که کتێبێک چاپ ده‌کرا خوێنه‌ران له‌گه‌ڵیدا چاوه‌ڕێى ئه‌وه بوون چه‌ند که‌س له‌سه‌رى ده‌نووسێت، ئه‌مه پێوه‌ر بوو بۆ باشى یان خراپیى کتێبه‌که، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌وه گرنگ نییه. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى تا راده‌یه‌ک ره‌خنه‌یه‌کى نوخبه‌وییه و هه‌موو خوێنه‌رێک حه‌زى لێ‌ناکات ژماره‌یه‌کى زۆر که‌م نه‌بێت، له‌وانه‌یه ئه‌م قسه‌یه‌ى من له ئاستى رخنهى رۆشنبیری‌دا راست نه‌بێت، واته ده‌شێت ره‌خنه‌ى رۆشنبیرى خوێنه‌رى زیاتر بێت هک له ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌مرۆ نووسه‌ر خۆیشى ره‌خنه‌گره، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کى زۆرى خوێنه‌ران خۆیشیان ره‌خنه‌گرن به‌هۆى فراوان بوونى بواره‌کانى مه‌عریفه.
*زۆرجار لە کاتی نوسینی ڕەخنەی کوردی لە سەر بابەتێک، پەلاماری کەسایەتی نوسەرەکە دەدرێت و ئەوەندە باس لە خۆی دەکرێت نیو ئەوەندە باس لە بەرھەمەکەی ناکرێت، بە پێچەوانەشەوە ھەندێکجار نوسەر ئەوەندە قسەلە کەسایەتی ڕەخنەگردەکات ئەوەندە قسە لەسەر بابەتە ڕەخنەیەکی ناکات،ھۆکاری ئەمە چیە؟ بۆ ناتوانین ئەم پرۆسەیە ھەزمکەین؟
-ئه‌مه خراپترین جۆرى ره‌خنه‌یه، واته ره‌خنه‌گرێک هه‌وڵ بدات که‌سایه‌تیى نووسه‌ره‌که بکات به بنه‌ماى سه‌ره‌کیى نووسینه‌که‌ى، سا بۆ ستایش و پیاهه‌ڵدان بێت یان بۆ شکاندنه‌وه‌ى، ئه‌مه له‌راستیدا خراپترین جۆرى پرۆسه‌ى ره‌خنه‌ییه که ناچێته ناو بوارى ره‌خنه‌ى زانستییه‌وه، ئه‌م چه‌شنه نووسینانه به ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى دانانرێن، ئه‌مه له‌راستیدا خوێندنه‌وه‌ى تێکسته‌که نییه له رووى مه‌عریفى و به‌پێى میتۆد و تیۆره ره‌خنه‌ییه‌کان.
*پێتان وایە نەبوونی ڕەخنەگری جدی ھۆکارە بۆ زیاتر پێشنەکەوتن و وەستانو سستی ئەدەبی کوردی؟
-نه‌خێر، هه‌بوونى ره‌خنه یان نه‌بوونى، فاکته‌رێکى سه‌ره‌کى نییه بۆ پێشکه‌وتن یان بۆ سستیى ئه‌ده‌ب به‌گشتى، ئه‌مه له‌راستیدا په‌یوه‌ندیى به بزاوت و پێشکه‌وتنێکى گشتى و هه‌مه‌لایه‌نه‌وه هه‌یه که سه‌رجه‌م کایه‌کانى مه‌عریفه‌و زانست و هوشیاریى کۆمه‌ڵگه‌و تاک و گرووپه‌کان ده‌گرێته‌وه، واته ئه‌گه‌ر رۆشنبیریى کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌گشتى هه‌ژارو سست بێت، ئه‌وه په‌یوه‌ندیى به کۆى سست و لاوازیى بونیادى ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌وه هه‌یه له‌رووى مه‌عریفى و زانستى و کۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌بوونى ئازادییه‌کان، ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى ناتوانێت ئه‌و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیرییه زیندوو و چالاک بکات. له‌راستیدا ره‌خساندنى ئازادییه‌کانى تاک و گرووپه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌و هه‌روه‌ها هوشیاریى کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئازادیى راده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نى و کرانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى، ده‌توانێت ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بیش چالاک بکات. له‌مه‌شدا هێشتا ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى ناتوانێت ببێت به مه‌رج بۆ پێشکه‌وتنى ئه‌ده‌ب. وه‌ک وتم ئه‌مرۆ به‌گشتى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى دوچارى سست و لاوازییه‌کى زۆر بۆته‌وه، بگره له پاشه‌کشه‌یه‌کى به‌رده‌وامدایه، نه‌ک ته‌نها له ئه‌ده‌بى کوردی‌دا، به‌ڵکو له ئه‌ده‌بیاتى گه‌لانى ناوچه‌که‌و له ئه‌ده‌بیاتى جیهانیشدا ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى به‌مانا ته‌قلیدییه‌که‌ى له پاشه‌کشه‌دایه، له‌برى ئه‌وه پتر ره‌خنه‌ى رۆشنبیرى بره‌وى هه‌یه که هه‌موو به‌شه‌کانى ره‌خنه له‌خۆ ده‌گرێت.
*ئەدەب و بەرھەمی ئەدەبی بێڕەخنەگر دەبێت؟
-به‌ڵێ، ئه‌ده‌ب و داهێنانى ئه‌ده‌بى به‌بێ ره‌خنه‌یش هه‌ر هه‌یه‌و ده‌توانێت باشترین تێکسته‌کانى خۆى پێشکه‌ش بکات، ئه‌مه هه‌م له سه‌ده‌ى نۆزده‌دا وابووه‌و هه‌م له سه‌ده‌ى بیست‌و یه‌که‌میشدا وایه، به‌ڵام له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ره‌خنه تا ئه‌ندازه‌یه‌ک رۆڵى له به‌ره‌وپێشبردنى تێکستى ئه‌ده‌بیدا هه‌بوو، به‌تایبه‌تى شیعر‌و چیرۆک و رۆمان، سه‌ده‌ى بیسته‌م له ئاستى ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ى جیهانیدا به چه‌رخى زێڕ‌ینى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌مرۆ هه‌م نووسه‌رو هه‌م خوێنه‌رو هه‌م ره‌خنه‌گریش به‌هه‌مان ئاست که‌ره‌سته‌کانیان له‌به‌رده‌ستدایه‌و له ته‌کنیک شاره‌زان، به‌ڵام هه‌مان ئاستیان له ره‌خنه‌ى رۆشنبیری‌دا نییه. بۆچى؟ چونکه ره‌خنه‌ى رۆشنبیرى بۆچوونى جیاواز ده‌ره‌خسێنێت و چه‌ندین ده‌روازه بۆ لێکدانه‌وه‌ى تێکست ده‌کاته‌وه، به‌جۆرێک خوێنه‌رو نووسه‌ریش ده‌هێنێته ناو دیالۆگ و ئه‌رگۆمێنت له‌سه‌ر ئه‌و تێکسته.
*چی بکرێت بۆ ئەوەی نوسەرانمان فێری قبوڵکردنی ڕەخنەی ئەدەبی ببن و ڕەخنەگر ئەدەبی ئێمەش ئەدەبیانە ڕەخنەکانیان بنوسن و دەق سەرچاوەی نوسین بێت نەک کەسایەتی و شتی شەخسی؟
-له‌راستیدا ئه‌مه په‌یوه‌ندیى به سایکۆلۆجیاى نووسه‌رى کورده‌وه هه‌یه، واته لێره‌دا ره‌چه‌ته‌یه‌ک یان کۆمه‌ڵێ مه‌رج و پێوه‌ر نییه که بشێت بیانخه‌ینه روو بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک خۆت ده‌ڵێى نووسه‌رى کورد فێرى قبوڵکردنى ره‌خنه بێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندیى به ئاست و بیرکردنه‌وه‌ى نووسه‌ران و رۆشنبیرانه‌وه هه‌یه، ئه‌مه په‌یوه‌ندیى به ئه‌ندازه‌ى هۆشیارى و مه‌عریفه‌و کرانه‌وه‌ى نووسه‌ره‌وه هه‌یه تا چه‌ند ره‌خنه‌و بۆچوونى جیاوازى قبوڵه، که من وایده‌بینم پێویسته نووسه‌ران و رۆشنبیران له ئاستێکى به‌رزى تێگه‌یشتن و قبوڵکردنى جیاوازیدا بن، هه‌م له ئاستى کۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌م له ئاستى ئه‌ده‌بى و مه‌عریفیدا. مه‌سه‌له‌ى ئه‌وه‌ش که تێکست ببێت به سه‌رچاوه‌ى نوسینى ره‌خنه‌یى نه‌ک بابه‌تى شه‌خسى و که‌سایه‌تیى نووسه‌ره‌که، ئه‌مه له‌راستیدا ئهلف و بێى رۆشنبیرى و تێگه‌یشتنى ره‌خنه‌یه. له نێوه‌ندى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بیى ئێمه‌دا ئه‌م دیارده‌یه زۆر لاوازه، واته به‌ده‌گمه‌ن نووسه‌رێک ده‌بینیت ره‌خنه‌ى قبوڵ بێت و وه‌ک بۆچوونێکى تر‌ى ئه‌ده‌بى وه‌ریبگرێت و به‌لایه‌وه ئاسایى بێت و سایکۆلۆجیاى بریندار نه‌بێت، زوربهى نووسه‌رى کورد وا ده‌زانێت که ره‌خنه‌ت له تێکسته‌که‌ى گرت ئیدى ره‌خنه‌ت له که‌سایه‌تیى ئه‌و گرتووه بۆیه هه‌ست به سووکایه‌تى ده‌کات و هه‌ڵده‌چێت و له ره‌خنه‌گره‌که زویر ده‌بێت ئه‌گه‌ر قینیشى لێ هه‌ڵنه‌گرێت. من خۆیشم ئه‌مه‌م به‌سه‌ر هاتووه، ساڵانى پێشوو له‌سه‌ر چه‌ندین تێکستى کوردیم نووسیوه به‌ڵام به‌زۆرى رووبه‌رووى گله‌یى و زویر بوون بوومه‌ته‌وه، یان لانیکه‌م به پێکه‌نین و گاڵته‌پێکردنه‌وه پێیان وتووم تۆ له تێکسته‌که تێنه‌گه‌یشتوویت.