دڵزار شەنگە گۆرانی ماڵئاوا بڵاودەکاتەوە
6 ساڵ لەمەوپێش
لۆڤا محەمەد
دڵزار شەنگە یهکێکه له هونەرمەنده لاوهکانی شاری هەولێر، کە ماوەی چهند ساڵێکە نیشتەجێی وڵاتى بەریتانیایەو له ئێستادا سهرقاڵى کارى هونهریه. که لهنوێترینکاریدا بەرهەمێک بە ناوی (ماڵئاوا) بڵاودەکاتەوە.
دڵزار لە لێدوانێکیدا تایبەت بۆ هاوڵاتی وتی: ئهم بهرههمه ئاوازی خۆمە و هۆنراوەی (هەردی ئەحمەد)ی شاعیرە و لەکۆمپانیای شەنگە میوزیک لە بەریتانیا و بەهاوکاری ستۆدیۆی لاوژە لە شاری هەولێر کارەکان بەرهەم هێنراوە، لەگەڵ کۆمەڵێک هونەرمەندی بە ئەزموون کارەکان کراوە.
وتیشى: کاری وێنەگرتنی ئەم کلیپە لەدوو وڵاتی جیاواز بووە، لەوڵاتی ماڵتا و بەریتانیا، بەسەرپەرشتی دەرهێنەری عێڕاقی محەمەد خالید، هەروەها (کوردم ڕادیۆ) کە ڕادیۆێکی کوردیە لە لەندەنە سپۆنسەری گشتی ئەم بەرهەمەی لە ئەستۆ گرتوە.
ئەم هونەرمەندە بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی (ڕۆحی بابە) بۆ باوکی بڵاوکردوەتەوە و ئاواز و میکس و مایسترینگ و هۆنراوەی کاری خۆیەتی و لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای شەنگە میوزیکە بۆکاری هونەری و لە وڵاتی بەریتانیا بەرهەم هاتووە، تەنیا لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بڵاویکردوەتەوە.