تاژان سۆران: زیاتر چیرۆکى ئەنفال و ژنان له‌تابلۆکانمدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه
ئه‌م وێنه‌کێشه تابلۆیەکی بە ۱٥٠٠دۆلار فرۆشتووە
6 ساڵ لەمەوپێش
لۆڤا محەمەد
تاژان سۆران یه‌کێکه له خاتوونە شێوەکاره‌کانى شارى سلیمانى که‌لە تەمەنی ١٥ ساڵیەوە کاری هونەری ده‌کات و ماوەی پێنج ساڵیشە بەشی پەروەردەی هونەری لە کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە و لە بواری شێوەکاریدا بە ئەکادیمی پەرەی بە خەونەکەی ده‌دات. تاژان .
سەبارەت بە شێوازى کارکردنى تاژان تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند: من زیاتر ستایلی ئەبستراکت له‌کاره‌کانمدا بەکار دەهێنم و زیاتریش ئه‌لوانى زەیتی و بۆیەی ڕۆنی ئاسایی بەکاردەهێنم لە کێشانی تابلۆکانمدا.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده بەشێک لە کارەکانى فرۆشراون و یه‌کێک له تابلۆکانى بە بڕى ۱٥٠٠ دۆلار فرۆشتوە، که ئەمەش گرانترین نرخە لە فرۆشتنی تابلۆکانیدا دەستی کەوتبێت.
تاژان خاوەنی پێشانگایەکی تایبەتە و بەشداری لە ۱۱ پێشانگای هاوبەشدا کردووە. لە هه‌ریه‌که له شاره‌کانى (سلێمانی و هەولێر چەمچەماڵ و سنە و تاران).
ئەو وێنانەی کە تاژان دەیکێشێت، زیاتر بریتی بووە لە (ئەنفال و ژنان و کلتور و سروشت) کە زۆربەی بابەتەکان ڕەنگدانەوەی هەبووە لە کارەکانیدا.