"ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان"  لە ناو 12 فیلمی سەرسووڕهێنەری مێژووی سینەمای جیهاندا

6 ساڵ لەمەوپێش



مەنسوور جیهانی

 فیلمی سینەمایی "ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" لە دەرهێنانی "بەهمەن قوبادی" لە ناو لیستی 12 فیلمی سەرسووڕهێنەری مێژووی سینەمای جیهان دایە.

 فیلمی سینەمایی "ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان"یەکەمین بەرهەمی سینەماکاری ناوداری کورد "بەهمەن قوبادی" و براوەی خەڵاتی "کامێڕای زێڕین" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا لە ساڵی 2000 کە تا ئێستا زیاتر لە 50 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆر بەشداریی کردووە و کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی نێونەتەوەیی بەدەستهێناوە، بەم دوایانە شەشەمین فیلمی لە ناو لیستی 12 بەرهەمی سەرسووڕهێنەری فیلمە غەیرە ئینگلیزییە زمانەکانی مێژووی سینەمای جیهان لە لایەن "نیکۆلاس باربێر" ڕخنەگری ئاژانسی هەواڵنێری جیهانی "بی.بی.سی" بۆ خۆی مسۆگڕ کردووە. 

 

لە سەرەتای ڕاپۆڕتی "نیکۆلاس باربێر" لە بەشی ئینگلیزی ئاژانسی هەواڵنێری جیهانی "بی.بی.سی"دا BBC هاتووە: ڕاپرسی فیلمی غەیرە ئینگلیزییە زمانەکانی بەشی کەلتووری "بی.بی.سی" BBC ئەو فیلمانە لەخۆدەگرێت کە لە 66 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان دەستنیشانکراون و بە ناچار، بەرهەمی هەندێک لەم وڵاتانە باشتر لەوانی دیکە بوون. چەندین فیلم لەم لیستەدا بوونیان نییە، بەڵام ئەوە بەوم مانایە نییە کە ’ئەوان شاکار نەبن. ئەوە تەنیا بەم مانایەیە کە ئەوانە ئەو فیلمە شاکارانەن کە چاوەڕوانی ئەوەن کە کەشف بکرێن و بناسێندرێن.    

 

لەم ڕاپۆڕتەدا، "نیکۆلاس باربێر" سەبارەت بە فیلمی سینەمایی "ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" لە دەرهێنانی "بەهمەن قوبادی" کە پێگەی شەشەمی لە لیستی 12 فیلمی سەرسووڕهێنەری مێژووی سینەمای جیهانی بۆخۆی مسۆگڕ کردووە، نووسیوییەتی: ژێرنووسێک لە سەرەتای فیلمی قارەمانەی "بەهمەن قوبادی" ڕایدەگەیەنێت کە ئەم فیلمە "ڕێزلێنانێکە بۆ میراتی کەلتووریی من" و "ئەم کەسانە، لە زاکیرەی مندا خەیاڵی نین".قوبادی مومکینە گێڕانەوەیەکی سەرنجڕاکێش و بێوێنەی لەم فیلمەدا وێنە گرتبێت. بەڵام چیرۆکی "ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" وەکوو ڕاپۆڕتێکی زۆر گرینگ لە ژیانی کوردەوارییە و هەر بەم هۆیەوە کاریگەرییەکی یەگجار زۆری هەیە.

 

بۆ زانیاریی زیاتر و بینینی ناوی فیلمەکانی لیستی 12 بەرهەمی سەرسووڕهێنەری مێژووی سینەمای جیهان، سەردانی لینکی ژێرەوە بکەن:                  

http://www.bbc.com/culture/story/20181029-twelve-amazing-lesser-known-films-from-around-the-world

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار