شێرزاد هەینی: مێژووی شارى هەولێر بە رۆمان ده‌نووسێته‌وه‌

به‌مزوانه‌ به‌رگى یازده‌یه‌مى ئه‌م ڕۆمانه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



هانه‌ شاخى

نووسەر و وەرگێڕ شێرزاد هەینی، ماوه‌ى شەش ساڵە خەریکی نووسینەوەی مێژووی شارى هەولێره‌ بە رۆمان، هه‌ر چه‌نده‌ پاشبڵاوبونه‌وه‌ى به‌رگى یه‌که‌مى ئه‌م ڕۆمانه‌ نوسه‌ر گوتبووی رەنگە بتوانم بەرگێکی تریش بنووسم، بەڵام دوایی ژمارە بەرگەکانی رۆمانی هەولێر دەگاتە یازدەبه‌رگ.

ئێستا ئه‌م به‌رگه‌ نوێیه‌ی ڕۆمانى (هەولێر رینکەبی)، واتە بەرگی یازدەم، له‌ چاپخانه‌یه‌و به‌مزوانه‌ بڵاوده‌کرێته‌وه‌، ده‌رباره‌ى ئه‌م ڕۆمانه‌ که‌ ئایا به‌شى ترى هێشتاماوه‌، نوسه‌ر تایبه‌ت بۆ هاوڵاتى ووتى: نازانم چەندی ماوە، بەڵام دەزانم شار و کەسایەتی و گەڕەک و مێژوو و هەڵسوکەوت و گۆڕانکارییەکانی بۆ شارێکی گەورە، رەمز و سومبڵی قەڵاتێکی کۆن و دەشتێکی بەپیت و مێژوویەکی کۆن بێت، تەواو نابێت، من زۆرجار گوتوومە، خەڵک و نەتەوە و میللەت و مێژووی ناوچەیەک یەک خودای هەبووە، هەولێر چوار خودای هەبووە، شارێکی دەست و ناز و فەرموودەی چوار خودای هەبووبێت، مێژووەکەی دێرین و پیرۆزە، خاکەکەی شانازە! نازانم چۆن بەرگ لەدوای بەرگ، بابەت لەدوای بابەت کۆدەبنەوە، خەڵک قسەیان تەواو نابێت، رازەکان زۆر ئاشکرا دەبن، زۆریش دوایی سەر دەردەهێنن، تەواو نابن، هەولێر کۆنە، گەورەیە، مرۆڤ و شار بەیەکەوە هاوشان بابەتی زۆریان هەڵگرتووە، منیش نەرم نەرم و لەسەرخۆ ئیشی لەناو دەکەم، ئیشکردن و نووسینەکانم، بە شێوازێکی نوێیە، دارشتن و کەرەستە و دیالۆگەکان لە گێڕانەوە و فرە پاڵەوان و خەیاڵ و رووداووی مێژووی نزیکە، بۆیەش تاقەتم دەبێت، دەتوانم زۆرتر بنووسم!

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار