له‌سه‌ر فیلمی شمشێری بیابان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ده‌رهێنه‌ره‌که‌ى ده‌کرێت

ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ باس له‌ مێژووى هاتنى سوپاى ئیسلام ده‌کات بۆ کوردستان

6 ساڵ لەمەوپێش



تاڤگه‌ محه‌مه‌د

کورته‌ فیلمى (شمشێری بیابان) بریتییە لە دوایین کاری هونەریی ژمارەیەک هونەرمەندی چەند شارێکی جیاوازی هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی فیلمەکە دەربارەی مێژووی هاتنی ئایینی ئیسلامە بۆ ئەم ناوچەیە کە سیناریۆ و دەرهێنانی لەلایەن (ڕێباز محەمەد)ەوە بۆ ئەنجام دەراوە و هەریەک لە (پێشەوا ناسح، چۆمان دڵشاد و ڕێباز محەمەد) وەک ئەکتەر بەشدارى تێدا ده‌که‌ن، ئەم بەرهەمە کاری وێنەگرتنی لەلایەن (زانیار فەتاح)ەوە ئەنجام دراوە. (ڕێباز محەمەد) سیناریست و دەرهێنەری کورتە فیلمەکە دەربارەی ناوەڕۆکی فیلمەکە به‌هاوڵاتى ڕاگه‌یاند: "چیرۆکی فیلمەکە باس لە مێژووی هاتنی ئاینی ئیسلام دەکات بۆ ئەم ناوچەیە کە چۆن بە زەبری شمشێر و هەڕەشە و کوشتن، خەڵکیان کردووە بە ئیسلام." وتیشی: "دوای ئەوەی بۆ جاری یەکەم ترەیلەری فیلمەکەمان لە شۆسیال میدیا بڵاو کردەوە، بە چەند شێوەیەکی جیاواز دەربارەی کارەکە پەیوەندیی هەڕەشەئامێزم لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە پێوە کراوە. وتیشى: هەوڵیش دەدەین لە ئاییندەیەکی نزیکدا بەچەند شێوازێکی جیاواز فیلمەکە بڵاو بکەینەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار