گرووپی نالی: خەونمانە خزمەت بە کوردستانی گەورە بکەین

بەهۆی قەیرانی داراییه‌وه‌، ئه‌م گروپه‌ بۆ ماوەیەک سه‌رجه‌م چالاکییه‌کانى ڕاگرت

6 ساڵ لەمەوپێش



لۆڤا محەمەد

 

گرووپی نالی بۆ جارێکی دیکە دەستی بە کار و چالاکیەکانی لە بواری هونەردا کردەوە و خەونیانە کەببن بە گرووپی هەر چوار پارچەی کوردستان و خزمەت بە کورردستانی گەورە بکەن.

شوان قەرەداغی، هونەرمەند و ئەندامی گرووپەکە سەبارەت بە گرووپی نالی بۆ هاوڵاتی وتى: لە ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن کۆمەڵێک هونەرمەند و میوزیکژەنەی شاری هەولێر و ڕەواندوز دامەزراوە، لە دوای ساڵانێک خزمەتکردن، بەڵام ماوەیەک بەهۆی قەیرانی دارایی و کۆمەڵێک کێشەی ناوخۆیی گرووپەکە کارەکانیان ڕاگیرا و وەستان تاوەکو دەستیەکەی کارگێڕی باشتر دیاری بکەن، بەڵام لە ئێستادا گرووپەکە دەستی بە کار و چالاکیەکانی کردوەتەوە.

وتیشى: ئەندامانی گرووپەکە لە هونەرمەندانی (سلێمانی و کۆیە و هەولێر) پێکهاتووە، کە تەنها من و هونەرمەند ڕێناس وریای تێداین.

چالاکیەکانی گرووپەکە سەرتاسەری کوردستان دەگرێتەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە کۆنسێرت و کلیپ و بەرهەمهێنانی ئەلبووم، کارەکنی گرووپەکە تەنها لە بواری گۆرانی و میوزیکدایە، بە دوو جۆر ستایلیش کاردەکەن کە ئەوانیش فۆلکلۆر و مۆدێلی.

شوان باس لە خەونی گرووپەکە دەکات و دەڵێت: خەونی گرووپەکەمانە کە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان کاربکەین و دوور بێت لە ناوچە و ناوچەگەرایەتی و خزمەت بکەین و بیینەوە ناو گۆڕەپانی چالاکیەکان و بەشێوەیەکی جوانتر دەرکەوینەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار