یەکەمین دیداری نێودوڵەتی کاریکاتێری کورد بەڕێوە دەچێت
لەم دیدارەدا هونەرمەندانی 47 وڵاتی جیهان بەشداردەبن
6 ساڵ لەمەوپێش
لۆڤا محەمەد
یەكەمین دیداری كاریكاتێری كورد- لە بەرواری 1/4/2018 لەلایان ناوەندی 7 رەنگەوە كرایەوە. كە تیایدا بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی كوردستان كاریكاتێرستان بەشداریان تێداكرد، بۆ ئەمساڵیش دیدارەکە کراوە بە نێودەوڵەتی و ناونراوە (یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی کاریکاتێری کورد). لەم قۆناغەدا هەوڵدەدرێت هونەرمەندانی ئەو بوارە لەهەموو جیهانەوە بەشداری بكەن و خەڵاتی باشترینەكانی دیدارەکەش. دەدرێتە سەركەوتووترین كاریكاتێرست. یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی کاریکاتێری کورد، رۆژی 1/4/2019 دەكرێتەوە و لە ژێر تایتڵی قەیرانی ئاودا دەبێت لەبەرئەوەی ئەوە گرفتێکی جیهانیە و مەرجی بەشداری کاریکاتێرستیش ئەوەیە کە دەبێت بە پێنج کار بەشداری بکات کە سێ لە کارەکانی تایبەت بێت بە قەیرانی ئاو و دوو کاری دیکەش ئازادن کە وێنەی چی دەکێشن، مەرجێکی دیکەی بەشداری کردن ئەوەیە کە تابلۆکان دەبێت تازە بن و لە هیچ شوێنێک نمایش نەکرابێت.
(پەروەر کەرکوی) داوەری دیدارەکە مەرجی بەشداربوونی کاریکاتێرستانی بۆ هاوڵاتی خستەڕوو: دەبێت وێنەکان به ئهندازهی A3 و 300dpi دەبێت، هەروەها دەبێت 3 بابهت لهسهر كێشه و قهیرانی ئاو بێت له كوردستان و ناوچەكه و جیهان هەروەها2 كاریش هونهرمهند ئازاده چ بابهتێك ههڵبژێرێت.