ناوەندی ڕەهەند هەشت کتێبی فیکریی و فەلسەفی بڵاودەکاتەوە
6 ساڵ لەمەوپێش
هانە شاخی
لە نوێترین چالاکییاندا ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند هەشت کتێبی فیکریی و فەلسەفی چاپ و بڵاودەکاتەوە، کە دوانیان نووسەرانی کورد نووسویەتی و شەش کتێبیشیان بەرهەمی نووسەر و فەیلەسووفامی جیهانین.
ئارام سدیق بەرپرسی بەشی چاپ لە ناوەندی ڕەهەند ئەوەی خستەڕوو کە ئەو هەشت کتێبە سەرجەمیان فیکریی و فەلسەفین و هەر لە فەلسەفەی یۆنانییەوە لە خۆ دەگرێت تا فەلسەفەی نوێ. باسی لەوەش کرد کە دوان لە کتیبەکان دوو نووسەری کورد نووسویانە کە ئەوانیش )د. محەمەد کەمال و د. حەمید عەزیزن(. کتێبەکانی دیکەش بەرهەمی بیرمەندان "ئەفلاتوون، فارابی، ئیبن ڕوشد، میشیل لووی"ن.
ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند لەگەڵ ئەوەی چەند مانگێکە دامەزراوە، بەڵام تا ئێستا 16 کتیبی چاپ و بڵاوکردووەتەوە و گرنگی بە چاپکردنی ڕۆمان و فیکر و فەلسەفە دەدات.
بابهتی پهیوهندیدار