یەکەمین کەرنەڤاڵی "گۆران" بۆ شانۆ بەڕێوەدەچێت
کەرنەڤاڵەکە لە پارێگای ھەڵەبجەیەو لە (٢٧ و ٢٨) ئەم مانگەوە دەستپێدەکات
6 ساڵ لەمەوپێش
لۆڤا محەمەد
لەژێر چاودێری پارێزگاری ھەڵەبجەدا و بە بەشداری بەڕێوەبەرانی گشتی پەروەردە و ڕۆشنبیری و پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی ھەڵەبجە. یەکەمین کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ لە ھەڵەبجەی پایتەختی ئاشتیە بەڕێوەدەچێت.
کەرنەڤاڵەکە لە (٢٧ و ٢٨) ئەم مانگە دەستپێدەکات و نمایشی شانۆگەریەکانیش لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشدەکرێت.
هەردی هادی، دەرهێنەری شانۆگەری هەفتەیەک بە هاوڵاتی ڕاگەیاند: ئێمە وەک خوێندنگەی ئامادەی کیمیابارانی کچان لە ھەڵەبجە بە بەشداری (١٠)خوێندکاری بەھرەمەندی ئەو خوێندنگایە شانۆگەری (هەفتەیەک) لە یەکەمین کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ نمایش دەکەین و کارەکەمان باس لە ھەفتەی کچێک لەو کچانەی لە کوردستان دەژین بە تایبەت کچانی شاری ھەڵەبجە دەکات .
بابهتی پهیوهندیدار