شارا بابان: وەک منداڵی خۆم سەیری تابلۆکانم دەکەم

6 ساڵ لەمەوپێش



لۆڤا محەمەد

شارا بابان یەکێکە لەو کچە شێوەکارانەی کە لە ئێستادا کار لە هونەری هاوچەرخدادەکات. ئەو لە منداڵیەوە دەستی وێنەکێشانی هەبووە.  دواتر لە خوێندنی ناوەندیدا، بڕیاردەدات کە هونەر بکاتە بەشکی گرنگی ژیانی و سەرەتا بە فۆتۆگرافی دەست پێدەکات و دواتر خۆی لە هونەری شێوەکاریدا دەبینێتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی "شارا" وتی: هەر ئیشێک کە دەیکەم، حەزەکەم بابەتێکی لە پشتەوە بێت، هەر شتێک کە کاریگەری لەسەر من هەبێت لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە ئەوا دەیکەم بە پرۆژە و لە کارەکانما ڕەنگ دەداتەوە، پێم خۆشنیە تەنها لایەنی جوانی نیشان بدەم، بەڵکو شتێک نیشان دەدەم کە چیرۆکێکى لە پشتەوە بێت.

ئەم کچە شێوەکارە کار لە هونەری هاوچەرخ دەکات، هەر ماتریاڵێک سودێکی هەبێت بۆ وێنەکانی بەکاری دەهێنێت، وەک خۆی دەڵێێت: هەر لە بۆیەی ئاوی و زەیتی و ئەکلیک و بەرد و هەر شتێ کە بزانم لەگەڵ هونەری هاوچەرخدا دەگونجێت ئەوا من بەکاری دەهێنم بۆ کێشانی وێنەکانم" من لە قاڵبی بۆیە و فڵچە و تابلۆیەک نەماومەتەوە، لە هونەری هاوچەرخدا ڕەنگە بە تەنها بەردێک بۆ من ببێت بە ماتریاڵێکی گەورە و لە هۆڵێکدا نمایشی بکەم کە ڕەنگە ئەو بەردە بۆ کەسانی ئاسایی نرخی نەبێت".

وتیشی: تابلۆکانم وەکو مناڵی خۆم وان، کە دەیان فرۆشم هەتا ماوەیەکی زۆر هەست بە نیگەرانی دەکەم، دڵخۆشی من ئەوەیە کە وێنەیەکم لە ماڵێکدا هەڵواسرابێت و ڕێزی لێبگیرێت".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار