شیعر بۆچی وای به‌سه‌رهاتووه؟
6 ساڵ لەمەوپێش
کاروان حه‌سه‌ن
له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ژیانه‌وه ئه‌ده‌ب به‌هه‌موو شێوه‌کانی گوزارشتی خه‌ون و هۆیه‌کانی مانه‌وه‌ی مرۆڤی کردووه، هه‌روه‌ها هه‌ستی ته‌بایی و دژیشی تێدا وروژاندووه و تێڕامانی زیندوو کردۆته‌وه. ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌وه بیڵێم له‌باره‌ی شیعره‌وه‌یه. ئایا شیعر توانیویه‌تی ئه‌رکی خۆی به‌جێ بێنێ ؟ ئایا شیعرتوانیویه‌تی شوێنی خۆی بگرێ و پێی بوترێ شیعر؟ ئایا ئه‌و زۆری و بۆرییه وای نه‌کردووه خوێنه‌ری شیعر که‌م بێته‌وه ؟ ئایا ئه‌و هه‌موو بێ سه‌رو به‌رییه‌ی شیعر نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی کڕیاری شیعر و خوێنه‌رانی شیعر بتۆرێنن و بازاڕی شیعر که‌م بێته‌وه. چونکه ئه‌مڕۆ به‌ئاشکرا و به‌ڕوونی ده‌بینین و ده‌زانین که‌بازاڕی شیعر جۆره کزی و که‌م کڕیاری و که‌م مامه‌ڵه‌ییه‌ک ڕووی تێکردووه ، جه‌ماوه‌ر به‌هه‌موو توێژه‌کانیه‌وه لێی سارد و لالوته، بایه‌خی پێنادات و وه‌ک جاران شه‌یدای نییه، ئه‌گه‌ر چاوێک به‌مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا بخشێنین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ئه‌ده‌بی کوردی سه‌ره‌تا به‌شیعر ده‌ستی پێکردووه یان ڕاستتر بلێین ئه‌و ده‌قه ئه‌ده‌بیانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان له‌کۆنه‌وه به‌شیعر ده‌ست پێده‌که‌ن.
شیعر بۆ ئێستا و بۆ نه‌وه‌کانی تریش، بۆشاییه‌کی گه‌وره و دور و درێژی له‌ناو مه‌مله‌که‌تی نوزانه‌وه‌ی گیانه‌کاندا داگیر کردووه و داگیری ده‌کات. سۆزێکی به‌گوڕ و به‌رده‌وامه و هه‌رده‌شمێنێ بۆ پرکردنه‌وه‌ی ویستی نه‌وه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له‌شنه‌بایه‌کی ئازادیبه‌خش و دوور له‌سانسۆری هزره‌کان گوزارشت له‌خۆیان و ده‌وروبه‌ریان بکه‌ن. ئه‌ره‌ستۆ ده‌ڵێ: (ئه‌وه‌ی به‌شیعر ده‌گوترێ به‌فه‌لسه‌فه ناگوترێ) وه‌ک ڕوونه شیعر وه‌ک باوترین و بڵاوترین ژانره‌کانی ئه‌ده‌به و زیاتر له‌ژانره‌کانی تر ناوی هه‌یه و بلاوه وبه‌باڵاترین ژانری ئه‌ده‌ب داده‌نرێ. به‌لام ئایا ئه‌و هه‌موو زۆری و بۆرییه‌ی شیعر و بێ سه‌روبه‌رییه‌ی وای کردووه جێ و شوێنی خۆی بگرێ و پێی بوترێ شیعر؟ چونکه شیعر وه‌ک پێویستییه‌کی ژیان ڕۆڵ و پێگه‌ی کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر مرۆڤ به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ک و له‌هه‌موو بوارێک‌دا شیعر جێگه و ڕۆڵی تایبه‌تی هه‌یه به‌ڵام له‌دنیای ئه‌مڕۆدا که‌جیهانی ته‌کنه‌لۆژیایه که‌متر بایه‌خی هه‌یه و یه‌جۆرێک له‌جۆره‌کان ته‌نیا خوێنه‌ره‌کانی ئه‌وانه‌ن که‌شیعر وه‌ک پێویستییه‌ک ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ که شیعر فه‌رامۆش بکرێ و بخرێته پشت گوێ و ئاوای به‌سه‌ربێ وه‌ک ده‌بینین له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕۆژانه شیعر له‌خاچ ده‌درێ و ئه‌تک ده‌کرێ، ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌نووسن هه‌موویان شاعیرن ؟ ئایا ئه‌وانه‌ی نووسراون هه‌موویان شیعرن؟
بۆ ئه‌مه‌ش هۆکار زۆرن و له‌هه‌ندێکیان ده‌دوێین. به‌ڵام سه‌ره‌تا با له‌هه‌ندێ پێناسه‌ی شیعره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین بۆئه‌وه‌ی تۆی خوێنه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه حاڵی ببی و به‌چێژه‌وه بابه‌ته‌که بخوێنیته‌وه. فه‌روغی فه‌رغزاد ده‌ڵێ: (شیعر ئه‌وده‌رگا کراوه‌یه نییه، هه‌موو که‌سێک بێ جیاوازی وه‌ژوور که‌وێت، یان ئه‌و ده‌رگا داخراوه‌ی به‌هیچ کلیلێک نه‌کرێته‌وه که‌کرایه‌وه‌ش وه‌ک گویزێکی پووچ هیچ شتێ به‌ده‌سته‌وه نه‌دات )، ڕیچارد هێڕئه‌ڵێ: شیعر هونه‌رێکه مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین چێژ به‌خشینه به‌گوێگر. قودامه‌ی کوڕی جه‌عفه‌ر ده‌ڵێ: شیعر ئاخاوتنێکی کێشدار و سه‌روادارو واتاداره. دکتۆر شوکریه ڕه‌سول ده‌ڵێ: (شیعر به‌رهه‌می مرۆڤێکی به‌هره‌داری به‌ئه‌ندێشه‌یه که‌به‌ترپه و ئاواز تاقیکردنه‌وه‌کانی خۆی وه‌ک مرۆڤێکی ئه‌ندامی ناو کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌دووتوێی چه‌ند وشه و ڕسته‌یه‌کی پڕ واتا و خه‌یاڵێکی فراواندا تۆمار ئه‌کات.) شیعر کلێشه‌یه‌که بۆ ڕوحی ڕامانه‌کانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ و وروژاندنه‌کانی خودی شاعیر له‌رێگه‌ی کارتێکردنه هه‌ستییه‌کانه‌وه له‌بۆته‌ی زمانێکی چڕ و ڕه‌نگیندا به‌رجه‌سته ده‌بێت و شیعر له‌دایک ده‌بێت. یان به‌واتایه‌کی تر شیعر زمانی ده‌روونی شاعیره و هه‌موو وێنه ڕیالیستییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خود به‌کامیرای زمانی خۆی ده‌گرێت و له‌پێشانگایه‌کی سه‌رنجڕاکێشدا وێنه شیعرییه‌کان و وێنه ده‌رونییه‌کانی شاعیر نمایش ده‌که‌ن.
که‌واته به‌پێی ئه‌م پێناسانه‌بێ ئه‌وشیعرانه‌ی هیچ واتا‌و مه‌به‌ستێکی سه‌ره‌کیان له‌پشت نییه و مانا هه‌ڵناگرن و بێ چێژن شیعر نین و له‌خانه‌ی شیعر هه‌ژمار ناکرێن. شیعر به‌کورتی وێناندنه جا ئه‌گه‌ر وه‌ک هۆنراوه (نڤم) نوسرابێ یان وه‌کو په‌خشان بێ که‌واته شیعر ژانرێکه زیاد له‌هه‌موو ژانره‌کانی دیکه‌ی ئه‌ده‌ب مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆزدا ده‌کات و له‌ناخه‌وه ده‌یانجولێنێ و به‌ئاگایان دێنێ، باشترین مامه‌ڵه‌یه‌ک بۆ نزیک خستنه‌وه‌ی شیعر له‌گوێگره‌وه ئه‌وه‌یه بیکه‌ی به‌گۆرانی شیعر بۆ خۆی موزیکێکی تێدایه.
شیعر نووسین هه‌ر وشه‌ڕێزکردن نییه، داڕشتنی خه‌یاڵێک بێ هیچ بنه‌شه‌و ستره‌کتۆرێکی خه‌یاڵی، بێ هیچ ئامانجێکی خه‌یاڵی، بێ هیچ ئه‌ندازه‌یه‌کی خه‌یاڵی، له‌م وشه ڕێزکردنه مانا و ڕوانین بزره، پیکهاته‌یه‌کی لۆژیکی و نالۆژیکی بوونی نییه ئایا (شیعر توانیویه‌تی ئه‌رکی خۆی به‌جێ بهێنێ؟ بگره له‌ناو گه‌لێ گه‌ل و میلله‌تدا ڕۆڵی ڕابه‌رایه‌تی له‌کاتی جه‌نگ و ئاشتیدا دیوه و خه‌واڵوانی بێ‌دار کردۆته‌وه و بێدارانی قورمیش کردووه. ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری و کارئاسان که‌ربووه له‌مه‌یدانی وه‌ده‌س هێنانی کرداری په‌روه‌رده و زانست دا په‌نایان پێ بردووه.
له‌جیهانی شیعردا ده‌یان قوتابخانه و دوانگه و بۆچوون هاتونه‌ته مه‌یدانه‌وه هه‌یانه ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامن هه‌شیانه به‌سه‌ر چووه و بڕاوه‌ته‌وه. هه‌ندێ جار ته‌نیا چه‌ند دێڕێکی بێ مانا و بێ مه‌به‌ست و بێ ئه‌نجام و بێ واتا ده‌بینین و بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری هیچ ئامانجێک بێ هه‌ندێ جاریش چه‌ند ڕسته‌یه‌کی بێ کرۆک ده‌بینین و هیچ به‌ڵای شیعره‌وه ناچێ، شیعرسروش (وحی)ێکی ده‌رونییه له‌ئاسمانی مێشکه‌وه به‌هۆی فریشته‌ی بیره‌وه دێته‌خوارێ بۆسه‌ر زمان و قه‌ڵه‌می شیعر. له‌وکاته‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی مرۆڤ و شیعر په‌یدا بووه هه‌تا ئێستا شیعر شێوه‌ی شیعر قالبی شیعری و که‌ره‌سته جۆربه‌جۆره‌کانی له‌گۆڕان و پێشکه‌وتنێکی به‌رده‌وامدان، وه‌ستانیان نییه.
ده‌بێ ده‌نگی شاعیر ده‌نگی ژیان بێ، ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌ڕێگه‌ی شیعره‌وه به‌هێزێک ده‌دوێ کهلهژوور مرۆڤه‌کانی تره، که له‌ڕێگه‌یه‌وه بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵ ده‌وبێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕووناکی بخاته سه‌ر ئه‌و هه‌ستانه‌ی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و بیانکاته واقیعێکی زیندوو. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی له‌کتێبی (گه‌ڕان به‌دوای جیهانێکی دیکه‌دا) ده‌ڵێ: به‌بێ زمانێک که‌هه‌ڵگری هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی ئێستاتیکا و بابه‌ت بێت ئه‌سته‌مه ده‌قێک ببێ به‌شیعر. نه‌وه‌ی نوێ واته ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌زموونی شیعری دانه خۆڕسکانه دوور له‌هه‌مووقولبونه‌وه و ڕامانێکی بابه‌تیانه شیعر ده‌نووسن، به‌داخه‌وه به‌شێکی زۆر له‌شاعیرانی ئێمه که‌مترین باکگراوندی ڕۆشنبیری شیعریان هه‌یه و هه‌میشه ئه‌زموونی شیعر نووسین وه‌ک ئه‌زموونێکی خودی به‌ته‌نها و به‌ده‌ر له دیوه بابه‌تییه‌که ده‌بینن. ئه‌مه‌ش واده‌کات زۆرجاربکه‌ونه هه‌ڵه‌ی مانایی زه‌ق. شیعر له‌کورتترین پێناسه‌یدا: زمانی رۆحه ئه‌وه‌ی پیرۆزی به‌که‌سایه‌تی شاعیر ئه‌به‌خشێت جوانی ئه‌و ڕۆحه‌یه. ئابشتاین ڕه‌خنه‌گری ئه‌مریکی له‌باسی شیعری ئه‌مڕۆی ئه‌مریکیدا ده‌ڵێ: (چاومان به‌به‌رهه‌مێکی زۆر ده‌که‌وێت که‌به‌ناوی شیعره‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی شیعرێکی ڕه‌سه‌نی تێدابێ، دیاره جیاوازییه‌کی زۆر هه‌یه له‌نێوان شیعرێکی ڕه‌سه‌ن و شیعرێکی داتاشراوی به‌زۆرنووسراودا) که ئه‌مه‌ش بۆ شیعری ئه‌مڕۆی کوردی ڕاستییه‌کی تاڵه و زۆری و بۆرییه‌کی بێ سه‌روبه‌ر به‌شیعری کوردییه‌وه دیاره. له‌م ڕۆژگاره‌دا ده‌شێ مرۆڤ ببێته شاعیر هه‌روه‌ک چۆن ده‌یه‌وێ ببێته ئه‌ندازیار و پزیشک، ئه‌مه‌ش مانای وایه شیعر پیشه‌سازییه و دووره له هه‌ڵقوڵانێکی ڕاسته‌قینه‌ی ناخی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ک بوه‌ته هۆی نه‌هێشتنی هه‌ستی ڕه‌سه‌نایه‌تی شاعیر.
کەواتا شیعر تەنیا بریتی نییە لەوشە ڕێزکردن، بەڵکو پێویستی بەکێش و سەروایێک هەیە کە ئاوازی شیعرە کە ڕابگرێ و بزانرێ کە لەقسەی ئاسایی جیایە و جیادەکرێتەوە. ئەگەر شیعرەکە سەربەڕێبازێکی نوێش بێ هەمان بۆچوون ڕاستە و ئەبێ کێشێکی لەناوەوە هەبێ بۆ چێژبەخشین و هەستکردن بەوەی کەتۆ شیعرێک دەخوێنیتەوە. بەڵام ئایا لەشیعری ئەمڕۆدا ئەو ئاواز و مۆسیقایە هەیە ؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە دەڵێیین: ئەم جۆرە نووسینانە، ئەم جۆرە نووسەرانە هەموویان ناچنە ناو سنوری شیعر‌و شاعیربوونەوە ! لەدەرئەنجامی ئەو قسانەی سەرەوە دەگەینە ئەو ڕاستییەی کەوا زۆری و بۆری وبێ سەروبەرییەک لەمەیدانی شیعری ئەمڕۆی کوردی‌دا دەبینین و گرنگترین هۆکاریش نەبوونی سانسۆرێک لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و چاپخانەکانەوە کەوای کردووە هەرچی بێ و شتێک چاپ بکات و ناوی بنێ کتێب و دیوانە شیعر! نەخێر بۆ تێکدان و لەباربردنی شیعر، تکایە چیترڕێگا مەدەن بازرگانی بەشیعرەوە بکرێ، بائەتک کردنی شیعر بوەستێنین...