ئالان پەری ''جەنگاوەرکان پیشەیان مردنە'' بڵاو دەکاتەوە.

6 ساڵ لەمەوپێش



 

بڵاوکراوەکانی نووسیار لە یەکەمین دەرکەوتنیدا لە زنجیرە کتێبێ ''خەرمانەی نووسیار'' کە تا ئێستا سێ کتێبیان ئامادەیە. کتێبی (جەنگاوەرکان پیشەیان مردنە) ی ئالان پەری چاپ و بڵاو دەکاتەوە.

ئەم بەرهەمە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابرودوودا نووسراون و لە دوتوێی ١١٣ لەپەڕەدا پێک هاتووە لە ٢٦ چیرۆکە شیعر کە ئەزموونێکی نوێی شاعیرە. هاوکات نووسەر ئەحمەدی مەلا پێشەکی بۆ کتێبەکەی نووسیوە. لە نێو دەقەکاندا چەند کاری ئیلێسترەیشن لە لایەن هونەرمەند خاتوو سابات عەباس نەخشێنراوە.

ئالان پەری خاوەنی چەندین کتێبی شیعریە هەروەها و کاری وەرگێڕانی کردووە کە دواترینیان کاری وەرگێڕانی کتێبی شاعیری دانیمارکی نیلس هاو ''شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە''. بوو.

تێکستێک لە کتێەکە:

''جەنگاوەرەکان عاشقن، بێهیوا و تا ئەوپەڕی بیر لە ژیان ناکەنەوە، بۆ گوڵ دەجەنگێن بێ ئەوەی فریای بۆنکردنی بکەون، بۆ یار خۆیان بە کوشت دەدەن بێ ئەوەی لێوی کیژێک بگەزن. بێڕەحمن بەرانبەر بە خۆیان، شاعیرانە خەباتی مردن دەکەن. ئەوان قوربانیی دەستێکی نامۆن، یان مەرگپێشی خەونن، ئەوان ئێشکگری برینەکانن، وشە ساڕێژ دەکەنەوە لە هەڵواسین، باخ ئازاد دەکەن، دڵ دەچێنن، شەڕانگێزن، بەڵێ شەڕانگێزن بۆ مانەوەی بۆنی تەڕی باران، بۆ مانەوەی مرۆڤی گەشتیار لەسەر مانگ؛ جه‌نگاوه‌ره‌کان بۆ نه‌هێشتنی پیربوونی زه‌وی ده‌چنه‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ.''

بڵاوکراوەکانی نووسیار لە کۆتایی ساڵی 2018 دامەزراوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار