ڕۆمانی ئه‌وکچه‌ی له‌ده‌ست داعش هه‌ڵهات  بڵاوکرایه‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش




هانه‌ شاخى
"ئه‌وکچه‌ی له‌ده‌ست داعش هه‌ڵهات"  نوێترین کارى وه‌رگرگێڕ (زانا خێڵانی)ه‌و ئێستا له‌ کتێب فرۆشیه‌کان ده‌ستده‌که‌وێت. ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌نوسینى (ئه‌ندریاسى هۆفمان)ه‌. 
وه‌رگێڕ ده‌رباره‌ى کاره‌که‌ى بۆ هاوڵاتى ووتى: ڕۆمانه‌که‌ گێڕانه‌وه‌ى چیرۆکی کچه‌ کوردێکی یه‌زیده‌یه‌، که‌له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ ده‌ڕفێنرێت و بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێک له‌ ژێرده‌ستیان ده‌بێت.
دوای سوکایه‌تی و ده‌ستدرێژی کردنه‌ سه‌ری له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌، چه‌ند جارێک هه‌وڵی خۆ ڕزگار کردنی ده‌دات، به‌ڵام بێ سه‌رئه‌نجام ده‌بێت، تا له‌ کۆتایدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، هه‌ڵبێت له‌ده‌ست داعش و چه‌ند کچه‌ یه‌زیدیه‌کی دیکه‌ له‌گه‌ڵ خۆی ئازاد ده‌کات. 
ئه‌سته‌مه‌ مرۆڤ ئامانجێکی به‌رزی هه‌بێت و به‌دی نه‌یه‌ت، مرۆڤ کائینێکی هێنده‌ به‌هێزه‌، له‌سه‌خترین دۆخه‌کاندا گه‌ر ئومێد له‌ده‌ست نه‌دا ده‌توانێت، ئامانجه‌که‌ی به‌دیبێنێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئامانجه‌ خه‌ونی ئازادی بێت، گه‌ر ئه‌و زیندانه‌ش زیندانی داعش بێت...
پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که‌ گه‌رچی چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانی مرۆڤ توشی شۆک ده‌کات، به‌ڵام هیچ کات خه‌ونی ئازادی بوون له‌بیر ناکات، له‌گه‌ڵ هه‌ر شه‌لاقێکدا خه‌ونه‌که‌ی گه‌وره‌تر ده‌کات، هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک بۆی ده‌بێته‌ چه‌کێک، هه‌ر سه‌کاییه‌تییه‌ک ده‌بێته‌ ڕقێکی پیرۆز، تا سه‌ر ئه‌نجام بوێری ده‌یگه‌یه‌نێته‌ ئامانجی خۆی، گه‌رچی به‌ربه‌سته‌کان سه‌خت و پۆڵاینن...

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار