فەڕۆخ نێعمەتپوور دوو بەرهەمی نوێ بڵاوده‌کاته‌وه‌

ئه‌و دوو به‌رهه‌مه‌ پێکهاتووه‌ له‌ رۆمانێک بە ناوی 'خەیاڵاتی بێهوودە' و کۆمەڵە چیرۆکێک بە ناوی 'دەستەکلیل'

6 ساڵ لەمەوپێش



له‌ نوێترینکاریدا نووسه‌ر (فەڕۆخ نێعمەتپوور) دوو به‌رهه‌مى نوێى خۆى بڵاوکرده‌وه‌. به‌رهه‌مه‌کان پێکهاتوون له‌ رۆمانێک بە ناوی 'خەیاڵاتی بێهوودە' و کۆمەڵە چیرۆکێک بە ناوی 'دەستەکلیل' ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ له‌لایان ناوه‌ندى (بانه‌) چاپکراون. ڕۆمانه‌که‌ (١١٨)لاپەڕەیە و کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکه‌که‌ "دەستەکلیل" پێکهاتووه‌ له‌ (١٢٠)لاپه‌ڕه‌. که‌ کۆمەڵە چیرۆکەکە لە ١٢ چیرۆکی کوردی و سێ چیرۆکی فارسی پێکهاتووە. رۆمانەکەش بەسەرهاتی بنەماڵەیەکی گەورەیە کە یەکێک لە کووڕەکانی کە باوکی کەسی گێڕەرەوەیە ون دەبێ و ناتوانن پێ و نیشانی بدۆزنەوە بەم بیانووەوە رۆمانەکە هەوڵدەدا ئاوڕبداتەوە له‌و کێشه‌یه‌و زۆر کێشەی تر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار