شیعرێکی ڕۆزە ئاوسلێندەر
6 ساڵ لەمەوپێش
لە ئەڵمانییەوە: یاسین بانیخێڵانی
هاوڕێ ئازیزەکەم،
قسە بکە
دەزانم، تۆ دەتوانیت
جادوو بکەیت
لە جیهان یەک وشە درووست بکەیت
وشەکەی تۆ
هەموو جیهانە
****
من کێم؟
کاتێک نائومێد دەبم،
دەنووسم،
من دڵخۆشم
کاتێک لەخۆما شیعر دەنووسم
من کێم
ئەگەر نەنووسم
****
نیشتیمانی باوکمیان* کوشت
لەناو ئاگردا ناشتیان
ئێستا من لە نیشتیمانی دایکمدا دەژیم، کە
وشەیە
*- لە زمانی ئەڵمانیدا بە نیشتیمان دەڵێن: نیشتیمانی باوکVaterland
****
من دەمێکە ونبووم
هێشتا بەردەوام
لەناو ژوورێکی ونبوودا
وەک مناڵێکی گەمژە
گەمە لەگەڵ
وشەکاندا دەکەم
****
بابهتی پهیوهندیدار