لە خەیاڵەوە بۆ خۆڵ
6 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڕێ توانا
ھێندێک کتێب بەجارێک خوێندنەوە لێت ڕازی نابن ھێندێک کتێب ھەن جارێکیش بۆ خوێندنەوە نابن، من ساڵێک پێش ئێستا جارێک ئەم کتێبەم خوێندەوە لەماوەیە جارێکی تر وەک بڵێی بانگم بکات!
دیسان خوێندمەوە ئەوە لەبەر ئەوەنا کتێبێکی قۆڵ و شفرە دارە نا بەڵکو ئەم کتێبە دایالۆگێکەو دوای توشی جۆرێک لە مەنەلۆگت دە کات، ئەم کتێبە زیاتر لەسەبەتێک میوە دەچێت کەچەندین میوەی تیایە، تۆ حەزی ئاوازت لەکامەیانە ھەڵی بژێرە، ڕاستی من کاتێک ئەم کتێبەم خوێندەوە جۆرێک لە خەم دایگرتمو تۆش جۆرێک لە
مەنەلۆگ بووم، چەندین پرسیارم لەخۆمکرد کە زانینم بایی وڵام دانەوەیان نەبوو ! دیقەتم داو گوتم خۆش بخاتە لە فەزای پشکنین و گەڕان و وەرگێرانی ئێمە دا دوو دێڕی کافکاو پۆشکین و جۆڕج ئۆروێل نەماوە نەکوردێندرا بێت ، شکور ئێستا دوو دێڕە شیعریی
ئەدۆنیس و مەحمود دەروێش و نزار قەبانی محمد ماغوت نەماوە
وەرنەگێردرا بێت ، بەڵام لەبەد بەختی بێت ، یان کەمەتر خەمی ئێمە، زیاتر لە ھەژدە ھەزار ( شیعر و غەزل و بەیت ) ، ی مەستورەی ئەردەلانی نە دۆز ڕاوتەوەو بەنادیاری ماوتەوە مەستورەیەک کە مورئەیخی مێژوی
میرانی ئەردەلان و لێکدەرەوەی فیقھی ئیسلامی کە تاکو ئێستا کام فێمنیستی کوردە ناتوانێت وەسفی ڕەگەزی بەرانبەر بکات، ئینجاخەفەت و کەمتەر خەمیەکە، گەورەترە چەندان شاعێری تری کورد شیعریان ونکراوە!
دەی ئاخر چۆن خەفت و خەم دات نەگرێت کە تاکو ئێستا دنیایی سیاسی ئێمە ئەسیری ئەو وسفەی حاجی قادری کۆی بێت کاتێک ئەڵێت،
(یەکێ لەملاوە ڕوودەکاتە عەجەم
دوو لاو لاوە دەبنە دووژمنی ھەم
دوو ھەزار ژن فەساد کرا لەملا
بوونە قاتیل ئەوانی تر لەولا . )
ئاخر چۆن نائومێدی بەدبینی دات نەگرێت کاتێک مەلا و عەلامەی گەورەی کورد مەلای گەوەری کۆیە زیاتر لەسەدەیەک پێش ئێستا
ڕەش بینی دای دەگرێت و ئەڵێت.
(مەحاڵە کاکی خۆم تەشکیلی دەوڵەت )
دەی ئێمە ھێشتا دیلی وبەدبینی بەری نەداوین لەوساوە تا ئێستا دەیان دەوڵەت، تەشکیل و تەرتیب کراو ئەفسوس کەچی ئێمە ھێشتا لەو وەسفی مەلای گەورەدا نەکەوتین!
ئاخر چۆن خەم و داخ دات نەگرێت تۆ کاتێک (لەخەومای) جەمیل سائیب دەخوێنیتەوە دوای نزیک بەسەدەیەک، قەڵەمێک لەسەر
خەیاڵێک خەڵاتانی خوێن دەکرێت، ئەوەڕێک ڕیوایەتەکەی مارکس
لە ھەنبەر مێژوو و خۆ دووبارەکردنەوەدا تەحقیق دەبێت، جەمیل سائیب بەخەونێکی بچرو تەواونەکراو تەعبیر لە فەرمان ڕەواکانی ئاوسا خۆی دکات، سەردەشت عوسمانیش بەخەیاڵکردن نیازمەندە کە تەعبیر لەو جێکەوتە چیانیەیی ئێستای خۆی بکات، دەی ئاخر ئێوە دیقەت بدەن تاکو ئێستاش (موکیل ) نیمایندەیەکی وەک محمد ئەمین زەگی بەگ ھەس کە زۆر جەریئانەو جسورانە دەبێژێت (ئەوەی حسابی پاکە لەمحاسبە بێ باکە ) ئەو کەڵەپیاوە کتێب دەنوێست لەژێر ناوی (محاسەبەی نیابات ئاخر ئەمین زەگی بەگ ھەر موکیل نەبوو ئەو مێژوو نوس و ڕوناکبیرێکی گەورەی گەلەکەشی بوو، دەی تاکو ئێستا نمایندەیەکی وا گەوڕە ھەڵکەوتوە؟
ئاخر تاکو ئێستا پەروەردەکارێکی وەک نەجمەدینی مەلا لەو سەر دەمی یەک لەشکر دکتۆرا و ماستەر نامە زانکۆ کۆلێجی شوشەیی و پآ لە تەکنیک و تەکنەلۆجی ھەس ھێشتا ھێندەی کەشتی نوح
خەمی زانین و مەعریفەیان ھەڵنەگرتووە، ناتوانم تەقیمی کتێب بکەم و یان لێی نازانم بێم ڕانانێک بۆ کتێب بکەم ئەوە نەبێت من تەنھا خوێنەرم و وەک خوێنەر بانگ ھێشتی خوێندنەوەی کتێبێکتان دەکەم، جا تۆ ئەگەر شاعێری و ئەگەر سیاسی و ئەگەر حقوقی و ئەگەر سوفی و ئەگەر ئەھلی فیکر و وشەی ئەوا ئیسڕافێکم نەکردووە کە بڵێم لە خەیاڵەوە بۆ خۆڵ دەفرێکە پڕە، لەھەموو ئەو شتانەیی ئارەزووتە، ماوەتەوە بڵێم دەستی کاک کامەران سوبحان دەکوشم و ھێز لە ھزیان کە وا بەزمانێکی چێژدار و پاراو بەزمانێک کە ڕات ناگرێت و ڕات ناکێشێتە بۆ سەر فەر ھەنگ تا بێی دەقەکەیانیی پێبخوێنیتەوە ،خۆزیە ژمارەیی کامەرانەکان زۆر بایە بەخاتری ئەوەی ڕوحی ئەدیب و منەوەرانی کورد کامەران نەدەبوو ، خۆزیە
لەو جۆرە کتێبانە زۆر دەبوو کتێبک کە بیۆگرافیای تەنھا کەڵەپیاوە کانی کورد نیە بەڵکو تێگیشتنە لە ئایدیاکانیان.