ڕامان له بهرامبهر بوون و سروشتدا خوێندنهوهیهک بۆ شیعری (وهک چۆلهکهیهکى شین له ئایندهدا بهجێماوم)
5 ساڵ لەمەوپێش
جهمال نوری
خوێندنەوەی دەق هەڵگری جۆرێک لە کارکردنە بە مانا (بارت )یەکەی،جودا لە کارەکانی تر، بەو مانایەی خوێندنەوە لەناو سیاقی خۆیدا لەگەڵ ماناکان وشیکردنەوەکاندا دەکەوێتە گومان و پرسیارکردنەوە، تا سەر ئەنجام شرۆڤەیەک لە هەڵێنجاوی دەقەکە دێتە بەرهەم، کە بەسانایی ئەو دەرگایانه دەکاتەوە کە نوسەر لەزمانی شیعرەوە لە ژیان دەڕوانێت ڕامانی نوسەر بەپرس و گومانەکانی ڕەخنەگر دەخاتە سەر کەڵکەڵەی ماناکان بە پێی قوتابخانە ئاکادیمی و فکرییەکان. ئەگەر ئاوڕێک لە (هانس گادامیر) بدەینەوە ئەوا بۆمان دەردەکەوێت، کە شەڕی هەرە گرنگی دیاردەگەراکان و پێکهاتەگەراکان. لەسەر خودی ماناکانی دەرەوەی دەق و ناوەوەی دەقە..
نوسەری دەق، بە ڕۆحێکی پڕ لە زامەوە کەتەواوی پڕە لە برین، هەست بە بەوە ناکات برینەکانی بوبێتە هۆکار گەلێک لە لادانی لە ڕیتمی ئاسایی ژیانی ڕۆژانەی، بەڵکو ئەوەی لەڕێگای برینەکانیەوە نوسەری دووچاری ژانێکی گەورە کردۆتەوە، ژانی دۆزینەوەی شوناسی خود، برینەکانی نوسەر، خۆڕسک نین ،بەڵکو دەرئەنجامی مێژوویەکن کەنوسەر لەو سیاقە مێڕژوویەدا غایب بوە لە کامڵ بوون و بەرکەوتنی لەگەڵ کارەکتەرەکانی ئەو مێژوە ی پێش خۆی، کەوەک نەریتێک، وەک هەڵگری واریسی جورێک لە وخوو ڕەوشتە ی ناو بازەی خێزان، بۆ ئەوی نوسەر دەگوازرێتەوە، لێرەدا بەڕوونی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات و دەڵێت:
باشبوو نەمردم
هاتنە قسە ئەو برینانەى بەدەستى ئێوە
لەسەر گیانم ڕووێنراون و
شاهیدن بەسەر خراپی ئەم ڕۆژانەمەوە
نوسەر، لەبەرامبەر ئەو برینانەی لەیەک کاتدا چێژێ پێ دەبەخشێ و دەبێتە سەرچاوەی ژانگرتنی لەنوسینەوەی هەستەباڵاکانی، لە ڕوبەروبونەوەی بۆ موخاتەبەکردنی عەقڵی لەبەرامبەر پرسارو گومانەکانی، ئاماژەی بە برینەکانی خۆی دەکات، ئەم پارادۆکسە لە ڕامانی نوسەر بۆ چۆنێتی برینەکانی کەلەسیاقی مێژوویەکی پێشووتردا سەریان هەڵداوە، ئێستا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات، دەڵێ ئەمێستا دڵنیام لەو ڕاستیانە برینەکانم ئەگەرچی لەدەرەوەی ئیرادەی خۆمن، بەڵام نەبۆتە کێشە، بەڵکو برینەکانم ژانێکی گەورەن لە بیرو هزرو ڕامانمدا ،لە سروشتی ژیانی و دەڵێ دەبێ ڕێز لە برینەکان بگرین، چون برینەکان گەنجینەتانن، مرۆڤی خاوەن برین شۆێنیان بەرزایەکانە، موخاتەبەکردنی شاعیر، بۆ هاوشێوەکانی خۆی ،بۆ نوخبەیەک لەوانەی هەست بە بونی برینەکانیان ناکەن،هەستکردن بە برینەکان لای نوسەر ،دەتوانین لەچەمکی سادیەت و ماسۆشیەتەوە چەند کۆدێکی پشتی دەقمان چنگ کەوێت بۆ خۆێندنەوەی دەق.
کاتێک شاعیر دەڵێت
من هاتووم پێتان بلێم/ ڕێزی برینی خۆتان بگرن/،برینەکانتان گەنجینەتانن/مرۆڤە بریندارەکان شوێنیان بەرزایەکانە/،لەبرینەکانتانەوە سەیری دونیا بکەن،/ کەتوانیتان ئەوە بکەن،/خەم بۆشادی ناخۆن کەنیتانە،/ بڕۆن سەیری دەرگاکانتان بکەن، دڵۆپە خۆێنی شینی منە ڕەنگی کردون /،ئێستا تاقتم نیە بۆتانی باس بکەم
زۆربەی ڕۆحانیەکان ماسۆشی بوون وەک ئەوەی سادی بن. کاتێک سوقرات پەرداخە ژەهرەکە دەخواتەوە دەڵێ دەتوانم ستەم چێژبم، بەڵام ناتوانم ستەم کاربم، ئەمە پێمان دەڵێ ئەندێشەمەندان و ئەهلی فکر دەتوانن ماسۆشی بن، بەڵام ناتوانن سادی بن
لەبەر ئەوەی ئەهلی دڵ ناتوانن سروشتێکی بەد ویژدان، بەد ئەخلاق، بەد خووییانەیان هەبێت و بە رۆحێکی دەغەزارەوە خوازیاری ژیانێکی پاکیزە بن!
مەحوی دەفەرموێ:
" کە رۆحم تێگەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی دەرچوو٠٠ عاشق کە دی بێزارە یاری؛ دەبێ بێ بڕۆ بڕوا" " شاعر پەشێوحاڵانە بە دەست برین و ژانەکانیەوە هانا بۆ فریادرەسێک دەبات و بێ هیچ دڵەڕاوکێ یەک دەڵێت..
مچوڕکەیەکى کۆدائین لە گیانمدایە و
دەمەوێت بۆ هەمیشە تێمدابێت
دەچمە سەر پەڵەیەک هەور و
خەون بە ڕۆژانێکەوە دەبینم
کە منیش باسی دونیام دەکرد
شاعیر، کاتێک ئاماژە بۆ ئەو چێژبەخشینەی دەکا لە یەکێک لەومادانەی هۆشبەر بەناوی
(کۆدائین)، پەنای بۆ دەبات و موچڕکێک هاوشێوەی ئەو موچڕکەیەی کۆداین دەیبەخشێتە بەکاربەری، موچڕکی کۆداین شێوەیەکە لەو نەشئەیەی بەکار بەر دەخاتەوە ناو قوڵایی خودگەرایی و وردتر لەمسی برینەکانی خۆیی پێ بکات و ببێتە فاکتەری ژانێکی گەورەی خود ،،خودێکی بوێر، کا لەسەرەوە چوون و قوڵایی چوون و ئافەریدەکانی خۆیی جوداناکرێتەوە، شاعیر لەڕێگای ئەو فریاد ڕەسەی پێی دەڵێ(کۆدائین)، لە شیعردا ئەوانەی مادەی هۆشبەریان بەکارهێناوە و تەوزیفیان کردوە لەپەنجەی دەست تێپەڕناکەن، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دژی عەقڵی باو و سەردەم بیریان کردۆتەوە، نەچونەتەژێر باری عەقڵی باوی کۆمەڵگا، بەڵکو فەلسەفەی گومانخوازی و تێکشکاندنی دەقە باوەکانیان توڕ هەڵداوە،لای عەقڵی باویش بونەتە جێگای پرسیارو لەخانەی لامونتەمی یدا سەیر کراون. (کۆدائێن) " ئەو ماددەیەی لای شاعیر چۆنێتیەک ی" ئەم فریاد ڕەسە ،دەبێتە هۆیەکی پۆزەتیڤ بۆ ناسینی کۆشش و هەڵبژاردنە پڕ لەهێوریی و پڕ ڵە مەغزاکانی شاعیر کە پێوەی بناسرێتەوە
چیەتییەک."..کە موچڕکێکی کێماسی دەبەخشێتە "کۆدائین" ڵای شاعیر ویستەڕێیە، دەدا بە ئاگایی و هەستەکانی خۆی.. تا ناوەوەی خۆی رێک بخات و قایل بکات.
چون پێیوایە(مرۆڤ تەنها ئەو کاتە بەشێوەیەکی راستی مۆڕاڵی دەژی، کە بتوانێت لە هەموو جۆرە فریوێکی دەرەکی تەواو سەربەست بێت)
شاعیر، بەردەوامە لە و موخاتەبەیە و دەڵێت"
مچوڕکەیەکى کۆدائین لە گیانمدایە و
دەمەوێت بۆ هەمیشە تێمدابێت
دەچمە سەر پەڵەیەک هەور و
خەون بە ڕۆژانێکەوە دەبینم
کە منیش باسی دونیام دەکرد
لەو حاڵەتە نەشئەیەی شاعیردا، کەدەیشوبهێنێ بە (موچرکێکی کۆدائینی) ،کە بەردەوام لەگیانیدایە، ئەم ووزە شاراوەیەی ناخی شاعیر کە چێژێ پێدەبەخشێت، بەڵام ئەو دەیەوێ تەنها ئەوحاڵەتەی هەیەتی تەوزیفی بکات، حاڵەتێک دەکرێت بۆ ئەوی نوسەر جورێک بێت لە درکپێکردنی بە حاڵەتێک، لای دەوروبەرەکەیەوە درکیان پێنەکردبێ، بۆیە خوازیاری ئەوەیه وەک هەور بارانی ئەو نەشئەبەخشیە ببارانێ و لەوێوە سەیری دنیای پێ بکات،، واتە بەچەشنی پەیام بەرێک لە ویستگەی کامڵبوونی ژیانیدا نهێنی بوون و سروشت بدرکێنێ و سیحری پابەندبوونی خەڵک بە ژیانێکی خۆش نودی، یا بەهەشت ئاسا بڕەوێنێتەوە بۆیان و ڕوبەڕوی بەربپرسیارێتی ژیانەیان بکاتەوە وەک ئەوەی لەهزر و هۆشمەندی تاکێکی هوشیاردا وێنایکردوە، نەک وەک ئەوەی لەدەرەوەی عەقڵ و هۆشمەندیانەوە بۆیان وێنا دەکرێت. لێردا ئاماژەی بەم حاڵەتە کردوە.;کاتێک شاعیر دەڵێت "
بۆ خۆشیی مەگەڕێن لە هیچ کوێ نییە//بەهەشتیش تەنیا وشەیەکە بە هەموو زمانەکان دەنووسرێت و دەگوترێت//خوداش دوورە //خودا زۆر زۆر دوورە
شاعیر،بەجورێک موخاتەبەی خود دەکات، لەو موخاتەبەیەوە دەیەوێت حەقیقەتێک بدرکێنێ، واتە دەیەوێ پێچەوانەی نەریتی باو بجوڵێتەوەو بەر لەهەموو شتێک عەقڵ و عەقڵگەرایی دەکاتە پێوەری دۆزینەوەی شوناسی خود و سروشتێتی بوون، و ڕۆڵی ئەو بوونە لە ناو سروشتی موڕاڵی ژیاندا،ئەو پێی وایە بۆ په نابردنە بەر خودا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانتان، ئەوا بەتەنگەوەهاتنی خودا بۆ کەسی داواکار ، مەودای نێوانیان زۆر زۆر دورە، بەڵکو ئەوەی بیەوێ لەم ڕێگایەوە چارەسەری گرفت و کێشەکانی بکات، ئەوا پێویست ناکات لە بیری دورو نزیکی خوداکەیدا بێت لەبیری خۆشکردنی دڵیدابێت بەو بەهەشتەی کە بەهەموو زمانەکان دەنوسرێت، بەڵکو خودا لەناو قوڵایی ناخی خودی خۆتایه، ئەو بەهەشتەشی تەمەنایی بۆ دەکرێت لەوێناو نەخشاندنی هەستە باڵاکانی خۆتدا بەدی دە.کرێت .
شاعیر بەوردی گوزارشت ڵە و حاڵەتە ی مرۆڤ دەکات،چۆن دووچار تەنایی و دڵەڕاوکێ و پەنابردن دەبێت
بەوەدا بزانن کە مرۆڤ تەنیایی خواردوویەتى/
/تەنیایی سواری مرۆڤ بووە//تەنیایی ئاژدادى مرۆڤى گاوە.//شادییەکانتان بشارنەوە/
/ڕۆژگارێک تێکەوتووین شادییمان خەڵکى توڕە دەکات//برینەکانتان نمایش بکەن/
/بۆ ئەوەى خەڵکى دەست بەسەرتاندا بهێنن و /
/دڵسۆزانە خوێ بە برینەکانتاندا بکەن/
/ئەمەیە مرۆڤى ئەم ڕۆژگارە/
واتە مرۆڤ توشی دوو جۆر لە ماندوویی بۆتەوە:
یەکەم; "ماندوبونی جەستەیی،" بریتییە لە هیلاکبوون لەڕووی جەستەییەوە لەئاکامی کار و ئیشکردنێکی لەڕادەبەدەر .
دووەم ماندوبون (لەڕووی ڕۆحییەوە) ئەمەش بریتییە لەهەموو ئەو فشارانەی لەلایەن ئەوانیترەوە وەکو فاکتۆرێکی دەروونی دەخرێنە سەر دیوی ناوەوەی مرۆڤ و لەئەنجامدا لەڕووی سایکۆلۆژییەوە وەکو خەمۆکێ و دڵەڕاوکێ و ترس و فۆبیا و ڕەشبینی و هاوشێوەکانی دەستنیشان دەکرێن
ماندوویی ئیتر وەک دۆخێکی وجودی پرسیار لە مانای بوون و ڕەسەنێتی بوون دەکات، وەک هایدێگەر ئەوەمان دەهێنێتەوە بیر کەوا ئێمە بوونمان لەیادکردووە.، وەک نیتچە چەکوشێکمان دەداتە دەست بۆ تێکشکاندنی مۆرالی کۆیلەیەتی. وەک فوکۆ بیرمان دەهێنێتەوە چیتر بایەخ بە خود بدەین.
پێش مۆدێرنە سۆفیزم بەو ئەرکە هەستاوە بیناکردنێکی ڕۆحی و فەلسەفییانەی دۆزیوەتەوە بۆ دەرچوون لە ماندوێتیی بە دەست ژیانەوە و بە دەست سیستەمەوە وەک جۆرێک لە ئازارشکێنی ڕۆحی، چونکە چاوەڕوانی سەفەرکردن بۆ بەهەشت بەشێک نەبووە لە چارەسەر ئەوەی پێی ئەوترێت بەهەشت لە ئاینە ئاسمانییەکاندا ئەشێت وەک وچانگە و ئیسراحاتخانەیەکی هەمیشەیی سەیری بکەین کە مرۆڤ بۆ دەرچوون لە ماندوێتی بە دەست بیرۆکەی مردن و سەختی و نەهامەتی ژیانەوە وێنای کردووە.
شاعیر دەڵێت ئەگەر زانیاریت لەبارەی شێواندنی ژیانەوە زانیاریت نیە ئەوا ئەم شیعرە مەخۆێنەوە،
واتە زانیاری لەبارەی شێواندنی ژیانەوە، مەبەستی ڵە هوشیاری تاکە لە سروشت و بون و دەوربەری، بەواتا گەر تاکێک نەتوانێ لەڕێگای عەقڵانێتەوە شوناسی خۆی بدۆزێتەوە ئەوا پێویست ناکات ئەم شیعرە بخۆێنێتەوە کەتەواوی شیعرەکە لەدەرگای پرسیارە جەوهەریەکانی بوون ددات ؟
ئەوەی نەیتوانیبێ دەقەکان بخاتە ژێر پرسیارەوە تێک و پێکی بشکێنێت و لە پیرۆزڕاگرتنی قوتاری نەبوبێ ئەوا چاکتر وایە واز لەتەواوکردنی شیعره کە بهێنێت کە کۆی هەموو ئەمانەی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.
/دەستت لەسەر پارچەیەک سەهۆڵ دابینێ و/
/بیر لە چیا سەهۆڵینەکان بکەرەوە//دەست بخەرە ناو جامێک ئاو و //بیر لە قوڵپدانى کانى بکەرەوە/
/دەستت بخەرە سەر ڕووى گەڵایەک و//بیر لە باغەکان بکەرەوە//دەستت بخەرە سەر مێزێکى تەختە
شاعیر پریار لەوەدەکات هەرکاتێک دەستت خستە ناو جامێک ئاوەوە لەسەرچاوەی ئاوەکە بڕوانە، واتە هەرکاتێک ئه وەی لەژیاندا بەری دەکەویت، یا بۆتە نەریتێک و بۆتە بڕوای زۆرینە ی خەڵک، نابێ بکەویتە ژیر کاریگەری ئەوەی کە سەپێنراوە بەسەرتا، بەڵکو دەبێت لەڕێگای تێگەیشتن و شیکردنەوە عەقڵانیەتەوە کۆی ئەوانە بخەیتە ژێر پرسیارەوە، گومانخۆازی دەگەیەنێتە ڕاستی یەکی بەڵگە نەویست .