داستان به‌رزان: کتێبێکى نوێی شیعری بڵاو دەکاتەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هانە شاخی
(له نه‌خۆشییه‌ک ده‌ترسم نامه‌وێت ناوى له‌م کتێبه‌دا هه‌بێت) ناوى کتێبێکى نوێی شیعری (داستان به‌رزان)ه که له قه‌باره‌یه‌کى مامناوه‌ندایه و له ده تێکستى شیعریی پێکهاتووه، که هه‌وڵێکى دیکه‌ى ئه‌م شاعیره‌یه بۆ ڕوانین له دونیا، له په‌نجه‌ره‌یه‌کی نوێوه، به‌تایبه‌ت وه‌ک له کاره‌کانى دیکه‌ى (داستان)دا هه‌بووه مامه‌ڵه‌یه‌کى شاعیرانه له‌گه‌ڵ دونیاى نوێ و به‌کاربردنى زمانێکى په‌تى و گوزارشتى په‌تى له فۆرم و ته‌کنیکێکى شیعرییدا.
هاوکات له هه‌مان کتێب‌دا توێژینه‌وه‌یه‌کى نووسه‌ر (پێشڕه‌و عه‌بدوڵڵا)هه‌یه ده‌رباره‌ى ئه‌زموونى شیعری (داستان به‌رزان) به گشتى و ئه‌م تێکستانه‌ى نێو ئه‌م کتێبه‌ى به‌تایبه‌تى، که نووسه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه جیاواز له زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى قسه‌یان له‌سه‌ر شیعری نه‌وه‌ى نوێ و شیعری داستان به تایبه‌تی کردووه توانیوویه‌تى دیدگایه‌کى نوێ بخاته‌کار بۆ دۆزینه‌وه‌ى کۆد و ته‌لیسمه‌کانى ناوى شیعری داستان و هاوکات تایبه‌تمه‌ندى شیعری ئه‌م شاعیره‌مان زۆر به وردى له شاعیرانى پێش خۆی و هاونه‌وه‌ى خۆی بۆ ده‌ستنیشان ده‌کات، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێکى باشه بۆ خوێنه‌ر که قوڵتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شیعره‌کانى ناو ئه‌م کتێبه‌دا بکات.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ر تێکستێکى شیعریدا هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د ناکام) کاری تابلۆیه‌کى تایبه‌ت به‌و تێکسته نه‌خشاندووه و له‌گه‌ڵ تێکسته‌که‌دا چاپ بووه، دیزاینه‌ر (محه‌مه‌د زاری)یش کاری نه‌خشه‌سازى به‌رگ و ناوه‌ڕۆکى بۆ ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسه داستان خاوه‌نى چوار چاپکراوى شیعریی و یادداشتهڕۆمانێکه، جگه له چه‌ند کارێکى له بواری تیۆر و پراکتیکى شانۆدا. شایه‌نى باسه ئه‌م کتێبه ڕۆژى پێنج شه‌ممه 18/7/2019 له (ناوه‌ندى ڕه‌هه‌ند) له مه‌ڕاسیمێکدا بڵاوده‌کرێته‌وه