ناوچەی ئارام؛ ئارامیی بۆ کێ دێنێت؟
ناوچه‌ی ئارام زۆر له پڕۆژه‌ی «هێڵی سه‌وز»ی عێراق ئه‌چێت له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس کاتێک بارزانی تورکیای تووڕەکرد
5 ساڵ لەمەوپێش
رێباز مەجید
هه‌وڵه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ نه‌هێشتنی بارگرژییه‌کانی نێوان تورکیا و کوردانی سووریا به‌رده‌وامی هه‌یه و دوێنێ شه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رکرده‌کانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)، ژه‌نڕاڵی ئه‌مه‌ریکی له هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان، نیکۆلاس پۆت باسی له‌وه کرد «به‌رده‌وام ئه‌بین له پشتگیری‌کردن و ڕاهێنانی هه‌سه‌ده.
پڕۆژه‌ی «ناوچه‌ی ئارام» و گفتوگۆکانی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا زۆر له «هێڵی سه‌وز»ی عێراق ئه‌چن له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی ٢٠٠٣. ئه‌و کات مه‌سعود بارزانی له لێدوانێکیدا وتی «که‌رکووک پایته‌ختی کوردستانه« ئەوه‌ش حکومه‌تی تورکیای تووڕه‌کرد لەکاتێکدا ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکی درووستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی رووخاوی عێراق بوو.
وردەکاری ناوچەی ئارام بەجۆرێکە کە هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر پرسی ئاسایشی سنوور له‌گه‌ڵ تورکیادا ڕێککه‌وتوون و هیچ له‌شکرکێشییه‌کی تورکیا له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریادا ڕوونادات.» ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا (CENTCOM) چه‌ند وێنه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه که یه‌په‌گه له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی سنوور ده‌کشێنه‌وه و سه‌نگه‌ره‌کانیان لاده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ناوهێنانی پرۆسه‌که به «میکانیزمی ئاشتی» و نه‌بوونی زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه.
درووست‌کردنی «ناوچه‌ی ئارام» به‌و مه‌به‌سته‌یه که گرژی نێوان تورکیا و هێزه کوردییه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان بوه‌ستێنێت، له کاتێکدا تورکیا هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به ڕێکخراوێکی «تیرۆریستی» ئه‌ناسێنێت و بەو بیانووەشەوە نەوەستاوە چەندن جار تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردوەو لە پەلامارێکی سەربازیشدا کە لە ٢٠ی کانوونی دوەمی ٢٠١٨‌دا دەستیپێکرد دوای زیاتر لە دوو مانگ لە ٢٥ ئازاری هەمان سالدا توانی دەست بوسەر شارەکەدا بگرێت، ئەوەش بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکانو هێزە سوریەکانی نزیک لە تورکیا.
له به‌رامبه‌ریشدا یه‌په‌گه به نزیکیی له پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه ئه‌ناسرێت، پارتێک بۆ ماوه‌ی ٣٠ ساڵه له جه‌نگێکی پارتیزانیدایه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا. ئه‌مه‌ریکا که تورکیا هاوپه‌یمانی ناتۆیهتی و یه‌په‌گه‌ش سه‌ره‌کیترین هاوبه‌شیه‌تی له سووریادا و هه‌زاران بارهه‌ڵگری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی پێگه‌یاندووه، له ڕێی درووست‌کردنی «ناوچه‌ی ئارام»ه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌که‌ی بپارێزێت.
کورده‌کانی سووریا به‌رده‌وام داوای پاراستنێکی نێوده‌وڵه‌تی یان ناوچه‌یه‌کی دژه فڕینیان کردووه. ئەوەش به مه‌به‌ستی پاراستنیان له هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا. لەبەرامبەردا ئەنقەرە داوای ناوچەی ئارامی دەکرد، ئەوەش به مه‌به‌ستی نه‌هێشتن یان دوورخستنه‌وه‌ی یه‌په‌گه له سنووره‌کانی، کە ئەو وەکو مەترسی بۆسەر خۆی سەیری دەکات.
پاش چڕکردنەوەی هەرەشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ ئەنجامانی لەشرکێشی لەو ناوچەیە، دواجار بە نێوەندیگیری ئەمریکا پروسکی شەڕەکە دورخرایەوەو تورکیاش ئەو «ناوچه‌ی ئارام»ەی قبولکرد کە خواستی ئەمریکای لەسەر بوو، بەوەش تورکیا ناتواێت بەبی ئەمریکا هیچ هەنگاویکی سەربازی لە ناوچەکە بگرێتە بەر دژ بە رۆژئاوای کوردستان. ئەگەرچی پیش‌تر تورکیا له‌ڕێی لێدوانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی به‌رپرسه باڵاکانییهوه، ئه‌یویست دۆخێکی دی فاکتۆ درووستبکات که «ناوچه‌ی ئارام» ڕاده‌ستی هێزی سه‌ربازی تورکیا بکرێت که به‌لای یه‌په‌گه‌وه شتێکی قبوڵنهکراوبوو.
له حکومه‌تی تورکیادا جۆره دابه‌شبوونێک هه‌بوو له‌مه‌ڕ پرسی «ناوچه‌ی ئارام». بۆچوونی یه‌که‌م پێیان وابوو که پێویسته به زوویی ئه‌م ناوچه‌یه درووستبکرێت و تورکیا له هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه کوردییه‌کان بپارێزرێت. بۆچوونی دووه‌م پێی وابوو که ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژییه و جۆره داننانێکه به کیانی ڕۆژئاوا له باکووری سووریا. ئه‌مه بڕیارێکی قورس بوو له به‌رده‌م حکومه‌تی تورکیادا.
له به‌یاننامه‌که‌ی ٧ی ئه‌م مانگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کانی شاندی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر «ناوچه‌ی ئارام»، هیچ ورده‌کارییه‌ک نه‌بوو له‌سه‌ر فراوانی و ئیداره‌ی ناوچه‌که و له سێ خاڵی لاستیکی پێکهاتبوون که ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی ئاسایشی تورکیا له‌به‌رچاوبگرێت، ژوورێکی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش درووستبکرێت و «ناوچه‌ی ئارام» ببێته ده‌روازه‌یه‌کی ئاشتی و هه‌موو هه‌وڵێک بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاکی خۆیان. له باره‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌وه، سێ خاڵ هه‌یه که ئه‌کرێت یارییه‌که به‌ته‌واوی بگۆڕێت له سوودی یه‌کێک له لایه‌نه‌کاندا.
یه‌که‌م، قه‌باره‌ی «ناوچه‌ی ئارام» چه‌نێک ئه‌بێت؟ ئایا شاره‌کانی ڕۆژئاوا ئه‌گرێته‌وه؟ ئایا شۆڕ ئه‌بێته‌وه بۆ باشوور تاکو ڕێگای خێرای M4 ؟ دووه‌م، ئایا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه کێ کۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌کات؟ کێ کۆنترۆڵی ئاسمانه‌که‌ی ئه‌کات؟ کێ ئیداره‌ی ناوچه‌که به‌ڕێوه ئه‌بات؟ سێهه‌م، به‌پێی خاڵی سێهه‌می ڕاگه‌یاندراوه‌که بڕیاره ئاواره سووریهکهن بگه‌ڕێنرێنه‌وه وڵات. کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه و له‌کوێ نیشته‌جێ ئه‌کرێن؟ ئایا هاوڵاتییانی ڕۆژئاوای کوردستانن و ئه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ناوچه‌ی ئارام یاخود هاوڵاتییه بهڕهگهزعهرهبهکانی ترن و ئه‌ندامی گرووپه ئیسلامییه‌کانن که سۆزیان به‌لای تورکیادا ئه‌جوڵێت و جۆرێک له گۆڕینی دیمۆگرافیا ڕووده‌دات؟
گه‌رچی تورکیا به به‌رده‌وامی داوای ناوچه‌یه‌کی ئه‌کرد به درێژایی ٣٨٠ کیلۆمه‌تر و قووڵایی ٤٠ کیلۆمه‌تر له‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا که هه‌موو شاره کوردییه‌کان و ته‌واوی سنووری ڕۆژئاوای کوردستانی ئه‌گرته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌نێو کۆبوونه‌وه‌کانه‌وه دزه‌ی کردووه‌ته نێو میدیای تورکییه‌وه، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی»ناوچه‌ی ئارام» که ئه‌مه‌ریکا پێشنیازی کردووه له سێ به‌ش پێکدێت.
به‌شی یه‌که‌م ناوچه‌یه‌ک ئه‌بێت به درێژایی ١٠٠ کیلۆمه‌تر و قوڵایی ٥ کیلۆمه‌تر که ڕه‌نگه له هه‌ندێک شوێندا بگاته ٦-٧ کیلۆمه‌تر، له‌نێوان گرێ سپی و کۆبانێ. له‌م ناوچه‌یه‌دا هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ئه‌کشێنه‌وه‌و هێزێکی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا هاتوچۆی تێدا ده‌که‌ن و له‌لایه‌ن ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شه‌وه له شاری (ئورفه)ه‌وه فه‌رمان وه‌رئه‌گرن. بڕیار وایه هێزه‌کانی تورکیا نه‌چنه نێو شاره‌کان و هه‌وڵبدرێت که‌مترین به‌ریه‌ککه‌وتنیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه‌که.
ئیداره‌ی شاره‌که و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی له دانیشتوانه‌که‌ی پێکدێت به‌ڵام نابێت هیچ یه‌کێکیان ئه‌ندامی فه‌رمی یه‌په‌گه بن. له ناوچه‌ی دووه‌مدا شۆڕئه‌بێته‌وه بۆ ٩ کیلۆمه‌تری تر به‌ره‌و باشوور، لێره‌دا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌په‌گه پێکه‌وه ده‌بن، به‌ڵام ده‌بێت یه‌په‌گه چه‌که قورسه‌کانی له‌م ناوچه‌یه‌دا بکشێنێته‌وه. له ناوچه‌ی سێهه‌مدا ٤ کیلۆمه‌تری تر به‌ره‌و باشوور شۆڕده‌بێته‌وه که یه‌په‌گه ئه‌توانێت خۆی و چه‌که قورسه‌کانیشی له‌وێدا بن. به‌مه‌ش قووڵایی «ناوچه‌ی ئارام» ئه‌گاته ١٨ کیلۆمه‌تر.
له‌به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده‌ی گشتی (هه‌سه‌ده)، مه‌زڵوم عه‌بدی باسی له‌وه کرد کوردانی سووریا به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ به‌شدارن له گفتوگۆکانی «ناوچه‌ی ئارام» له‌نێوان ئه‌مه‌ریکا و تورکیا. ئه‌وه‌ی کوردانی سووریا له‌مه‌ڕ «ناوچه‌ی ئارام»ه‌وه داوایان کردووه، ناوچه‌یه‌ک بێت به قوولایی ٥ کیلۆمه‌تر له‌نێوان ڕووباری فورات و ڕووباری دیجله، واته هه‌موو سنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیادا.
یه‌په‌گه رازی بووە بەوەی له‌م ناوچانه بکشێته‌وه و ته‌سلیمی ئه‌نجوومه‌نی لۆکا‌ڵی ناوچه‌که‌ی بکات، بەجۆرێک هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه بوونیان ده‌بێت و یەپەگە داوای کردوە کە پێویستیشه ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڕووی تورکیادا داخراوبێت. ئه‌م داواکارییه‌ی کوردانی سووریا دابڕینی خاکه‌که‌یانه له‌گه‌ڵ تورکیادا و به‌مه‌ش ڕێده‌گرن له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێکی هێرشی سه‌ربازی له‌لایه‌ن تورکیاوه بۆ سه‌ریان.
مه‌زڵوم عه‌بدی دوێنێ شه‌ممه وتی «هەوڵدەدەین بۆ درووست‌کردنی لێکتێگه‌شتن له‌گه‌ڵ تورکیادا، بەڵام به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌فرین بۆ دۆخی ئاسایی، به‌رقه‌راربوونی ئاسایش له سووریادا مه‌حاڵه.»
له سه‌روبه‌ندی ئه‌م گفتوگۆیانه‌دا واشنتۆن وه‌کو نێوه‌ندگیر ڕۆڵ ئه‌بینێت. جیم جێفری نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سووریا له یەکی ئه‌م مانگه‌دا وتی «ئێمه په‌یوه‌ستین به پاراستنی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵمان جه‌نگاون له‌وه‌ی هێرشبکرێته سه‌ریان و ئازاربدرێن، ئه‌و نیگه‌رانی ئێمه ئه‌گرێته‌وه له تورکه‌کان. به هه‌مان شێوه، زۆر نیگه‌رانین له هه‌ڕه‌شه‌ی په‌که‌که به‌رامبه‌ر تورکیا. ئێمه ئه‌مانه‌وێت هاوسه‌نگی ئه‌م دوو نیگه‌رانییه ڕابگرین که یه‌کێکیان هاوپه‌یمانی ناتۆمانه و ئه‌وی دیش هاوبه‌شێکی گرنگمانه له شه‌ڕی داعشدا.»
له ١٣ی ١ی ئه‌مساڵیشدا دوای شکستی داعش له جه‌نگی سووریا و کۆنترۆڵکردنی زۆرینه‌ی ئه‌و خاکه‌ی به‌ده‌ستییه‌وه بوو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، له تویتێکدا نووسی «ده‌ستئه‌که‌ین به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان له سووریا له‌گه‌ڵ لێدان له‌و ناوچه که‌مه‌ی به‌ده‌ست خه‌لافه‌تی داعشه‌وه ماوه. ئه‌گه‌ر درووستبنه‌وه له‌و بنکه سه‌ربازییه نزیکه‌ی هه‌مانه لێیان ئه‌ده‌ینه‌وه. له‌ڕووی ئابوورییه‌وه تورکیا وێران ئه‌که‌ین ئه‌گه‌ر هێرش بکاته سه‌ر کورده‌کان. ناوچه‌یه‌کی ئارامی ٢٠ میلی درووستئهکهین. له به‌رامبه‌ردا نامه‌وێت کورده‌کانیش تورکیا پهستبکهن.»
به‌هۆی نه‌بوونی ورده‌کاریی له توییته‌که‌دا و نه‌هاتنی هیچ لێدوانێکی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکاوه له‌سه‌ر «ناوچه‌ی ئارام»، ئه‌و پرسه هه‌ر به لێڵی مایه‌وه. له ڕۆژی ٧ی ئه‌م مانگه و دوای کۆبوونه‌وه‌ی شاندی سه‌ربازی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا له خاکی تورکیا، هه‌ردوولا ڕایانگه‌یاند که له‌سه‌ر پرسی «ناوچه‌ی ئارام» گه‌شتوونه‌ته ڕێککه‌وتن و ژوورێکی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌وباره‌یه‌وه پێکئه‌هێنن.
دوای ده‌ستپێکردنی گفتوگۆکان له‌سه‌ر «ناوچه‌ی ئارام»، مه‌زڵوم عه‌بدی باسی له‌وه کرد ئه‌مه‌ریکا داواکارییه‌کانی ئه‌نقه‌ره ئه‌گه‌یه‌نێت به هه‌سه‌ده و داواکارییه‌کانی هه‌سه‌ده ئه‌گه‌یه‌نێت به ئه‌نقه‌ره.
پڕۆژه‌ی «ناوچه‌ی ئارام» و گفتوگۆکانی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا زۆر له «هێڵی سه‌وز»ی عێراق ئه‌چن له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی ٢٠٠٣. ئه‌و کات مه‌سعود بارزانی له لێدوانێکیدا وتی «که‌رکووک پایته‌ختی کوردستانه« و ئه‌مه‌ش حکومه‌تی تورکیای تووڕه‌کرد. ئه‌مه‌ریکاش که خه‌ریکی درووستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بوو، به مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له نێوان که‌رکووک و موسڵ «هێڵی سه‌وز»ی درووستکرد و ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی تورکیا و ئه‌مه‌ریکای تێدا پێکهێنرا.
له ئێستادا که پڕۆژه‌ی «ناوچه‌ی ئارام»ی سووریا له قۆناغێکی هاوشێوه‌دایه، بۆچوونێکی به‌هێز هه‌یه له تورکیادا که ئه‌م پڕۆژه‌یه به سوودی تورکیا ناشکێته‌وه، یان ئه‌مه‌ریکا وه‌کو «نه‌خشه‌ی چاره‌سه‌ری مه‌نبیج» دیسان په‌یمانه‌کانی ناگه‌یه‌نێته جێ یاخود گه‌ر پڕۆژه‌که‌ش جێبه‌جێبکرێت، ده‌ستکه‌وتێک نییه بۆ نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا وه‌ختێک ئیداره‌ی ڕۆژاوا و هێزه‌کانی یه‌په‌گه له خاکی سووریادا بوونیان هه‌یه. وه‌ک ئه‌وترێت: له سووریادا مه‌حاڵ ڕوو ئه‌دات. ئه‌کرێت ئه‌گه‌رێکی کراوه‌ش جێبهێڵین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ک چۆن (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) له دوایین نامه‌یدا له (ئیمراڵی)یه‌وه بانگه‌وازی بۆ ئاگربه‌ست و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد کرد، پڕۆژه‌ی «ناوچه‌ی ئارام» و هێورکردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌کانی نێوان تورکیا و یه‌په‌گه ئه‌کرێت سه‌ربکێشێت بۆ درووستبوونی جۆرێک له تێگه‌یشتن یاخود قبوڵکردنی هێزی کورد له ناوچه‌که له‌لایه‌ن تورکیاوه و هه‌نگاوێک بێت بۆ نه‌رمی نواندنی تورکیا به‌رامبه‌ر به کورد.