مه‌زڵوم کوبانێ: سێ مانگ پێش ئێستا جلى ژێره‌وه‌ى به‌غدادیمان ته‌سلیمى ئه‌مریکا کردووه

6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند: سێ مانگ پێش ئێستا جلى ژێره‌وه‌ى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادیان راده‌ستى ئه‌مریکا کردووه بۆ پشتڕاستکردنه‌وه.
مه‌زڵوم عه‌بدى کۆبانى فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) به که‌ناڵى (nbcnews) ئه‌مریکى راگه‌یاندووه :"له‌ڕێگه‌ى که‌سى هه‌واڵگیرى تایبه‌ت به هه‌سه‌ده جلى ژێره‌وه‌ى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادیمان ده‌ستکه‌وتووه‌و راده‌ستى هێزه‌کانى ئه‌مریکامان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پشکنینى (دى ئێن ئه‌ی) بۆ بکرێت و ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و که‌سه به‌غدادى بووه".
هه‌روه‌ها مه‌زڵوم کۆبانى باسى له‌وه‌شکردوه، سه‌رچاوه هه‌واڵگیرییه‌که‌یان له‌کاتى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له نزیک شوێنه‌که‌ى به‌غدادى بووه‌و ئه‌وێى جێهێشتووه‌و دواتر له‌گه‌ڵ هێزه هاوبه‌شه‌که‌دا به‌سه‌لامه‌تى گه‌ڕاوه‌ته‌وه لاى هه‌سه‌ده.
رۆژى دوو شه‌مه 27 ى 10 ى 2019 هه‌واڵى کوژرانى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى له سوریا بڵاوکرایه‌وه، دواتریش ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا کوشتنى ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، پشڕاست کرده‌وه‌و رایگه‌یاند، له میانه‌ى ئۆپراسیۆنێکى تایبه‌تدا و له رێگه‌ى هێزێکى تایبه‌ته‌وه ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى له سوریا کوژراوه و تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا سوپاسى هاوکارى هێزه کوردییه‌کانى کرد.
