خاتوونێکی کرماشانی دەبێتە باشترین ئەکتەری فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام

5 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

نەستەرەن جەواد نیا خاتوونە ئەکتەری کرماشانی، وەک باشترین ئەکتەری ژن لە فستیڤاڵی شانۆی دەربەندیخان خەڵات کرا.

نەستەرەن جەواد نیا لەفستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی دەربەندیخان وەک باشترین ئەکتەری ژن خەڵات کرا ئەوەش بە بۆنەی ڕۆڵگێڕانی لە شانۆی «دەکرێت گورگ نەبین» بەرهەمی مورتەزا ئەسەدی.

شانۆی «دەکرێت گورگ نەبین» لە نووسینی وەحید خەسرەوی و دەرهێنانی مورتەزا ئەسەدی مەرام، وەک نوێنەرێکی شانۆ ئێرانییەکان لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی دەربەندیخان بەشداریی کردبوو.

مورتەزا ئەسەدی مەرام لە بارەی فستیڤاڵەکەوە ڕایگەیاند بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەهرە لە زمان و کولتوور وەردەگرن بۆ پێشخستنی فەرهەنگ و ئابووری و کەرتی گەشتیاریی خۆیان.

ناوبراو ئەو خەڵاتە بەگرنگترین خەڵاتی نێودەوڵەتی ناو دەبات کە هونەرمەندانی کرماشانی توانیویانە مسۆگەری بکەن.

خولی شەشەمی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی دەربەندیخان لە 21 بۆ 24ی تشرینی یەکەمی 2019 بەرانبەر بەڕێوەچوو، هونەرمەندانی زۆر وڵاتی ئەورووپی و ناوچەکەش بەشداریی فستیڤاڵەکەیان کردبوو لەوان: ئیتاڵیا و سپانیا و شیلی و تونیس و لوبنان و ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار