هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك بڵاویکردەوە، كە لە سبەینێوە كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی خێرایی ئۆتۆمبێل لە چەند شەقامێكی شارەكە دەخرێنەكار. ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ‌ چوار شەممە 28ی ئابی 2024، كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی خێرایی لە چەند شەقامێك دەكەونەكار.   لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە كامێرەكان لەم شوێنانە دانراون: – ڕێگای گەڤەركێ‌ 60كیلۆمەتر/ كاتژمێر. – شەقامی چاكسازی زركا 60 كیلۆمەتر/ كاتژمێر. – شەقامی ئەڤریك 60 كیلۆمەتر/ كاتژمێر. – شەقامی چەڕە 60 كیلۆمەتر/ كاتژمێر. – ڕێگای سەرەكی هەولێر- دهۆك لە ئۆڤەرپاسی سێگردكا 40 كیلۆمەتر- كاتژمێر. – ئۆڤەرپاسی باعەدرێ‌ بۆ ترافیك لایتی چوارڕێیانی شێخان (بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك 100 كیلۆمەتر/ كاتژمێر) بۆ (ئۆتۆمبێلی گەورە 80 كیلۆمەتر/ كاتژمێر).    لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی 23ی ئەم مانگە هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، 33 كامێرای نوێی تۆماری سەرپێچییەكان و تیژڕۆیی هاتووچۆ لە چەند شەقامێكی سەرەكیی هەولێر دانراون و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.  

هاوڵاتی  ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل لە ڕاگەیەندراوێکدا، زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانمان و هێرشەکانی سوپای تورکیا بڵاودەکاتەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان کە لەلایەن یەکەی شەهید ئاچین موشەوە ئەنجام دەدرێن؛ ١- ڕۆژی 26ی ئاب، کاتژمێر 12:47، یەکەی شەهید ئاچین موش ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان ئەنجامدا دژی داگیرکەرانی ئامادەبوو لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدی، لە ناوچەی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ئۆتۆمبێلی سەربازی تۆیۆتا و برینداربوونی سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورکیا.    ٢- لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛ ڕۆژی ٢٤ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٥٠ چەکدارانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد دەستوەردانیان لە جموجۆڵەکانی سوپای داگیرکەری تورکیادا کرد، کە هەوڵی دەدا بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی بەرەو تونێلەکانی جەنگ لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی بەرەو تونێلەکانی شەڕ چون  و کاتژمێر ٩:١٥خولەکە  گەریلاکان  دەستیان بەسەر تەقەمەنی سەر بە سوپای داگیرکەری تورکیادا گرت.   - لە ٢٥ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٤٥ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی تاکەکەسی ڕێپێوانێکی سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی خستە خوارەوە.   -لە 24ی ئاب، کاتژمێر 1:10 خولەکی پاشنیوەڕۆ، هێزەکانمان بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدی کردە ئامانج، و گورزێکی توندیان لە مۆڵگەکانی  داگیرکەر وەشاندوە .   - ڕۆژی 24ی ئاب کاتژمێر 16:20 چەکدارانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدی  ئۆپەراسیۆنێکی قەناس بەدەستیان دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سەربازێکی تورک بریندار بوو.    - ڕۆژی ٢٦ کاتژمێر ١٢:٢٠ هێزەکانمان بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدیە کردە ئامانج.    - لە ٢٦ی ئاب کاتژمێر ١٥:٢٠ هێزەکانمان بە چەکی قورس سەربازانی دوژمنیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لەسەر گردی  ئامێدی  کردە ئامانج، هەروەها هێرشەکانیان ئاراستەی شوێنێکی سەر بە داگیرکاری تورکیا کرد.   ڕۆژی 26ی ئاب کاتژمێر 1:15 خولەکی پاشنیوەڕۆ، هێزەکانمان بە چەکی تاکەکەسی ڕێپێوانێکی پڕ لە تەقەمەنی لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهاریان خستە خوارەوە .    3. هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو؛    - لە ٢٤ و ٢٦ی ئاب سوپای داگیرکەری تورکیا ٦ جار بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی و فۆسفۆڕ  تونێلەکانی شەڕ  لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم بۆردومان کرد.    - لە ٢٤ی ئاب سوپای داگیرکەری تورکیا ٣ جار بە چەکی قەدەغەکراو کیمیاوی  تونێلەکانی جەنگی لە گۆڕەپانی خۆڕاگری لە گردی جودی بۆردومان کرد.    4. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛    - لە ڕۆژانی 24 و 25 و 26ی ئاب، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێک گۆڕەپانی مەسکانی لە ناوچەی خواکوڕکی بۆردومان کرد، 4 جار گۆڕەپانی بەرخۆدانیان لە گردی بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیل ڕۆژئاوای زاب، جارێک گۆڕەپانی سانین لە دەڤەری قەندیل، 3 جار دەشتی کافیایان بۆردومان کرد ، و گردی کون لە ناوچەی کاری، کە جارێک چوارگۆشەی بەرگری بووە لە سری متینا لە متینا، واتە بە گشتی 10 هێندە.    - لە ٢٥ی ئابدا مەیدانەکانی بەرخۆدان لە چیای مەتینا، دارکێل و بیشیل لە ناوچەی متینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.    

هاوڵاتی سەرۆکی حکومەتی عێراق کۆتا هۆشداری خۆیدا ئایا جارێکی دیکە بەغدا مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت؟   ئەمڕۆ ترسناکترین زەنگی مووچە لێدرا، کاتێک دەرکەوت بەهۆی بوونی كێشەوە لە لیستی مووچەی مانگی حەوتدا، بەغدا هێشتا مووچەی ئەو مانگەی نەناردووە و مووچەی مانگی هەشتی ڕەوانە كردووە. بەپێی زانیارییەكان، مانگی حەوت بەهۆی بوونی كێشە لە لیستەكەیدا تەنیا 34 ملیار بۆ هەرێم ماوەتەوە و بەغدا ئەو پارەیەی پیشتر بە زیادە ناردوویەتی بڕیویەتی، ئێستاش لیستەكە كێشەی تێدایە. ئەمەش ڕاستەوخۆ وادەردەکەوێت کە یەک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە تەواوی بفەوتێت، چونکە هەرێم دانبەوەدا نانێت ئەو پارەیەی بۆ هەرێم نێردراوە زیادە بووبێت. بەڵام ئەمە کێشە گەورەکە نییە، بەڵکو (محەمەد شیاع) سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت ئەم مانگە کۆتا مانگە بە لیستی مووچەی لەم شێوەیە ئامادەبم بەرپرسیارێتی ناردنی مووچە هەڵبگرم و ئەگەر لیستەکە بەم شێوەیە خراپ بێت ئامادە نیم مووچە بنێرم. لە کۆبوونەوەی دوێنێدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جگە لەوەی بڕیاری ناردنی مووچەیدا، بە بەرپرسانی کوردی وتووە، چیتر ئامادە نییە بە لیستی لەم شێوەیە مووچە بۆ هەرێم بنێرێت و دەبێت تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق چارەسەر بکرێت. هەر لەبەر هەبوونی کێشە لە لیستەکەدا (تەیف سامی) وەزیری دارایی ئامادە نەبوو ئیمزای ناردنی مووچەی هەرێم بکات و دوای دواکەوتنی دواجار دوێنێ سەرۆکوەزیران ئیمزای لەسەر ناردنی مووچە کرد و خۆی بەرپرسیارێتییەکەی هەڵگرت. بەم شێوەیە قەیرانێکی قوڵی مووچە سەرهەڵدەداتەوە، هەرچەندە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەوەیە لە ژێر هیچ پاساوێکدا مووچە دوانەکەوێت، بەڵام دوور نییە ناردنی مووچە بە ئاسانی بەڕێوەبچێت، چونکە هەرێم جگە لە چارەسەری پرسی تۆماری بایۆمەتری تا ئێستا بە تەوتین ڕازی نییە، ئەمە جگە لەوەی جارێکی دیکە ڕێگای دادگاکان دەگیرێتەوەبەر و ئەمساڵیش مووچە خۆران لانیکەم مووچەیەکیان دەفەوتێت و تا ئێستاش دیار نییە ئەم قەیرانانە چۆن چارەسەر دەکرێن.

هاوڵاتی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 550 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: ئەو پارەیەی عێراق ناردویەتی بۆ مووچەی مانگی ٨ە نەک مانگی ٧. د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق تەنیا بڕی ٣٥ ملیار و ٤٢٦ ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران دەنێرێت و بڕی ٥٥٠ ملیار دیناریش وەک مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی بۆ مانگی ئاب بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ناردوە، مووچەی مانگی 7 خراوەتە بری ئەو پارە زیادانەی، كە لە مووچەی مانگەكانی پێشوو بۆ هەرێم نێردراوە. ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو پارەیەی ئەمڕۆ نێردرا بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی كوردستانە، نەک مانگی ٧. ئەوەشی خستوەتەڕوو، عێراق تەنیا بڕی ٣٥ ملیار و ٤٢٦ ملیۆن دینار بە شایستەی هەرێم دەزانێت بۆ دابینکردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم. ئەمە لە کاتێکدایە دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە.

هاوڵاتی بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوبەرایەتییەکانی سلێمانی دەوامیان کەمکردەوە و بەشێکیشیان بایکۆتیان دەستپێکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دەوامی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەکو پێنچ شەممە، لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت. پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە پێویستە سەرجەم هاووڵاتییان پێش کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ سەردانمان بکەن تاوەکو فریای تەواوکردنی مامەڵەکانیان بکەون. کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان لەکاتێکدایە هێشتا فەرمانبەران مووچەی مانگی تەممووزیان وەرنەگرتووە و لە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانیش بایکۆت دەستیپێکردووە.

هاوڵاتی بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، "تورکیا لە سلێمانی سڤیڵ دەکاتە ئامانج". گوڵستان کۆچیغیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا لەمیانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا لەبارەی شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووس لە هێرشێکدا لە سەیدسادق ڕایگەیاند، "تەنانەت لە جەنگیشدا هێرش ناکرێتە سەر ڕۆژنامەنووس." گوڵستان کۆچیغت ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا چەندینجار لە سلێمانی ناوچەی نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبێلی سڤیلەکانی بە ئامانج گرتووە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە. ئەوەشی خستەڕوو، ئێوە بە درۆنە چەکدارەکانتانەوە دەچنە نێو کایەی ئاسمانیی وڵاتێکی دیکە، ئەگەر لەو وڵاتە هێرش بکەنە سەر ئۆتۆمبێلە سڤیلەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سڤیلەکان و لە ئەنجامی هێرشەکەتاندا ڕۆژنامەنووس شەهید بکەن، ناوی ئەمە کوشتنە بێ دادگاییکردن. ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 23ی ئاب، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا لەسەر ڕێگەی سەرەکیی-سەیدسادق - هەڵەبجە، دوو ژنە ڕۆژنامەوان بە ناوەکانی (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) شەهید کران.  

هاوڵاتی  بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، "مێرمنداڵێک لە ڕووباری رێزان لە مێرگەسۆر خنکا". ئەمڕۆ دووشەممە، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان کە دانیشتووی گوندی لێروابە لە ڕووباری رێزان لە مێرگەسۆر خنکاوە. ئاماژەی بەوەشکرد، مێرمنداڵەکە نەخۆشبووە و لەکاتی بەربوونەوەدا کەوتووەتە نێو ڕووبارەکە، تەرمەکەشی نەبراوەتە پزیشکی داد و دوای دۆزینەوەی لە گوندەکەی خۆی بەخاک سپێردراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە، وێڕای هۆشدارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، ڕووداوەکانی خنکان ڕوو لە زیادبوونە، بەجۆرێک لە ئەمساڵدا ١٤ ڕووداوی خنکان لە سنووری سۆران تۆمارکراوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو سێ هێندە زیادی کردووە.  

هاوڵاتی یەکێتی دەست بە هەڵمەتێکی توند دەکات لاهور شێخ جەنگی جاڕی ڕاپەڕینێکی تر دەدات لە ڕێی هەڵبژاردنەوە. لایەنگرانی ڕیز دەبەستن و ئەویش هەڕەشەکانی توندتر کردوەتەوە. سەرۆکی بەرەی گەل، لە کۆیەی شارەکەی خۆیەوە، دەستی بە زنجیرەیەک سەردانی شارەکان کردووە، لە یەکەم چرکەشەوە جاڕی سەردەمێکی نوێیدا و گەیم ئۆڤەریشی بۆ ئەم دۆخە ڕاگەیاندووە. کەس بە دیاریکراوی نازانێت لە پشتەوە چ پلانێکی داناوە، بەڵام دەڵێت هەڵبژاردن دەکەن بە ڕاپەڕینێکی نوێ و بە متمانەبەخۆبوونێکی گەورەوە بەڵێنیدا هاوڵاتیان بگەیەنێتە کەناری ئارامی. کاتێک سەردانی کۆیە و قەڵادزێی کرد دیمەنێکی جیاواز بینرا، ئەویش ڕیزبەستنی خەڵکی دوو شارەکە بوو بۆ پێشوازیلێکردنی، ئەو لەوێوە ڕایگەیاند ئەم جارە گۆڕانکاری دەکەن و سەردەمی کوێخایەتی کۆتایی پێدەهێنن، پێشیوایە دەسەڵات تێکوپێکشکاوە و ئەگەر جاران زەبری پارەی هەبووبێت، ئێستا پارەکەی کەوتووەتە دەست بەغدا و وەک خۆی دەڵێت وای لێهاتووە بڵێین شکور پارە لای بەغدایە. لاهور شێخ جەنگی ئەگەرچی هێرشی توند دەکاتە سەر پارتی و یەکێتی و دەڵێت وایانکردووە وڵاتەکە تەراتێنی تێدا بکرێت و بە خزمەتکاری وڵاتانی ئیقلیمی ناویان دەبات، بەڵام جوڵەکانی بە تەواوی یەکێتی توڕە کردووە و هەڵمەتێکی توندی ڕاگەیاندن دژی بەڕێوە دەبەن و تۆمەتباری دەکەن بەوەی لە پارتیی و مەسرور بارزانییەوە نزیکە. لاهور شێخ جەنگی پێیوایە لەم هەڵبژاردنەوە سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات کە سەردەمی پارتی و یەکێتی نابێت و باوەڕی وایە دەتوانن فشارێکی گەورە لە پەرلەمانەوە دژی حکومڕانی ئێستا دەستپێبکەن. پێشیوایە هاوڵاتیان ناڕەزایەتی تا سەر لوتیان هاتووە و تەنها پێویستیان بەوەیە ڕێکبخرێن و ڕابەرایەتی بکرێن تا ئەم قۆناغە تێپەڕێنرێت و پێداگریش دەکات کە ئەو هاوڵاتیانەی جێنەهێشتووە و هاتووە بۆ ڕابەرایەتیکردن تا گەلی کوردستان بگەیەنێتە کەناری ئارامی.

هاوڵاتی  بەشێک لە وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت دەکەن و داوادەکەن دامەزراندن ئەوانیش بگرێتەوە. وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایانگەیاند، چەند مامۆستایەکی وانەبێژ ئەمری ساڵانەیان هەیە تا 2020بەڵام لە 2020 بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە تا ئێستاش هەر چاوەڕێیی تەلەفۆنی دانانەوەیانن، داواکرین دامەزراندن ئەوانیش بگرێتەوە. دەقی بڵاوکراوەکەی وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر: وەک وانەبێژانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چەند مامۆستایەکی وانەبێژ کە لە ساڵی 2016تاکو 2020 وانەبێژیان کردوەو وانەبێژ بوون پڕن لە ئەزموونی مامۆستایی و پەروەردەیی و زانستی لە کاتێکدا ئەوان دەوامیان کردووە کە بڕەپارەیەکی کەمیان بۆ حساب کراوە. لەكاتی قەیراندا بەو پەڕی دڵسۆزی دەوامی فەرمی خۆیان كردووە ئەمری ساڵانەیان هەیە تا 2020بەڵام لە 2020 بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە تا ئێستاش هەر چاوەڕێیی تەلەفۆنی دانانەوەیانن. داواکارین لە بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری پەروەردە ناوی هەموو ئەو مامۆستایانە لە سیستەمی پەروەردە دابندرێنەوە گریبەستی هەمیشەیی بیانگرێتەوە. وانەبێژان بۆ دامەزراندن داوایەک ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەکەن بەشێک لە وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت دەکەن و داوادەکەن دامەزراندن ئەوانیش بگرێتەوە. وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایانگەیاند، چەند مامۆستایەکی وانەبێژ ئەمری ساڵانەیان هەیە تا 2020بەڵام لە 2020 بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە تا ئێستاش هەر چاوەڕێیی تەلەفۆنی دانانەوەیانن، داواکرین دامەزراندن ئەوانیش بگرێتەوە. دەقی بڵاوکراوەکەی وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر: وەک وانەبێژانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چەند مامۆستایەکی وانەبێژ کە لە ساڵی 2016تاکو 2020 وانەبێژیان کردوەو وانەبێژ بوون پڕن لە ئەزموونی مامۆستایی و پەروەردەیی و زانستی لە کاتێکدا ئەوان دەوامیان کردووە کە بڕەپارەیەکی کەمیان بۆ حساب کراوە. لەكاتی قەیراندا بەو پەڕی دڵسۆزی دەوامی فەرمی خۆیان كردووە ئەمری ساڵانەیان هەیە تا 2020بەڵام لە 2020 بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە تا ئێستاش هەر چاوەڕێیی تەلەفۆنی دانانەوەیانن. داواکارین لە بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری پەروەردە ناوی هەموو ئەو مامۆستایانە لە سیستەمی پەروەردە دابندرێنەوە گریبەستی هەمیشەیی بیانگرێتەوە.  

هاوڵاتی   بزوتنەوەی گۆڕان ڕۆژی ٩ی ئەیلولی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەرێکی گشتی نوێ و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن. بزوتنەوەی گۆڕان رێکخەری گشتیی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵدەبژێرێت. هەڵبژاردنی رێكخەر و خانەی راپەڕاندن لە نۆیی ئەیلول بەڕێوەدەچێت، لە سبەینێ سێشەممەوە دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستەكان دەكرێتەوە و دووی ئەیلول كۆتایی دێت. ئەمە لە کاتێکدا پێشتر هاوڵاتی ئاشکرای کرد دانای ئەحمەد مەجید کاندیدی بەهێزە

وردەکاری ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پاراستنی گەل و  هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەن:   ١. لە ناوچەی هێفتانین؛   🔸 لە ٢٣/ ٨ کاتژمێر ٠٣:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل لە یەکەکانی ژنانی ئازاد، بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان،  سیستەمێکی کامێرای چاودێریان لە گۆڕەپانی گردی قەسروک کردە ئامانج و لەناویان برد.   🔸 لە ٢٣/ ٨، کاتژمێر ٠٤:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان سیستەمێکی کامێرای چاودێرییان لە گۆڕەپانی گردی قەسروک کردە ئامانج و لەناویان برد.   ٢. لە ناوچەی خاکورک؛   🔸 ڕۆژی ٢٢/ ٨، کاتژمێر ٠٩:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل دووجار بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی گردی کوردینە کردە ئامانج.   ٣. لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛   🔸 ڕۆژی ٢٠/ ٨، کاتژمێر ٠٦:١٠ خولەک، یەکەی شەهید ئاچین موش ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەڵ ئەنجامدا و لە ئەنجامدا زرێپۆشێکی کیربی زیانی بەرکەوت.   🔸 لە ٢٢/ ٨، کاتژمێر ٠٥:٣٣ و ٠٥:٥٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدییە کردە ئامانج.   🔸 لە ٢٣/ ٨،  کاتژمێر ٠٦:٢٥ خولەک،  هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدییە کردە ئامانج.   🔸 لە ٢٥/ ٨، کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدییە کردە ئامانج.   🔸 ڕۆژی ٢٤/ ٨، کاتژمێر ٠٢:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەڵ کردە ئامانج.   🔸   ڕۆژی ٢٦/ ٨/ ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢:٤٧ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، لە یەکەی شەهید ئاچین موش ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدییە لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب ئەنجامدا. ئەم ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی لەناوبردنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تۆیۆتا و برینداربوونی سەربازێکی داگیرکەر.   ٤. هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو؛   🔸 لە ٢٣/ ٨، تونێلەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم دووجار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.   ٥. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا   🔸 لە ماوەی نێوان ٢٢-٢٦/ ٨، ٦جار هێرش کرایە سەر گۆڕەپانەکانی تەلکون، بیباد، شاکڤێتیان، لە ناوچەی کاری، هەروەها مەیدانەکانی خنێریای گۆر، بەربزنە، شەهید بێریتان، شەهید شەریف، سێنین، لە ناوچەی خاکورک ١٦ جار بۆردوومانکران، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە بیشیلیش لە دەڤەری مەتینا جارێک بۆردوومانکرا، کە بە گشتی ٢٤ هێرشی فڕۆکەوانی دەکات.   🔸 ڕۆژانی ٢٣ و ٢٥/ ٨ ، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سری مەتینا لە ناوچەی مەتینا و گۆڕەپانی شەهید بێریتان لە ناوچەی خاکورک بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومانکران.   ٢٦/ ٨/ ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل      

ڕێکارەکانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە شێوەی گرێبەستی هەمیشەیی دەستیپێکرد و دوای ئەوەی پرۆسەی وردبینی تەواو دەکرێت،  لیستەکە بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەگەڕێندرێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی ئابی 1014، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە پەروەردەییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی کردووە، داوای کردووە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا وردبینی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو تەواو بکرێت بۆ ئەوەی لەسەر داهاتی ناوخۆ، دابمەزرێندرێن.  ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی پرۆسەی وردبینی تەواو دەکرێت،  لیستەکە بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەگەڕێندرێتەوە، رۆژی پێنجشەممە 05-09-2024، کۆتا وادەی گەڕاندنەوەی لیستەکانە. جێگەی ئاماژەیە، دوێنێ یەکشەممە، حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان نزیكەی 38 هەزار كەس دەبێت، بكرێنە گرێبەست.

هاوڵاتی وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، دوای وردبینی ناوی کاندیدەکان لەلایەن دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی ناوخۆ، ناوەکان بۆ کۆمیسیۆن گەڕێنراونەتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ تێبینییەکان دەکرێتەوە. لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان، زیاتر لە مانگێکە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کاندیدانی بۆ لایەنە پەیوەندارەکان ناردووە بۆ وردبینی و پێداچوونەوە و ئێستا ئەو پرۆسەیەک کۆتایی هاتووە و ناوەکان گەڕێنراونەتەوە کۆمسیۆن. لەو بارەیەوە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند:ناوی کاندیدەکان نێردارەوەتەوە کۆمسیۆن و ئێستا پێداچوونەوە بەو ناوی ئەو کاندیدانە دەکات کە تێبینیان لەسەرە. بڕیارە لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت 13 حیزب و دوو هاوپەیمانی و 124 کاندیدی سەربەخۆ ڕکابەری بەدەستهێنانی 100 کورسی دەکەن.

هاوڵاتی لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی ڕووبەڕوونەوە و لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و تیمێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر ڕوویدا بەهۆیەوە ئاسایشێک بریندار بووە. ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەندراوێکدا ڕایانگەیاند، "لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٨/٢٦، کاتژمێر(٩)ی بەیانی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، پاش ڕووبەڕوبوونەوە توانیان دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر بەبرینداری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە(١٤)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ". دەشڵێت، لەئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەکەدا، کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداردەبێت. ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان بەردەوامە.

هاوڵاتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "بەداخەوە کەناڵی ڕووداو بە بێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردن و لێدانی کارمەندێکمانی بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا کارمەندەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حشدی شەعبی و جێگیربونیان تا هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە". دەشڵێت، "داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە کاتی ئەم جۆرە ڕووداوانە پاپەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بە ئەمانەتەوە بگوازنەوە". دەقی ڕاگەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ بە ئاراستەی چەند بیرە نەوتێک لە قەزای کفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جووڵەیان کرد کە خاڵێکی هێزەکانی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان لە شوێنەکەیە کە ئەرکی پاراستنی کێڵگەو بیرەنەوتییەکانی ئەو دەڤەرەیان لەئەستۆ دایە. بەداخەوە کەناڵی ڕووداو بە بێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردن و لێدانی کارمەندێکمانی بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا کارمەندەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حشدی شەعبی و جێگیربونیان تا هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە. داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە کاتی ئەم جۆرە ڕووداوانە پاپەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بە ئەمانەتەوە بگوازنەوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان 25/8/2024