هاوڵاتی نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکان رایگەیاند، رۆژی 17ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، بەوەش پێچەوانەی جەژنی رەمەزان، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی شیعە و سوننە لە عێراق جیاوازە و لە یەک رۆژدا نابێت. ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، "رۆژی شەممە یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجەی ساڵی 1445ی کۆچییە، بەو پێیەش رۆژی دووشەممە، 17ی حوزەیران، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان". رۆژی پێنجشەممە، 6ی حوزەیرانی 2024 سعودیە رایگەیاند، "رۆژی یەکشەممە، 16ی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، هاوکات دیوانی وەقفی سوننەش بەدوایدا ئەو رۆژەی بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد". رۆژی 10ـی نیسانی ئەمساڵ دوای چەند ساڵێک سوننە و شیعەکانی عێراق جارێکی دیکە پێکەوە جەژنیان کرد، دوای ئەوەی هەردوولا یەک رۆژیان وەکو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد.
هاوڵاتی لە سبەینێوە ڕێگەی مەرزی کێلێ بە ڕووی هاتووچۆی شۆفێران دادەخرێت، هاوکات ڕێگەی جێگرەوە بۆ بارهەڵگران دیاری کراوە. ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، مەرزی نێودەوڵەتی کێلێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیاندا ئاماژە بەوەکراوە، سبەینێ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024 رێگەی هاتووچۆی نێوان (گردەسپیان -دارەشمانە )دادەخرێت بەهۆی دەست بەکاربوونی کۆمپانیا بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە. ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفیێران دەتوانن رێگەی (دێگە - دارەشمانە) بەکاربهێنن تاوەکو تەواوبوونی پڕۆژەکە. مەرزی کێلی دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی قەزای پشدەرەوە لە ئیدارەی راپەڕین و سنووری شاری سەردەشت لە رۆژئاوای ئێران.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هەین 7ی حوزەیرانی 2024، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێبکات. دەشڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 600 ملیار دیناری موچەی مانگی ئایاری خستوەتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ شەممە 8ی حوزەیران یان رۆژی یەكشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، تەواوی پارەكە ڕەوانەی هەرێم بكرێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی. دەشڵێت، لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەكە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت بۆ ئەوەی پێش پشووی جەژن ئەو پڕۆسەیە تەواو ببێت. لەبارەی موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانەوە، سەرچاوەكە ئەوەی ئاشکراکردووە، تائێستا هیچ رێككەوتنێك بۆ ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان نەكراوە و دیار نیە كەی بەغداد موچەكانیان دەنێرێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هەین 7ی حوزەیرانی 2024، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێبکات. دەشڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 600 ملیار دیناری موچەی مانگی ئایاری خستوەتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ شەممە 8ی حوزەیران یان رۆژی یەكشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، تەواوی پارەكە ڕەوانەی هەرێم بكرێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی. دەشڵێت، لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەكە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت بۆ ئەوەی پێش پشووی جەژن ئەو پڕۆسەیە تەواو ببێت. لەبارەی موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانەوە، سەرچاوەكە ئەوەی ئاشکراکردووە، تائێستا هیچ رێككەوتنێك بۆ ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان نەكراوە و دیار نیە كەی بەغداد موچەكانیان دەنێرێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی شەممە، 8ی حوزەیرانی 2024 بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان گەرمیان، کەرکووک، هەولێر سێ گەرمترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبن و لە گەرمیان پلەی گەرما دەگەنە 44 پلەی سیلیزی. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناس و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێـت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی هەینی، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، واتە لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێک دەبێت، مەودای بینین لەنێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت. بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراویش بەپێی پێشبینییەکانی بەمشێوەیە دەبێت: هەولێر : 42 پلە سلێمانی: 39 پلە دهۆک: 40 پلە کەرکووک: 43 پلە هەڵەبجە: 41 پلە زاخۆ : 42 پلە سۆران : 39 پلە حاجی ئۆمەران : 28 پلە گەرمیان: 44 پلە
هاوڵاتی ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی شەممە، 8ی حوزەیرانی 2024 بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان گەرمیان، کەرکووک، هەولێر سێ گەرمترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبن و لە گەرمیان پلەی گەرما دەگەنە 44 پلەی سیلیزی. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناس و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێـت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی هەینی، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، واتە لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێک دەبێت، مەودای بینین لەنێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت. بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراویش بەپێی پێشبینییەکانی بەمشێوەیە دەبێت: هەولێر : 42 پلە سلێمانی: 39 پلە دهۆک: 40 پلە کەرکووک: 43 پلە هەڵەبجە: 41 پلە زاخۆ : 42 پلە سۆران : 39 پلە حاجی ئۆمەران : 28 پلە گەرمیان: 44 پلە
هاوڵاتی دوای رۆژێك له خنكانی، تهرمی نیڤار كۆسرهتی تهمهن 13 ساڵ لهلایهن تیمهكانی بهرگری شارستانی سۆران دۆزرایهوه. ئهمڕۆ ههینی 7ی حوزهیرانی 2024 رەوەند هاودیانی وتەبێژی بهرگری شارستانی سۆران بە هاوڵاتی رایگهیاند، كه تهرمی ئهو منداڵه تهمهن 13 ساڵانهیان دۆزیهوه كه دوێنێ له روباری ناوپردان له قهزای چۆمان خنكا. دەشڵێت، تهرمەکە لهلایهن تیمهكانیانهوه دۆزراوهتهوه. رۆژی پێنجشهممه 6ی حوزەیرانی 2024، نیڤار كۆسرهتی تهمهن 13 كه نهخۆشی داونی ههبوو و خهڵكی شاری ههولێر بوو، له سنووری چۆمان كهوته ناو ئاو و خنكا.
كە 86% داهاتەکەی بەشێوەی نەختینەیە و 14%ی بەشێوەی چەک بووە داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 1ی حوزەیران تا 7ی حوزەیارنی 2024، بڕی 11 ملیار و 800 ملیۆن و 977 هەزار و 773 دینار بووە. ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 11 ملیار و 800 ملیۆن و 977 هەزار و 773 دینار بووە. بەجۆرێك كە 86%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 14%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوودا بەهۆی زیادبوونی رێژەی شێوە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر بەرزدەبنەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، "هۆکاری سەرەکی کە لەم چەند رۆژەی رابردوودا لە هەندێک ناوچە و رۆژانی داهاتوو له ناوچەکان بەگشتی هەستکردنی پلەی گەرمی زیاتر دەبێت لە پلەی گەرمی راستەقینەیی بەرزبوونەوەی رێژەی شێیە بە دوایدا کرداری بوون بەهەڵم بوون و دواتر دروستبوونی هەور". ئاماژەی بەوەشکرد، "ماوەی چەند رۆژێکە بای باکووری رۆژهەڵات لەناو کوردەوەرایدا ناسراوە بەڕەشەبا چالاکە بایه کە بەوە ناسراوە کە بایەکی گەرم و شێدارە تایبەت لەوەرزی گەرمادا ئەو ناوچانەی کە بایەکەی تێدا چالاکە پلەی گەرمی هەستپێکراو کەمتر دەبێت لەپلەی گەرمی راستە قینەیی وە راستەقینەش کەمتر لە پێشبینی وەک ئەم چەند رۆژەی ڕابردوو کە لەوێستگەکانی دەزگای کەشناسی ئاماژە بە 39 ° و 38 ° دەدرا بەنمونە بۆ سلێمانی کەچی 35 ° و 36 ° تۆمارکرا و لە قەڵادزێ ئاماژە بە 37 ° و 38 ° دەدرا کەچی 34 ° و 35 ° تۆمارکرا، هەڵکردنی ئەم بایە لەکاتی چالاکیدا و زیاتربوونیدا بۆ ناوچەکان بە گشتی یان بەشێک ناوچە پلەکانی گەرما نزمتر دەکاتەوە وادەکات پلەی گەرمی راستەقینەیی کەمتر بێت لەپێشبینی هەست پێکراویش لە تۆمارکراو، بەڵام کاتێک خێرایه کەی کەمە یان کەم دەبێتەوە و کپ دەبێتەوە وەک ئەو وێنەی ئەمرۆی ئیدارەی راپەرین هەور دێنە رۆژهەڵات و ناوچەکان پلەی گەرمی راستەقیەنەیی و گەرمی هەستپێکراو زیاتر دەبێت". وتیشی، "ئەم چەند رۆژەی دێت هەستکردن بەگەرما زیاتر دەبێت لەچاو پلەی گەرمی راستەقینەیی ئەویش بەهۆی زیادبوونی رێژەی شێیە و کرداری بەهەڵم بوون لەهەوادا زیاد دەکات دواتر هەور دروست دەبن وەک ئەوەی ئەمرۆش نمونەیە کەتۆزێ لەڕۆژانی پێشتر گەرمترە کە هەور لە رۆژهەڵاتەوە دروستبوون، ئەمەش واتای شێ زیادی کردووە ڕۆژانی دواتر زیاتریش دەبێتو هەوری زیاتریش دروست دەبن بەو هۆیەوە بەمەش هەست کردن بەگەرمی زیاتر دەبێت".
هاوڵاتی سزای سێدارە و 16 ساڵ زیندانبوونی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، یەکێک لە کەسایەتییە ئایینییەکانی شاری بۆکان کە لە رەوتی بزووتنەوەی "ژینا"دا دەستگیرکرابوو، لە لایەن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیەوە پشتڕاستکراوەتەوە. بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، پێشتریش مانگی نیسانی2024، لقی 41ی دیوانی باڵای وڵات بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی ڕازینی، سزای سێدارەو 16 ساڵ زیندانیبوونی بەسەر مامۆستا محەممەد خزرنەژاد پشتڕاستکردبۆەوە. محەممەد خزرنەژاد مامۆستایەکی ئایینی تەمەن 45 سالی خەڵکی شاری بۆکانە کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا و نزیک 19 مانگ لەوە پێش دەستگیرکراوە. ئەم مامۆستا ئاینییە پێشتر لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕشێ ورمێ، بە دادوەری "رەزا نەجەزادە" تۆمەتی "فساد فی الارض"ی بەسەردا داسەپابوو و بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی ئێران، سزای 15 ساڵ زیندانیبوون و بە تۆمەتی پڕووپاگەناە دژی کۆماری ئیسلامی سزای یەکساڵ زیندانیبوونی بەسەردا داسەپابوو. محەممەد خزرنەژاد رۆژی 19ی تشرینی دووهەمی 2022 لە رەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی یاسر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوەدەستبەسەر کرا . دەستبەسەرکرانی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد لە دوای ڕێوڕەسمی یادی ئەسعەد ڕەحیمی یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بووە کە ناوبراو لەم ڕێوڕەسمە لە مزگەوتی ئیفتخاری بۆکان وتاری پێشکەش کردبوو و ڕەخنەی لە شێوازی هەڵسوکەوتی حکوومەت لەگەڵ خۆپیشاندەران گرتبوو.
هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، ، سایلۆی سلێمانی لە ڕێگەی راگەیەندراوێکەوە جووتیارانی ئاگادار کردەوە و راگەیاند، پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2024 دەستیپێکرد لە پێناو باش بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، داواکارین لە جوتیاران پابەندی چەند خاڵێک بن. لە راگەیاندراوەکەدا سایلۆی سلێمانی چەند خاڵێک دەخاتەڕوو و دەڵێت، یەکەم، وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بە پێی ناوچە دەبێت هەفتەی یەکەم جوتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی تانجەرۆ (عەربەت) گەنمیان لێ وەردەگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیارانی ناوچەکانی تر گەنم نەهێنن، چونکە لێیان وەرناگیرێت. دووەم، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و تراکتۆرەکان بە یەک ڕیز بوەستن ڕۆژانە باج دابەشدەکرێت نابێت بە دوو ڕێزی بوەستن باج بە دوو ڕیز نادرێت. سێهەم، بەهۆی تێکچوونی جەگەکانی سایلۆکەمان گەنم لە ئوتومبێلی فلات وەرناگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان بکەنە ناو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قلابەوە. چوارەم، داواکارین لە جوتیاران دڵنیابن بەقەد رەصیدەکانیان گەنم باربکەن و لە رەصیدەکانیان زیاتر نەهێنن، چونکە نە زیادەکانیان بۆ دەگێڕێتەوە نە ڕەصیدەکانیان بۆ دەگۆڕێت. پێنجەم، داواکارین لە جوتیاران گەنمی ئەسپێ لێدراو، خوراو، بۆنگرتوو نەهێنن، چونکە بە پێی بڕیاری کۆمپانیایی گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغدا دەست بەسەر پشتگیریی بەشە کشتوکاڵییەکانیان رەصیدەکانیان دەگیرێت .
هاوڵاتی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای داتای ڕاستەقینە مووچەی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم کۆدی موچەخۆرانی هێزە ئەمنییەکانی ناردووە بۆ بەغدا، بەڵام عێراق قبوڵی ناکات چونکە پڕیەتی لەناوی ساختە. وتیشی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەزگائەمنییەکاندا، بەرگری، فریاکەوتن، زێرەڤانی، هێزەکانی 70 و 80، لیستی مووچەی سەرجەمیان نێردراوە بەڵام قوبوڵ نەکراون لە لایە عێراقەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی دوو مانگ دەبێت هێزەئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی وەرنەگرتووە، تا ئێستاش مووچەخۆرانی مەدەنی مووچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، نووسینگهی ڕێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی ساڵی دووهمی جێبهجێكردنی پلانهكهی بۆ مافهكانی مرۆڤ له ماوهی نێوان ساڵی 2021 تا 2025 بڵاوكردهوه. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە، سهر ئهنجامی توێژینهوهكانیان لهبارهی كاری نایاسایی، گرتنهبهری ڕێكارهكان بهرامبهر به ئهشكهنجهدان، توندوتیژی خێزان، بازرگانیكردن به سێكسی و بهرهنگاربوونهوهی جیاكاری. له بهشێكی تری ڕاپۆرتهكهدا، ئامارهكانی توندوتیژی خێزانی و ژمارهی سكاڵا تۆماركراوهكان له داواكاریی گشتی خراونهتهڕوو. کە لە كۆی داواكارییه تۆماركراوهكان له دادگا خراوەنەتەڕوو، کە ژمارهیان 18620 سكاڵایه، لهو ژمارهیهش 1733 داواكاری له دادگای تاوانهكان و 16887 سكاڵا له دادگای لێكۆڵینهوه تۆماركراون. هەروەها باس لە كۆی كهیسه یهكلاكراوهكان کراوە، کە ژمارهیان 10897 كهیسه، له سهرجهمی ئهو كهیسانه 1071 كهیس له دادگای تاوانهكان و 9826 كهیس له دادگای لێكۆڵینهوه یهكلایی كراونهتهوه. سەبارەت بە ئامارەکانی توندوتیژی دەڵێت، ئامارهكانی توندوتیژی كه به گوێرهی ڕهگهز تۆماركراون، ژمارهیان 1086 كهیسه، بهشێوهیهك 496 كهیس تایبهت بووه به ڕهگهزی مێ و 590 كهیسیش پهیوهسته به ڕهگهزی نێر. لە راپۆرتەکەدا هۆکارەکانی توندوتیژی خراوەنەتەڕوە، کە یەکەم، بریتین لە، كه له سهنتهر و نووسینگهكانی نههێشتنی توندوتیژی تۆماركراون، پۆڵێنبهندییهكه بهگوێرهی 5 خاڵی سهرهكی رێكخراوه، ئهوانیش: یهكهم، باری خێزانیی و 991 حاڵهت لهبارهی كهسانی خێزاندار و 84 حاڵهت لهبارهی كهسانی سهڵت تۆماركراون. دووهم، جۆری توندوتیژی، ئهوانیش بریتین له جهستهیی 319 حاڵهت، دهروونی 423 حاڵهت، سێكسی، 21 حاڵهت و توندوتیژی جۆراوجۆر 307 حاڵهت. سێیهم، لهسهر بنهمای هۆكاری توندوتیژییه و باوك 40 حاڵهت، دایك 21 حاڵهت، برا 50 حاڵهت، هاوسهر 759 حاڵهت و كهسانی لابهلاش 230 حاڵهت. چوارهم، بریتییه له باری دارایی و بهگوێرهی ئامارهكان، 208 حاڵهتی توندوتیژی خێزانی له توێژی ههژاران تۆماركراوه و 368 حاڵهتیشان ئهوانهن باری داراییان مامناوهنده، ههرچی ئهوانهن كه باری داراییان باشه، حاڵهتهكانی توندوتیژی خێزانیان له ماوهی توێژینهوهدا ژمارهیان 511 حاڵهتن. پێنجهم، دوایین بنهما كه پۆڵێنبهندییهكهی لهسهر كراوه، ئاستی خوێندهوارییه و 161 حاڵهت پهیوهستن به كهسانی نهخوێندهوار و 925 حاڵهتیش لهبارهی توێژی خوێندهواران تۆماركراون.
هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کوژرا. ئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهممه 5ی حوزەیرانی 2024، له گوندی گۆڕی ئەسپ سهر به ناحیهی شێخ تهوێڵ له سنووری ئیدارهی گهرمیان، بههۆی كێشهی زهویوزارهوه شهڕه تهقه لهنێوان شەش برادا روویدا و سیانیان برینداربوون. بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە گەنجە بریندارەکان بە ناوی (میران سەردار) کە تەمەنی 20 ساڵە گیانی لەدەستدا، هەروەها بەپێی زانیارییەکان بێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ لە براکان دەرچووە.
هاوڵاتی ئەندامێكى ئهنجومهنى نوێنهرانى عیراق داوا لە مووچهخۆران دەكات، لە هەڵبژاردنی بانكەكان له چوارچێوهى ئهو فۆڕمهى (ههژمارى من) كه دابهشكراوه لەهەردوو هەڵبژاردنەکە بانكى (TBI) ههڵبژێرن. ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، كاروان یاروەیس، ئەندامی ئهنجومهنى نوێنهرانى عیراق رایگەیاند "سەبارەت بەو فۆڕمەی، کە بەسەر بەرێوەبەرایەتییەکاندا دابەش دەکرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆران بۆ کردنەوەی ئەژماری بانکی پڕی بکەنەوە، دوابەدوای بەدواداچوونمان لەگەڵ بەرێوەبەری گشتیی بانکی (TBI) لەهەردوو هەڵبژاردنەکە دەتوانن خەت لە ناوی (TBI) بدەن و بەوشێوەیە ئەژماری بانکیان لەو بانکە بۆ دەکرێتەوە". ئاماژەی بەوەشکرد، "بە پێچەوانەوە ئەگەر هەردوو هەڵبژاردنەکە (TBI) بوو و دواتر بانکێکی ترتان بۆ هاتەوە دەتوانن سکاڵا بکەن". دەشڵێت، "بانکی (TBI) رایانگەیاند، کە پابەندن بە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی لەبارەی تەوتینەوە و ناوی فۆڕمەکە چیە کێشە نییە، گرنگ لەهەڵبژاردنی بانکەکاندا لەهەردوو هەڵبژاردنەکە بانکی (TBI) هەڵبژێرن". ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، "کردنەوەی ئەژماری بانکی و دەستپێیکردنی تەوتین، چارەسەرکردنی ریشەیی قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات".
