هاوڵاتی پێنجشەممە ئەم هەفتەیە و شەممەی داهاتوو، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئاداری 2024 دابەش دەکرێت.  ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی وانەبێژان رایگەیاند، بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.   ئەوەشی خستۆتەڕوو، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار کەسن، بودجەی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.   نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا یەک رێگە هەیە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، رێگەکە ئەوەیە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مامۆستایانی وانەبێژ و ناو و زانیارییەکانیان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق.  دەشڵێت ، وەزارەتی دارایی عێراق لە رێگەی تیمی دیوانی چاودێری وردبینی دەکات بۆ ئەو زانیارییانەی بۆی هاتووە، دواتر داواکارییەکە دەنێرێت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سودانیدایە بەپێی مادەی 60 لە یاسای بودجەی ساڵی 2023، مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنێت.  

هاوڵاتی  نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیفانی 2024، مونا قه‌هوه‌چی جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان رایگەیاند، سەڕەرای نیگەرانیەکانمان، وەک نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناوی خۆمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد. دەشڵێت، پشتیوان بەخوای گەورەو سەرجەم هاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە، سەرکەوتوو دەبین لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانمان و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان.

هاوڵاتی وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لەبارەی هەناردەی نەوتەوە پێشكەوتن هەیە لە وتوێژەكانی تایبەت بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، حیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیاکانی رایگەیاند، "پێشكەوتن هەیە لە وتوێژەكانی تایبەت بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان بۆ هەناردەی نەوت". ئاماژەی بەوەشکرد، “بەدوای سەرچاوەی دیكەدا دەگەڕێین بۆ گەیشتنی نەوتی عێراق بە بازاڕە جیهانییەكان. وەك چۆن لە رابردوودا رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتمان لەڕێی بەندەری جەیهان هەناردە دەكرد بەر لە راگرتنی”. وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەو كۆبوونەوەیەش كرد كە دوێنی وەزارەتەكەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت لە بەغدا ئەنجامیدا تایبەت بە سەرلەنوێ بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و باسی لەوەكرد، داهاتەكەی لە ئەژمارێكدا لە بانكی ناوەندیی عێراق دادەنرێت. باسی لەوەشکرد، "وتوێژ لەگەڵ توركیادا دەكەین بۆ سەرلەنوێ هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهان-ەوە و، پێشكەوتن لە وتوێژەكاندا هەیە دەربارەی هێڵی نەوتی عێراق-توركیا".  

هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە زانیاری دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوەدەکات ناجێگیری کەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەیش بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "ناجێگیری کەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوامی دەبێت، خێرایی باش بەمشێوەیە دەبێت تاوەکو سبەینێ و ئەگەری هەورە بروسکە و تاوەباران هەیە لە بەشێک لە ناوچەکان". ئاماژەی بەوەشکرد، "رۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، کەش ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەگەری هەیە دووبارە خێرایی با چالاک بێتەوە"، هەروەها ئەو شارەزایەی کەشناسە وتی، "پلەی گەرما لە 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە".

هاوڵاتی لە دوو چالاكی جیاداو لەلایەن هەر یەكە لەمەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان و بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر دوو چەكدا. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "لە چالاكییەكداو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبار (أ، ت، م) دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو". ئاماژە بەوەکراوە، "لە چالاكییەكی ترداو دوای ئەوەی لە سنووری قەزای سەیدسادق دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار (د، س، ن لەدایكبووی 2001) لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربكرێت و دەستبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە".

هاوڵاتی له‌ بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە. ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه9ی حوزەیرانی 2024، ‌ شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ وەزیری نەوت و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش ئەوەدەخاتەڕوو، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیاکان  تاوتوێ کراوه‌. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کە سەرۆکایەتی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کردووە، لە لاپەڕەی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایتیی فەیسبوک باسی له‌ ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ كردوه‌ و دەڵێت، له‌ بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، كه‌ لە کۆبونەوەکەدا جەخت كراوه‌ته‌وه‌ لەسەر پرسەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان و هاوكات پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیا نەوتییەکان و میکانیزمی ڕێگەچارە بۆ ئەو پرسە تاوتوێ کراون. جێگای ئاماژیە، ‌ كه‌ دوێنێ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا. لەم بارەیەوە، ئومێد سەباح، ڕایگەیاندبوو كه‌ ئامانج لە سەردانه‌كه‌ بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و دانانی میکانیزمی چارەسەره‌ بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

هاوڵاتی له‌ بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە. ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه9ی حوزەیرانی 2024، ‌ شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ وەزیری نەوت و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش ئەوەدەخاتەڕوو، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیاکان  تاوتوێ کراوه‌. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کە سەرۆکایەتی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کردووە، لە لاپەڕەی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایتیی فەیسبوک باسی له‌ ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ كردوه‌ و دەڵێت، له‌ بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، كه‌ لە کۆبونەوەکەدا جەخت كراوه‌ته‌وه‌ لەسەر پرسەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان و هاوكات پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیا نەوتییەکان و میکانیزمی ڕێگەچارە بۆ ئەو پرسە تاوتوێ کراون. جێگای ئاماژیە، ‌ كه‌ دوێنێ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا. لەم بارەیەوە، ئومێد سەباح، ڕایگەیاندبوو كه‌ ئامانج لە سەردانه‌كه‌ بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و دانانی میکانیزمی چارەسەره‌ بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرايی با بۆ سەرووى 20 کم لە کاتژمێریکدا لەزۆربەى ناوچە جیاجیاکان و لە هەندێک ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە کاتەکانى نیوەڕۆ ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى نیمچە هەور و هەورە بروسکە و کەمێک بارانبارین هەیە، هاوكات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ". ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2-3) پلەى سیلیزى، خێرايى با لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى کەرکوک زیاد دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە ى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ". بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی: - هەولێر: 40 - سلێمانی: 37 - دهۆک: 38 - کەرکوک: 42 - هەڵەبجە: 40 - زاخۆ: 40 - سۆران: 38 - حاجی ئۆمەران: 25 - گەرمیان: 42

هاوڵاتی بە تۆمەتی تەقەکردن، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، هه‌روه‌ها ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر ئەو چه‌كانەدا كه‌ ته‌قه‌یان پێكردبوو. ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سنووری‌ ناحیه‌ی‌ زه‌ڕایه‌ن ده‌نگی‌ ته‌قه‌ بیسترا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس به‌ده‌م ده‌نگی‌ ته‌قه‌كه‌وه‌ چون‌و سه‌ره‌نجام توانرا سێ تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن كه‌ ته‌قه‌یان كردبوو، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌كدا (دو كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه‌یه‌ك)". ئاماژە بەوەشکراوە، "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ك، ڕ، ع له‌دایكبووی‌ 1992 - أ، ڕ، ق له‌دایكبووی‌ 2002 - س، ل، م له‌دایكبووی‌ 1995) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 495 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون‌ و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌".

هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە. ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیارانی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی راگەیەندراوێکەوە رایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەمە 6ی حوزەیرانی 2024، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBl بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چوارەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی 539 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان. دەشڵێت، لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان هەشت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات. لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، بە ناردنی ئەم لیستەی داتای فەرمانبەرانیش، ژمارەی داتای فەرمانبەرانی نێردراو ئێستا دەگاتە 3917 فەرمانبەر، کە لە نێویشیاندا 368 یان کارتەکانیان بۆ چاپ کراوە و ڕادەستی تیمی هەژماری من کراوە. ئاماژەبە وەشکراوە، وەک وەزارەتی دارایی و ئابوری چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

هاوڵاتی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ،لەگەڵ گەڕانەوەی هەر خێزانێک بۆ زێدی خۆیان بڕی چوار ملیۆن دینار و تەلەفیزۆن و تەباخ و بەفرگریان پێدەدرێت، جگە لە سەبەتەی خۆراکی. ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 787 ئاوارەی دیکە لە کەمپی ئاشتی لە پارێزگای سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەشڵێت، لەگەڵ گەڕانەوەی هەر خێزانێک بۆ زێدی خۆیان بڕی چوار ملیۆن دینار و تەلەفیزۆن و تەباخ و بەفرگریان پێدەدرێت، جگە لە سەبەتەی خۆراکی. بەپێی راگەیاندراوەکە ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئێستا نزیکەی 370 خێزان لە کەمپی ئاشتی ماونەتەوە و دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ئەوانیش دەگەڕێنەوە و کەمپەکە دادەخرێت.

هاوڵاتی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی لە چارەسەری کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان داوە. ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، نامەیەکی کراوەمان سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی (پێشمەرگە، هێزەکانی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر) ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد، هەمان رۆژ لە رێگای نووسینگەکەیانەوە نامەکەیان پێگەیشت و، دڵنیاکراینەوە کە سەرۆک وەزیران کێشەکە چارەسەر دەکات". ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشتریش پێشنیارمان کردبوو، ئەنجومەنی ئاسایش کە دامەزراوەیەکی هەستیارە بە کۆد ناوەکانیان بنێردرێت و، پێشمەرگە و ناوخۆ و لیستەکانی تر بەناو بنێردرێن”. ئەوەشی خستەڕوو، "هەردوو حکومەت لەسەر ئەوە رێککەوتوون و، ئەمڕۆ و سبەی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێم وردبینیی لیستەکان بە ناوەوە تەواو دەکەن و، هەر لەم هەفتەیەدا مووچەکانیان خەرج دەکرێت".

هاوڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سورە لەسەر ئەوەی ناوی بەشێك لە هێزە ئەمنییەکان بە کۆد بۆ بەغدا بنێرێت و لێپرسراوی راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگەش دەڵێت "نابێت ناوی هێزە ئەمنییەکان بە کۆد بێت و بندیوار مووچە وەربگرێت". ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، ئەحمەد لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، "بەغدا مافی خۆیەتی رێگە نەدات خەڵکی بندیوار بەناوی پێشمەرگەوە مووچە وەربگرن و دەبێت لیستی ناوی هێزەکانی پێشمەرگە بە ناوی چواری بێت". لێپرسراوی راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، "بەغدا رازیبووە لیستی مووچەی دەزگا ئەمنییەکان بە کۆد بێت".  

هاوڵاتی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی هێزەئەمنییەکانەوە زانیاری نوێ دەخاتەڕوو. ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتووین کە ناوی ‌‌‌هێزەئەمنییەکان بۆ مووچە رەوانەی بەغدا بکەین". ئاماژەی بەوەشکرد، " بەشێک لە مووچەی مانگی ئایار گەیشتووە و دڵنیاتان دەکەینەوە کە مووچەی هیچ کەسێک نافەوتێت و بەمزوانە لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت".  

هاوڵاتی  بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت و  پلەکانی گەرما  یەک پلە بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەكانی دوێنێ". ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەی یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەوردەبێت لە ناوچە شاخاویەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێـت لەکەڵ ئەگەرى کەمێک بروشکە باران لە ناوچە سنووریەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان، هەروەها خێراى با مامناوەند دەبێت (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمیرێکدا، هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەروى 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە زۆربەى ناوچەکان چگە لە پارێزگای دهۆک و لەگەڵ خێرایی با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک هەیە". بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی یەکشەممە: هەولێر : 43   سلێمانی : 40   دهۆک : 41  کەرکوک : 46 هەڵەبجە : 42  زاخۆ : 43  سۆران : 39 حاجی ئۆمەران : 29 گەرمیان : 47