هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور، لە دوایی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کورت خایەن هەیە و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ". بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ یەکشەممە: هەولێر : 43 سلێمانی : 39 دهۆک : 41 کەرکوک : 45 هەڵەبجە : 41 زاخۆ : 42 سۆران : 38 حاجی ئۆمەران : 27 گەرمیان : 46
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لەبارەی چوونی ئۆتۆمبێلێک بۆ ئێران. ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان رایگەیاند، "ئاگاداری بۆئەو گەشتیارە بەڕێزانەی کە بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان گەشت دەکەن بۆ وڵاتی ئێران لە بەرواری (2024/6/16) دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان (تابلۆی ژمارەکانیان تازەکان) بێت واتا تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت لە دیوی ئێران و رێگەیان پێ نادرێت گەشتەکەیان ئەنجام بدەن". ئاماژە بەوەشکراوە، "بۆیە داواکارین لە گەشتیاران و هاووڵاتیانی خۆشەویست پابەندبن بەڕێنماییەکانەوە ئەم بڕیارەش لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری لەسەردراوە".
هاوڵاتی حامد تورکاشوەند لە شارى کرماشان لەلایەن ژمارەیەک چەکدارى نەناسراوەوە کوژراوە. ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، مەهدی قەنادی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دادگای شۆرشی پارێزگای کرماشان رایگەیاندووە، "ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کاتژمێرێک پێش هاتنەدەرەوەی حامید لە ماڵەکەی بۆسەیان بۆ داناوەو لەگەڵ هاتنە دەرەوەیدا چوار گوللەی پێوە دەنێنن و دەستبەجێ دەکوژرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، "چەکدارەکان هەڵهاتوون و بە بریاری دادوەر لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکان دەستیپێکردووە". حامد تورکاشوەند بەرپرسی بەشی ئەمنی و سزای بازاڕەکانی شاری پاوەیەو ماڵەکەی لە شارى کرماشان بووەو لەوێ نیشتەجێ بووە.
هاوڵاتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت گەڕی دووەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە. ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بڕی 20 ملیار دینار وەک گەڕی دووەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و لە دوای جەژنی قوربانیش دەست بە رێکارە کارگێرییەکانی دابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاراندا". ئاماژە بەوەشکراوە، "لەو 20 ملیار دینارە 10ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی سنوری سلێمانیییە و شەش ملیار دیناریشی پارەی گەنمی سنوری هەولێرە و چوار ملیار دیناریش پارەی گەنمی جوتیارانی دهۆکە".
هاوڵاتی كامەران عوسمان، بەتەنیا لەمساڵدا هەشت هاووڵاتی مەدەنی، بەهۆی بۆردومان و لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم شەهیدبوون. ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، كامەران عوسمان لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی رایگەیاند، زۆرترین هێرشی سوپای توركیا بۆ ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆك بووە. دەشڵێت، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی رابردوودا بەم جۆرە بووە، پارێزگای دهۆك 365 هێرش و بۆردومان، پارێزگای هەولێر 356 هێرش و بۆردومان، پارێزگای سلێمانی 102 هێرش و بۆردومان و لە پارێزگای نەینەواش 10 هێرش و بۆردومان ئەنجامدراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، بەتەنیا لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای توركیا 27 بۆردومانی بۆ سەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتكەی كوڕاشەڵ و بناری چیای كێوەڕەش لە ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر، گوندی كانی میرانی كۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە. کامەران عوسمان ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا توركیا 27 جار چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی بۆردومانكردووە، لەمساڵیشدا 833 هێرشی ئەنجامداوە و بەوهۆیەوە هەشت هاووڵاتی شەهیدبوون
هاوڵاتی ئەنجومەنی مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەن و رایگەیاند، چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنی وەزیری پەروەردەن، بە پێچەوانەوە لە خوێندنی ساڵی داهاتوو بایکۆت رادەگەیەنن. ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزه‌یرانی 2024، ئەنجومەنی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی زیاد لە 10 ساڵە حکومەتی هەرێم بە پاساوی جۆراوجۆر کەرتی پەروەردەی پشتگوێخستووە و دامەزراندنی راگرتووە، هەموو ساڵێک بەهۆی بێباکی حکومەت و گوزەرانی سەختی مامۆستایان و وانەبێژان، خوێندن دوای چەن مانگێک بایکۆت بە کەموکورتی بەڕێکراوە. دەشڵێن، وەک مامۆستایانی وانەبێژ چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنی وەزیری پەروەردەین (نوسراوی ژ.1ی وەزیری پەروەردە لە 7ی1 ی 2024) کە تیایدا باس لە دوو خاڵ دەکات (بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ، پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایانی میلاک) دواتر لێدوانێکی دیکەی کە ئاماژەی بەوەکرد دوای جەژن هەنگاوی دیکە دەنێین لەسەر کەیسی مامۆستایانی وانەبێژ. مامۆستایانی وانه‌بێژ له به‌یاننامه‌كه‌دا راشیانگەیاند، "لێرەوە رایدەگەیەنین، بە وردی چاودێری بەڵێن و هەنگاوەکان دەکەین ئومێد دەکەین لە جێی چاوەڕوانی مامۆستایان بن، بە پێچەوانەوە هەنگاوەکان دڵخۆشکەر نەبن دڵنیایی دەدەین بۆ جارێکی تر خوێندنی ساڵی داهاتوو رادەگرین و ئامادەنابین چیدیکە پەروەردە بەم شێوە شکستخواردووە بەردەوامی پێبدەین و پێش دەسپێکی ساڵی نوێ بایکۆت رادەگەیەنین". به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "داوا لەهەموو ئەو بەرپرس و لایەنانەی سنووری بایکۆت دەکەین دڵسۆزانە بەئەرکی سەرشانیان هەستن و فشار بکەن بۆ جێەجێکردنی بەڵێنەکان تا چیدیکە (منداڵی فەقیر) نەبێتە قوربانی بێباکی بەرپرسانی حکومەت و بایکۆتی ناچاری مامۆستایان".
هاوڵاتی ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەرێمی کوردستانیش وەک هەر ناوچەیەکی تر ئەم ماوەیە رووداوی ئاگرکەتنەوەی زۆری تێدا رووداوە. دەشڵێت، رووداوی ئاگرکەتنەوەکانی هەولێر بەشێکی پەیوەندی بە کەمتەرخەمی هاوڵاتیانەوە هەیە و بەشێکی تریشی هۆکارەکانی نەزانراوە. ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو رووداوە ئاگر کەوتنەوانەی هەولێر خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوە و بەشێکی لێکۆڵینەوەکان دەرئەنجامەکەی دەرچووە و بکەران بە سزا گەیەندراون و بەشێکی تریشی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان بەردەوامە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، یەکەم گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆی هەولێر بۆ لەندەن دەستیپێکرد و هێڵی ڕاستەوخۆی فڕۆکەوانیی هەولێر- لەندەن کرایەوە و یەکەم فڕۆکە بە 125 سەرنشینەوە بەرەو لەندەن بەڕێکەوت. ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگەیاند، یەکەم جارە لە عێراقدا، گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆکەوانی بۆ بەریتانیا دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی سیستەمێکی پێشکەوتووی دیجیتاڵی، هەردوو لایەن دەتوانن بە زووترین کات، ڤیزا و پاسپۆرتی ساختە بناسنەوە و ڕێگەی لێ‌بگرن. بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەشڵێت، گەشتەکانی پێشووتری هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی بەریتانیا ڕاستەوخۆ نەبوون، بەڵکو وێستگە و گۆڕینی فڕۆکەیان هەبوو، بەڵام لەمەودوا گەشتەکان ڕاستەوخۆ دەبن. ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە یەکەم گەشتی ئەو هێڵەدا، 125 سەرنشین، لە شاری هەولێرەوە بەرەو لەندەن بەڕێکەوتن.
هاوڵاتی سبەی لە سنووری ئیدارەی سۆران بانکەکان مووچەی وانەبێژان دابەش دەکەن. ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، گەنجینەی ئیدارەی سۆران رایگەیاند "بۆ ئاگاداری بەیانی شەممە کرێی وانەبێژانی دانەمەزراو لە بانکەکان خەرج دەکرێت". بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش، 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت. جێگای ئاماژەیە کە لە هەرێمی کوردستان ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ، 37 هەزار و 740 مامۆستان، مووچەی مانگانەیان لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینار زیاترە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، یەکەم گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆی هەولێر بۆ لەندەن دەستیپێکرد و هێڵی ڕاستەوخۆی فڕۆکەوانیی هەولێر- لەندەن کرایەوە و یەکەم فڕۆکە بە 125 سەرنشینەوە بەرەو لەندەن بەڕێکەوت. ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگەیاند، یەکەم جارە لە عێراقدا، گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆکەوانی بۆ بەریتانیا دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی سیستەمێکی پێشکەوتووی دیجیتاڵی، هەردوو لایەن دەتوانن بە زووترین کات، ڤیزا و پاسپۆرتی ساختە بناسنەوە و ڕێگەی لێ‌بگرن. بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەشڵێت، گەشتەکانی پێشووتری هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی بەریتانیا ڕاستەوخۆ نەبوون، بەڵکو وێستگە و گۆڕینی فڕۆکەیان هەبوو، بەڵام لەمەودوا گەشتەکان ڕاستەوخۆ دەبن. ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە یەکەم گەشتی ئەو هێڵەدا، 125 سەرنشین، لە شاری هەولێرەوە بەرەو لەندەن بەڕێکەوتن.
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای فیدراڵی، نووسراوێكی فه‌رمی ده‌ركرد، تێیدا به گوێره‌ی پرنسیپی چۆن مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ئاوا مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، دانپیانانی به زانكۆ و كۆلیژه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14 حوزه‌یرانی 2024، لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق، هۆكاره‌كانی دانپێدانه‌نانی به زانكۆ و په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد. له‌م باره‌یه‌وه حه‌یده‌ر ئه‌لمه‌تێری ئه‌ندامی لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ "به‌غداد ئه‌لیوم" رایگه‌یاند،"له ماوه‌ی رابردوودا، لیژنه‌كه‌مان په‌یوه‌نیدی كرد به یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ كاروباری زانستی، بۆ زانینی ئه‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له عێراق، دان به زانكۆ و په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌نێت. ئه‌مەش لە کاتێکدایە، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو مانگه، له لایه‌ن خوێندكارانی پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراقه‌وه، داواكاری و سكاڵایه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گه‌شتووه‌ته لیژنه‌كه‌مان". حه‌یده‌ر ئه‌لمتێری ئەوەیخستۆتەڕوو، وه‌زاره‌ت وه‌ڵامی داینه‌وه ناته‌واوییه سه‌ره‌كییه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان رازینابن دان به هه‌ندێك زانكۆ و كۆلێژی ئه‌هلیدا بنێن كه له‌لایه‌ن به‌غداد‌ه‌وه دانیان پێدانراوه، خۆی مه‌سه‌له‌كه وا ده‌خوازێت، پێویسته ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له عێراق دانیپێداده‌نێت، هه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ندبێت". حه‌یده‌ر دەشڵێت. "له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ئاوا مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای فیدراڵی، نووسراوێكی فه‌رمی ده‌ركرد، تێیدا به گوێره‌ی پرنسیپی چۆن مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ئاوا مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، دانپیانانی به زانكۆ و كۆلیژه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له ناوه‌ند، ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی هه‌رێم بوو، به‌ڵام هه‌رێم وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه". لێره‌وه له به‌رواری 23ی ئابی ساڵی 2023، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ناوه‌ند، به ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی راگه‌یاند رازی نییه ده‌رچووانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرێنێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ند نه‌بێت به دانپیانان به زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی عێراق كه هه‌ولێر رازینابێت ئیعتیرافیان پێبكات. ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه، له‌ژێر رۆشنایی ناكۆكییه‌كی چاره‌سه‌رنه‌كراوی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دێت كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر. به‌و پێیه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێم، ره‌تیده‌كاته‌وه دان به زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی عێراقدا بنێت. ئه‌مه وایكرد وه خوێندنی باڵای فیدراڵی، رێكه‌وتنێك واژۆ بكات كه تێیدا هه‌ردوولا دان به‌یه‌كتردابنێن. واته به‌غداد دان به زانكۆكانی هه‌رێمدا ده‌نێت، له هه‌مانكاتدا هه‌ولێر دان به زانكۆكانی عێراقدا بنێت. هه‌رچه‌نده به‌غداد دانی به سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمداناوه، كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له خۆغافڵكردن و ره‌تیده‌كاته‌وه دان به زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی عێراقدا بنێت. ئه‌م بڕیاره نوێیه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای فیدراڵی، رێگری ده‌كات له‌وه‌ی له میانه‌ی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی، هه‌زاران ده‌رچووی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێن. ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دروست ده‌كات.
هاوڵاتی راوێژکاری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات پێشوازیی لە لاهور شێخ جەنگی کرد و لەدیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کرد. رۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، شێخ سوڵتان بن حەمید ئال نەهیان، راوێژکاری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات پێشوازیی لە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کرد. لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا دەربارەی رێوشوێنەکانی هاریکاری ئابووری و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بیر و را ئاڵوگۆڕکرا دەربارەی بواری وەربەرهێنا و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە توانا و ئەزموونی هەردوولا لە بوارە جیاوازەکاندا.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی هەرێم رایگەیاندوە، بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبونەوەی پلەی گەرما و ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و ڕوداوی خنکان لە چەمو ڕوبارەکان، پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ئەم رێنماییانە بن: 1- نابێت به هيچ شێوەیەك ئاگر لە پوش و پەڵاشی پێش ماڵ ياخود له دەشتودەر و و گۆڕستان و باخ و بێستانەكان بەر بدەن. 2- نابێت له كاتى گەشت و سەيران ئاگر له دەشت و چيا و شوێنی گشتی بكرێتەوه، كه قەبارەى ئاگرەکە گەوره بێت يان پاشماوەى ئاگر بەجێ بھێڵین، چونكه بەھۆی (با)وە ئەو ئاگرە بڵاو ده‌بێتەوە. 3-فڕێنەدانی جگەره و بەجێنەھێشتنی پاشماوەی خەڵوزى نێرگەلە. 4- بەكارنەھێنانی ياريی ئاگرین له كاتى سەيران، به‌تايبەتى لە لایەن منداڵانه‌وه. 5- نيشانەدانەنان و تەقەنەكردن به چەكى ئاگرین، به تايبەت له دەشتەکان. 6- فڕێنەدانى بتڵی شوشه و دەبەى ئەو پاشماوه ياخود مادده سوتێنەرەكان، وەک گاز و بەنزين و نەوت و ئەو مادده جەلییانەی بۆ گەشانەوەى خەڵووز (ڕەژوو) به‌كاردێت. 7- شۆفێری دەڕاسە نابێت له ناو دەغل و پاوان دەڕاسەكەی چاك بكات يان لەحيم و كۆسەرە بەكار بھێنێت، ياخود ئاگر بكاتەوە به مەبەستى خواردن دروست كردن. 8- نابێت ئەوانەی دەچنە نزیك چەم و ڕووبار و بەست و بەنداوەكان، مەلە بكەن يان ڕێگه به منداڵەكانيان بدەن مەله بكەن. 9- ئاگه‌داری ئەو منداڵانە بن كه خاوەنپێداویستیی تايبەتن، يان نەخۆشیی ئۆتیزمیان هەیە؛ نزیك نەكەونەوه له ئاوی چەم و ڕووبارەكان. 10- گەشتيارى بيانى و خوارووی عێراق دەبێت ئاگه‌داری ئەو شوێنانە بن كه گەشتى بۆ دەكەن، يان سەردانى دەكەن، تاكوو تووشى ھەڵدێران و خنكان نەبن، چونكه ئاوی كوردستان سارده هەر چەنده مەلەوانيش بن، بە ھۆی ساردیی ئاوەکان، دەبێتە ھۆی گرژبوونی دەمار و خنكانيان.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ". ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەینێ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ". بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ: هەولێر : 43 سلێمانی : 38 دهۆک : 40 کەرکوک : 44 هەڵەبجە : 43 زاخۆ : 42 سۆران : 40 حاجی ئۆمەران : 28 گەرمیان : 46
هاوڵاتی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانی بە تەواوی دادەخرێت. ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە، "لە 30 مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانی بە تەواوی دادەخرێت کە لە ئێستدا تەنها سێ هەزار خێزانی تێدا ماوە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا رێگری لە بەردەمان بوونی هەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەولێر و دهۆک بەو پێیەی کارمەندانی وەزارەتەکەمان ناتوانن بچنە ناو کەمپەکان بۆ ئەوەی فۆڕمێکی تایبەت بە ئاوارەکان پڕ بکەنەوە کە تێیدا خێزانەکان سەرپشک دەکرێن بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان یاخود مانەوە". وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "28 هەزار ئاوارە لە عێراقدا بونی هەیە کە سەرجەمیان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن".
